ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان:
بڕیاری ئه‌مریکا بۆ پڕچه‌ککردنی دوو گرووپ له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌ک و سیسته‌می پێوه‌ندییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: بڕیاره‌ ئه‌مه‌ریکا دوو گرووپ له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌ک و سیسته‌می پێوه‌ندییه‌وه‌ ته‌یار بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"، جه‌بار یاوه‌ر له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا بڕیاری داوه‌ که‌ دوو گرووپ‌ له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌کی سووک و قورسه‌وه‌ پڕچه‌ک بکاته‌وه‌.
ناوبراو زیادی کرد: له‌ ئێستادا ئه‌مریکا ماده‌ی خۆراکی و سووته‌مه‌نی 26 هه‌زار که‌س له‌ پێشمه‌رگه‌کان دابین ده‌کات و ده‌یه‌وێت سیسته‌می پێوه‌ندییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکات و به‌ پێدانی مووچه‌ی 36 هه‌زار که‌س له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی شه‌ڕی داعشیش یارمه‌تی بدات.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103