به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دابه‌شکارییه‌کانی وڵات هه‌واڵی دا:
شارستانه‌کانی پارێزگای ئیلام زۆر ده‌بنه‌وه‌

به‌شی ئیلام- به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکارییه‌کانی وڵات له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ به‌خشداری هۆله‌یلان وتی: قۆناغی یاسایی به‌ شارستان کردنی هۆله‌یلان ده‌ست‌پێده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید جه‌لالی پاش سه‌ردانی زه‌رده‌لان و هۆله‌یلان له‌گه‌ڵ جه‌لال میرزایی نوێنه‌ری ئیلام له‌ مه‌جلیس و موراد یگانه‌ فه‌رمانداری چرداوڵ له‌ به‌خشداری هۆله‌یلان کۆبوونه‌وه‌ییێکیان به‌ڕێوه‌برد.
ناوبراو وتی: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی جه‌ماوه‌ر و جوگرافیای ناوچه‌که‌ به‌ستێنی یاسایی بۆ به‌ شارستان کردنی هۆله‌یلان ده‌ست‌پێده‌که‌ین.
جه‌لالی وتیشی: هۆله‌یلان ناوچه‌یێکی سه‌ره‌نجڕاکێشه‌ و چه‌ند هه‌زار ساڵ مێژووی هه‌یه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵکه‌که‌شی بگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ مافی خۆیانه‌.
هۆله‌یلان 6 هه‌زار ساڵ پێشینه‌ی مێژوویی هه‌یه‌ و 5 هه‌زار دۆنم زه‌مینی ئاوی و 20 هه‌زار دۆنم زه‌وینی ده‌یمی هه‌یه‌ و یه‌کێک له‌ جه‌مسه‌ره‌ گرینگه‌کانی کشتوکاڵ له‌ پارێزگای ئیلامه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103