شه‌ڕی مه‌رگباری دوو گه‌نجی پاوه‌یی

به‌شی ئێران/ کرماشان- فه‌رمانده‌ی ئینتیزامی شاری پاوه‌ وتی: کێشه‌ی تاکه‌که‌سی نێوان دوو گه‌نجی پاوه‌یی بووه‌هۆی کوژرانی که‌سێکیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ی ئینتیزامی شاری پاوه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ کوژرانی که‌سێک له شاری پاوه‌ ڕایگه‌یاند: کێشه‌ی تاکه‌که‌سی نێوان دوو گه‌نجی پاوه‌یی بووه‌هۆی کوژرانی که‌سێکیان.
سه‌رهه‌نگ حه‌میدڕه‌زا مه‌لێکی زیادی کرد: به‌هۆی ئه‌م کێشه‌ تاکه‌که‌سیانه‌، که‌سێکیان به‌هۆی لێدانی چه‌قۆ گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
ناوبراو له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ناوچه‌یی هزارماسووله‌ گفتوگۆی ده‌کرد و وتی: به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئینتیزامییه‌کان ڕوون کرا که‌ ئه‌م دوو گه‌نجه‌ به‌هۆی کێشه‌ی تاکه‌که‌سی پێکداهه‌ڵپرژان که‌ له‌م شه‌ڕه‌دا یه‌کێک له‌وان به‌هۆی سه‌ختی برین و خوێنڕێژی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
ناوبراو له‌ کۆتاییدا وتی: له‌ ئێستاشدا بکوژه‌که‌ له‌ زیندان دایه‌.