وه‌زیری پێوه‌ندی و گه‌یاندن چه‌ند پڕۆژه‌یێکی له‌ کرماشان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌

به‌شی کرماشان- وه‌زیری پێوه‌ندی و گه‌یاندن سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چه‌ند پڕۆژه‌ی ته‌کنۆلۆژیا و زانیاریی له‌ کرماشانی به‌ سه‌ر کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود واعزی وه‌زیری پێوه‌ندی و گه‌یاندن و ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشان سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ی خاکه‌لێوه‌ سه‌ردانی چه‌ند پڕۆژه‌یێکی ته‌کنۆلۆژی و زانیارییان له‌ کرماشان کرد.
سه‌ردانی پڕۆژه‌ی ده‌یتا سێنتێری کرماشان که‌ 30 له‌سه‌د پێشڕه‌وتی فیزیکی هه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی خێراکه‌ره‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژیای تیک له‌ پارکی "علم و فناوری"ی جه‌هادی زانستگایی له‌ ڕیزی به‌رنامه‌کانی وه‌زیری پێوه‌ندی و گه‌یاندن بوون.
ناوبراو هه‌روه‌ها ناوه‌ندی تواناکردنه‌وه‌ و ئاسانکردنی که‌سب و کاری نوێی "فاوا (ته‌کنۆلۆژیای زانیاری و ئه‌منییه‌ت)" له‌ پارکی "علم و فناوری"ی جه‌هادی زانستگایی پارێزگای کرماشانی کرده‌وه‌.
مه‌حموود واعزی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 30ی خاکه‌لێوه‌ چووه‌ کرماشان و سه‌ره‌تا له‌ ناوه‌ندی شه‌هید ئه‌شره‌فی ئێسفه‌هانی ئه‌و شاره‌ ئاماده‌ بوو و به‌ شێوه‌ی هاوکات 1052 گه‌ڵاڵه‌ی موخابێراتیی به‌ بایه‌خی 2 هه‌زار و 264 میلیارد ڕیاڵ کرده‌وه‌.
وه‌زیری پێوه‌ندی و گه‌یاندن ئه‌وڕۆ له‌ دووهه‌مین سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ پارێزگای کرماشان سه‌ردانی هه‌رسین، جوانڕۆ و سونقۆڕ ده‌کات و له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگای کرماشانیش ئاماده‌ ده‌بێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103