بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی تاران لە سووریا

بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی تاران لە سووریا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ئەو بەیاننامەیە بە گوێرەی خوارەوەیە:
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی سووریا (ڕەوتی ئاستانە)، شاری تاران لە بەرواری 29 و 30ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی میوانداری کۆبوونەوەی کارناسی و دانیشتنگەلی "گرووپی هاوبەشی"ی سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربڕی سووریا لە ڕەوتی ئاستانە بوو.
لە دانیشتنەکانی تاراندا، شاندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، فیدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری تورکیا پێشنووسی بەڵگە ئاراستەکراوەکان بە سێ لایەن و لەوان بەڵگەی هاوپەیوەند بە ڕژیمی ئاگربڕ (ڕاگەیێندراو لە ٣٠ دیسەمبێری 2016ی سووریا) و جێبەجێ‌کردنی، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان و ڕفێندراوانیان لێکدایەوە و تاوتوێ کرد. شاندێک لە پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامادەبوون لە چاوپێکەوتنە سێ قۆڵییەکانی دانیشتنی تاران وەک چاودێر، بابەتی پسپۆڕانە و یارمەتیی تەکنیکیی بایەخمەندیان ئاراستە کرد.
دانیشتنی تاران هەروەها پێشەکییەکانی بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆبوونەوەی سووریا کە بڕیارە لە بەرواری 13 و 14ی گوڵانی 1396ی هەتاوی لە ئاستانەدا بەڕێوەبچێت، ئامادە کرد. تەواو شاندەکان لەوبارەیە ڕێککەوتن کە بەر لە دانیشتنی پلەبەرزانە، کۆبوونەوەیەکی دیکەی کارناسی لە 12ی گوڵاندا بەڕێوە ببەن.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی دانیشتنی کارناسانەی تاران، وێرای داکۆکیی دووبارە لە سەر پێویستی ئاوڕدانەوەی هاوکات لە تەواو ڕەهەندەکانی قەیرانی سووریا؛ ڕەهەندی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ڕەهەندی سیاسی و دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسی لە رێگەی ڕێککەوتنەکانی سووری- سووری و ڕەهەندی مرۆڤانە، هیوا دەخوازێت کە ڕەوتی ئاستانە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، پێشەکییەک بن بۆ کۆتایی هاتنی خێرای قەیرانی سووریا و رێگەخۆشکەر بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارامە و هەمە لایەنەی تیرۆریزم کە وەک داواکاریی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وێنا دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106