نوێنەری پارتی دیمۆکراتیکی گەلان:
ئەو بەرگانەی مۆریان پێوە نەبووە پاش کردنەوەی سندووقەکان مۆر کراون/ چیتر جیا کردنەوەی بەرگەی ساختەیی و ڕاستەقینە ناموممکینە

بەشی تورکیا- نوێنەری ماردین لە پەرلەمانی تورکیا ئاشکرای کرد: بەرگە بێ­مۆرەکانی ڕێفراندۆم پاش کردنەوەی سندووقەکان مۆر کراون و ئێستا بە کردەوە موممکین نیە جودا بکرێنەوە چیتر دەبێت ڕفراندۆم پووچەڵ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی Diken، مدحت سەنجەر، نوێنەری ماردین لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا وێڕای ئاماژە بە ئاڵۆزیێک کە سەبارەت بە بەرگە مۆرنەکراوەکان درووست بووە وتیشی: هەندێک زانیاریمان پێ گەیشتووە کە ئەو بەرگانەی مۆریان پێوە نەبووە پاش کردنەوەی سندووقەکان مۆر کراون. بەو مانایە کە ئەو کارانەی کە دەبوو پێش بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئەنجام بدرابا، پاش هەڵبژاردن ئەنجام دراوە. بەم هۆیشەوە بەرگە بێ مۆرەکان ناتوانین تەنها بە کەم کوڕیێکی سادەی یاسای هەڵبژاردن بزانین.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵبژاردن جێی گومانی تێدایە و ئیمکانی درووست کردنی نیە. چیتر ئەوە ڕوون نابێتەوە تا چ ڕادەیێک ئەو بەرگە و پۆکێتانە لە دەروە هاتوون یان تا چ ڕادەیێک یاسایین هەموو بەڵگە و شاهێدەکان لە ناوبراون. ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن هەر بەو هۆیەوە لە ساڵی 2014 هەڵبژاردنەکانی بیتلیس و لە ساڵی 2002 هەڵبژاردنەکانی «سرت»ی پووچەڵکردەوە. چاکسازی دەرەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە نامومکینە، تەنها ڕێگە پووچەڵکردنەوەی هەڵبژاردنەکەیە. ئەگەر شۆرای باڵای هەڵبژاردن گشتپرسیەکەی 16 ئەیپرێڵ پووچەڵنەکاتەوە تا قامی قیامەت ئەو گومانە دەمێنێتەوە.
دامزراندنی سیستەمێکی بەربڵاوی لەو چەشنە بەم هەڵبژاردنە ئیهمالێکی گەورەیە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113