سیامەند رەحمان بوو بە پاڵیوراوی وەرگرتنی خەڵاتی جیهانی لارۆس

بەشی ئازەربایجانی رۆژئاوا- سیامەند رەحمانی قارەمانی هەڵگرتنی قورسایی وڵاتەکەمان، بەهێزترین پیاوی پارائۆلەمپیکی جیهان و خاوەنی مەدالیای زێڕی سەرووی قورسی دەستەی ١٠٧+ کیلۆگرامی پارائۆلەمپیکی شاری ریۆ لە ساڵی ٢٠١٦ و لەندەن لە ٢٠١٢ بوو بە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی و مەدالیای لارۆس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە لیژنەی نەتەوەیی پارائۆلەمپیک، دامەزراوەی لارۆس چەند خولەک لەمەوپێش لە ڤیدیۆیەکدا کە هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو تویتەر، ئیسنتاگرام و فەیس بووک بڵاو کرایەوە ناوی سیامەند رەحمانی و پێنج وەرزشوان بە ناوەکانی ئیهار بۆکی مەلەوانی خەڵکی بیلۆرووس، عەمرا دۆراند راکەری خەڵکی وڵاتی کووبا، مارسل هاک راکەری خەڵکی وڵاتی سویسرا، سۆفی یاسکۆ مەلەوانی خەڵکی نیوزیلەند، بیاتریس ماریاویۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا لە بەشی یاری شمشیر بە ویلچرەوە وەکوو پاڵێوراوانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە وەرزشییە جیهانییە راگەیێندراون.   
لەم ڤیدیۆیەدا دانیەل دیاس باڵیۆزی دامەزراوەی لارۆس، سیامەند رەحمانی وەکوو یەکێک لە شەش پاڵێوراوی پارائۆلەمپیکی شایستەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە جیهانییە راگەیاند.
دامەزراوەی لارۆس لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن کۆمپانیان ریچمۆند و دایملێر دامەزراوە و پاش دوو ساڵیش خەڵاتی وەرزشی جیهانی لارۆسیشیان دانا کە لە شاری مۆناکۆ و بە بەشداری نێلسۆن ماندێلا بە هەڵبژێردراون پێشکەش دەکرا.
رێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت و پێشکەش بە باشترین وەرزشوانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت.
ئەم خەڵاتە گەورەیە یەکێکە لە گەورەترین خەڵاتە وەرزشییەکانی جیهانە و لە نێوان هەڵبژێردراواندا خولەکانی رابردوودا ئەم خەڵاتە دەتوانین ئاماژە بە نۆواک جۆکۆڤیچ، یۆسین بۆڵت، سێرێنا ڤیلیامز و دانیال دیاس بکەین.