بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق:
بارزانی و نۆجه‌یفی له‌ به‌رانبه‌ر ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌ردا له‌مپه‌ر دروست ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق سه‌رۆکانی هه‌رێمی کوردستان و ئیئتیلافی موته‌حیدوون تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر پڕۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ته‌لعه‌فه‌ردا له‌مپه‌ر دروست ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"، مه‌حموود ڕه‌بیعی وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی سه‌رۆکی ئیئتیلافی موته‌حیدوون له‌مپه‌ر دروست ده‌که‌ن له‌ به‌رانبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ته‌لعه‌فه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وادا.
ناوبراو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌و پڕۆسه‌یه‌دا.
ڕه‌بیعی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات نۆجه‌یفی به‌ مه‌به‌ستی پاساوهێنانه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراق هه‌وڵ ده‌دات و ده‌شڵێت: ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا و تورکیا بۆ ڕێگری له‌ ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103