له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌کان:
نوێنه‌ری مه‌ریوان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی وزه‌ کرد

به‌شی ئێران/ کوردستان- مه‌نسوور مورادی وتی: له‌ ماوه‌ی سه‌فه‌ری جێگری وه‌زیری وزه‌ بۆ کوردستان بڕیار درا تاکوو ئاوی به‌نداوه‌کان له‌ کوردستان به‌کاربهێندرێت، هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌ ئه‌گه‌ر تا سێ مانگی دیکه‌ ئه‌م به‌ڵێنه‌ جێبه‌جێ نه‌کرێت ئێمه‌ نوێنه‌رانی پارێزگا له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئاو به‌شداریی ناکه‌ین.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌وڵئاوا له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ لێدوانێکدا بۆ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێس سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ری ئه‌مدواییانه‌ی جێگری وه‌زیری وزه‌ بۆ پارێزگای کوردستان، وتی: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرینگ هاوپه‌یوه‌ند به‌ حه‌وزه‌ی ئاو له‌ ئاستی پارێزگا به‌ به‌شداری ئه‌نساری جێگری به‌نداوی وه‌زیری وزه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو درێژه‌ی دا: له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کێشه‌ گرینگه‌کانی ئاو و ته‌رخاندانی ئاوی پارێزگا خرایه‌ڕوو و ئه‌وه‌ی که‌ بۆچی به‌ڵێنه‌کانی وه‌زیری سه‌باره‌ت به‌ ئاوی به‌نداوه‌کان جێبه‌جێ نه‌کراوه‌.
مورادی ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ جه‌نابی ئه‌نساری جێگری وه‌زیری وزه‌، به‌رپرسی دیاریکراوی پارێزگا له‌پێناو ئابووری خۆڕاگرانه‌یه‌ بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ده‌وڵه‌ت ئاوڕدانه‌وه‌ی تایبه‌تی به‌ پارێزگای کوردستانه‌وه‌ بێت و له‌پێناو کرده‌وه‌یی بوونی ئامانجی ئابووری خۆڕاگرانه‌ به‌رنامه‌یه‌کی دروست سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای کوردستان جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو به‌ جه‌خت کردنه‌سه‌ر بارودۆخی قه‌یراناوی گونده‌کانی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: زۆربه‌یه‌ک له‌ گونده‌کانی ئێمه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئاو چۆڵ کراون و ئه‌مه‌ زه‌نگێکی مه‌ترسی بۆ پارێزگایه‌.
نوێنه‌ری مه‌ریوان زیادیشی کرد: ئێمه‌ پێداگری ئه‌وه‌ین که‌ هه‌رچی زووتر سه‌باره‌ت به‌ ته‌رخاندانی ئاوی به‌نداوه‌کان به‌ پارێزگای کوردستان ئاوڕێکی ئایبه‌ت بدرێت، یاکوو دۆخی کشتوکاڵ و ئابووری گونده‌کان باشتر بێت و شاهیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ گونده‌کانی خۆیان بین.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ئێمه‌ تا سێ مانگی دیکه‌ چاوه‌ڕوانی وڵامدانه‌وه‌ین، ئه‌گه‌ر وڵامی ئه‌رێنی نه‌گرینه‌وه‌ چیتر له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئاو به‌شداریی ناکه‌ین.