پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سکاڵای دژ به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا تۆمار کرد

به‌شی تورکیا- پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ دادستێنی ئه‌نقه‌ره‌ دژ به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا سکاڵای تۆمار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی NTV، ئه‌حمه‌د یێڵدرم، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که‌ له‌ به‌رده‌م دادسه‌رای ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران گفتوگۆی ده‌کرد ڕایگه‌یاند: دژ به‌ سادی گۆوێن سه‌رۆکی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌هۆی هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌تانه‌ یاساییه‌کانیان له‌ دادستێنی جمهوورییه‌تی تورکیا سکاڵامان به‌رز کردۆته‌وه‌.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ قبووڵ‌کردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ مورییان پێوه‌ نه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ش ڕاست پاش کۆتایی هاتنی ده‌نگدانه‌که‌ له‌ ڕۆژی 16ی ئه‌یپڕێڵ و وتیشی: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوودا هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسه‌ بووینه‌ته‌وه‌ که‌ پاکه‌ت و ده‌نگه‌ بێ موره‌کان قبووڵ نه‌کراون و ئه‌مجاره‌یان ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشوو ده‌نگه‌کانی قبووڵ کردووه‌. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ و ئه‌ندامه‌کانیشی به‌ ئاشکرا یاسایان پێشێل کردووه‌. بڕیارێک که‌ هه‌ر ئه‌م سه‌رۆکه‌ و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ ساڵی 2014دا دایان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێشێل کرا و به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیار درا.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و به‌رگانه‌ی که‌ مۆرییان پێوه‌ نه‌بووه‌ و ده‌گوترێت که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 2 میلیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگ قبووڵ کردووه‌ و به‌ ده‌نگی "ئه‌رێ" ئه‌ژماری کردوون.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103