دۆزینەوەی مادەی هۆشبەری شیشە لەنێو بتڵی دۆ لە گومرگی رازیدا

بەشی ئازەربایجانی رۆژئاوا- بەرپرسانی گومرگی ئێران، نزیکی ٣ کیلۆ و ١٥٠ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشەیان لەنێو بتڵی دۆدا دۆزییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە گومرگی ئێران، بەرپرسانی گومرگی سنووری رازی لە دواخاڵی پشکنینی ئەم سنوورەی نێوان ئێران و تورکیا، سەرەتا ئۆتۆمبیلێکی کاپوتاژی بێ سەرنشین و بێ خاوەن کە بەرەڵا کراوە دەبینەوە و هەربۆیە بڕیار دەدەن پشکنینی بۆ بکرێت و لە پشکنینە سەرەتاییەکاندا شتێکی تایبەت لە ئۆتۆمبیلەکەدا نادۆزرێتەوە.
ئەمجارە بەرپرسانی گومرگ بڕیار دەدەن لە رێگای بەکارهێنانی سەگی دۆزینەوەی مادەی هۆشبەر پشکنین بۆ ئۆتۆمبیلەکە بکەن لە کاتی پشکنیندا سەگی دۆزینەوە مادەی هۆشبەر دەچێتە لای سپەری پاشەوەی ئۆتۆمبیلەکەوە و بەرپرسان ئاگادار دەکاتەوە کە شتێکی نامۆ لە بەشی سپەری ئۆتۆمبیلەکەدا هەیە.
بەرپرسانی گومرگ پێش شکاندنی سپەری ئۆتۆمبیلەکە سەرەتا بە هائاهەنگی بنکەی سنوورپارێزی ناوچەکە فەرمانی دادوەری وەردەگرن و پاش شکاندنی سپەرەکە چەند بتڵی دۆ دەدۆزنەوە و پاش پشکنیانی زۆرتر نزیکی ٣ کیلۆ و ١٥٠ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە لەنێو بتڵە دۆکاندا دەدۆزنەوە.
لە ئێستادا لە زۆربەی خاڵە گومرگیەکاندا کە خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران پێشکەش دەکرێت سەگی دۆزینەوەی مادەی هۆشبەریش هەیە.