وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا:
ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا دەنگی متمانەی کوردیان بە دەست هێناوە

بەشی تورکیا- ئیبراهیم کاڵن وتی: زۆربەی هاووڵاتییانی کورد لە چاکسازییە دیموکراتییەکان، وەبەرهێنان، شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پشتیوانی دەکەن. سەرۆک کۆمار و حکوومەت توانیویانە متمانەی دەنگدەرانی کورد بە دەست بێنن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە یادداشتێکدا کە لە رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکیا بڵاوبووەوە بە ئاماژە بە سەرنج‌ڕاکێش بوونی پشتیوانیی چاوەرواننەکراوی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە لە گشتپرسیی گۆڕینی یاسای نێونەتەوەیی تورکیا، ڕایگەیاند: زۆربەی هاووڵاتییانی کورد لە چاکسازییە دیموکراتییەکان، وەبەرهێنان، شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پشتیوانیی دەکەن. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەت کە جیاوازییەکی ڕوون لە نێوان کورد و پەکەکەدا دادەنێن، متمانەی دەنگدەرانی کوردیان بەدەستهێناوە.
گوتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لەو یادداشتەدا وێرای ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥ و مسۆگەرکردنی 24.8 لە سەدی دەنگەکانی پارێزگای مووش لە لایەن ئاک پارتییەوە و بەرزبوونەوەی ئاستی 50.8 لە سەدی دەنگی ئەرێنی بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتی لەو پارێزگایە، زیادی کرد: لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئامەد، سێرت، وان و ماردین شایەدی گۆڕانێکی هاوشێوەی ئەو پارێزگایەن و ئەم پێشهاتە نیشاندەری ئەوەیە کە چیتر دەنگدەری کورد پشتی کردووە لە تیرۆری پەکەکە و سیاسەتی هەدەپە بۆ پاساودانی تیرۆر. زۆرینەی هاووڵاتییانی کورد لە چاکسازییە دیموکراتییەکان، وەبەرهێنان، شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پشتیوانی دەکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106