کۆنسووڵگەری ژاپۆن له هەرێمی کوردستان کرایەوه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان – ئەوڕۆ له هەرێمی کوردستان له ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا کۆنسووڵگەری ژاپۆن کرایەوه.

 
به پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش ڕێککەوتنه ئەنجام دراوەکان له نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن، ئەوڕۆ چوارشەممه 22ی مانگی بەفرانبار، به فەرمی کۆنسووڵگەری ژاپۆن له هەرێمی کوردساتن کرایەوه. .
بڕیاری کردنەوەی ئەم کۆنسووڵگەرییە ڕۆژی دوێنێ له دیدار و چاوپێکەوتنی نێوان نێچێرڤان بارزانی سەرۆک‌وەزیری هەرێمی کوردستان و کینتارۆ سۆنۆرا وەزیری دەرەوەی وڵاتی ژاپۆن و شاندی هاوڕێی، له هەولێر کرایەوه.
شاندی ژاپۆنی هەروەها هۆگریی خۆی بۆ دەستپێکردنی چالاکییه ئاوەدانیی و سەرمایەگوزارییەکانی و هاوکاری کردنی بۆ پتەو کردنی ژێرخانه ئابوورییەکان له هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا.