خۆپیشاندانی ناڕازییان به‌ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی و توندوتیژیی پۆلیس له‌ ئه‌نقه‌ره‌

به‌شی تورکیا- ناڕازییان خۆپیشاندانێکیان به‌ بۆنه‌ی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری له‌ به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا به‌ڕێوه‌برد. پۆلیس به‌ پشت به‌ستن به‌ توندوتیژی ناڕازییانی سه‌رکوت کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ سپۆتنیک، خه‌ڵک له‌ به‌رانبه‌ر بینای په‌رله‌مانی تورکیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ناڕه‌زایه‌تییان به‌ پڕۆژه‌ی چاککردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا ده‌ربڕی که‌ دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری له‌بری سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌دواوه‌ ده‌بێت.
پۆلیس به‌ گوله‌ی پلاستیکی، گازی فرمێسک ڕێژ و ئۆتۆمبێلی ئاوپژێن هێرشی کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و وێڕای ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌وان، هه‌وڵی دا که‌ بڵاوه‌ به‌ ناڕازییان بکات.
پۆلیس شه‌قامانه‌ی داخست که‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ په‌رله‌مان و ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌ ده‌وروبه‌ری په‌رله‌ماندا گرتۆته‌به‌ر.
پاش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ به بۆنه‌ی‌ بیانووه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگیان قه‌ده‌غه‌ کرد.
په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی قایمقامێتی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: "به‌ بۆنه‌ی هه‌ندێ هۆکاری ئه‌منییه‌وه‌ هه‌ر جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوان بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ قه‌ده‌غه‌یه‌."