نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق:
دووپاتکردنەوەی هەڵەکانی پارتی شەڕی کوردی-کوردی و کارەساتی لێدەکەوێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دایە پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دووبارەکردنەوە هەڵە مێژووییەکانی خۆی لە پەیوەندی گرتن لەگەڵ بکوژەکانی کوردەکانی تورکیا و روودانی کارەسات لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "ژورناڵ نیوز"ی عێراق، سروە عەبدولواحید لە لێدوانێکدا رایگەیاند: من لە وتەکانی بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا و باس کردن ل پەکەکە وەکوو پارتێکی تیرۆریستی سەرم سووڕماوە و سەر سووڕمانی زۆرتری من بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لایەنگران و بانگەشەکارانی مافی کورد و ئەو کەسانەی کە بەردەوام باس کە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەن نەیانتوانی لە بەرامبەر بکوژانی کوردەکان و ئاوارە کردنی ئەواندا بەرگری لە کورد و کوردستان بکەن.
عەبدولواحید هەروەها وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێستادا درووشمەکانی تورکیا بۆ شەڕ لەگەڵ کوردەکان دەڵێتەوە و سەرۆکی ئەم پارتەش بەهۆی ئەوەی کە بەرژەوەندی نەوتی لەگەڵ تورکیا هەیە پشتیوانی لە کوشتاری هێزەکانی سەر بە پەکەکە دەکەن.
ئەو هەروەها هۆشداری ئەوەیدا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دووبارە کردنەوەی هەڵە مێژووییەکانی لە روودانی شەڕی کوردی-کوردی دەبێتە هۆی روودانی کارەسات لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.