کەم بوونەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە پاشەکەوتی ئاوی بەنداوی مەهاباد

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی کاروباری ئاوی مەهاباد ڕایگەیاند: نیگەرانییەکان سەبارەت بە پاشەکەوتی ئاوی بەنداوی مەهاباد کەم بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد عەبدوڵڵاهی، لە یەکەمین کۆبوونەوەی شۆرای پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو وتی: ئەگەر دابەزینی ٤٠ لەسەدی بارینەکان لەبەرچاو بگرین، ڕێژەی بارینی تۆمارکراو لە کەمپی بەنداوی مەهاباد تا ئەوڕۆ ٢٢٠ میلیمەتر بووە. کە ئەم ڕێژەیە لە ساڵی پێشوودا ٣٧٠ میلیمەتر بووە. محەمەد عەبدوڵڵاهی وتی: کۆدی بەرزبوونەوەی خەزێنەی بەنداوی مەهاباد لە ئاستی دەریای ئازاد ١٣٥٥ مەتر و بارستایی خەزێنەکە ١٦٩.٥٨ ملیۆن مەتری سێجایە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی پێشوو بارستایی ئاوی پشت بەنداوەکە ١٩٥ ملیۆن مەتری سێجا بووە.
ناوبراو درێژەی دا: ڕێژەی هاتنی ئاو ٢٥ مەتری سێجا لە چرکەدایە کە ئەم ڕێژەیە ساڵی پێشوو ٣١ مەتری سێجا لە چرکەدا بووە.
عەبدوڵڵاهی ئاشکرای کرد بۆ پاراستنی کوالێتی ئاو تێدەکۆشین کە بارستایی خەزێنەی بەنداوەکە لە 50 ملیۆن مەتری سێجا دانەبەزێت. کە بە لە بەرچاو گرتنی پاشەکەوتی نزیک بە 170 ملیۆن مەتری سێجایی ئێستاکه‌ و هه‌روه‌هاش لە بەرچاو گرتنی 18 ملیۆن مەتری سێجا بۆ خواردنەوە ، 95 ملیۆن مەتری سێجا بۆ وەرزێری کێشەیێک بۆ کوالێتیی ئاوی بەنداوەکە درووست نابێت.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113