ناوی شەش پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماریی ئێران راگەیەندرا

بەشی هەڵبژاردن- ناوەندی هەڵبژاردنەکان ناوی شەش پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری رادەگەیەنێت کە سەڵاحیەتیان بۆ خولی دوازدەهەمی هەڵبژاردنەکان پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ناوەندی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوی ژمارە ٨ بڵاو دەکاتەوە و لەو راگەیەندراوەدا ناوی ٦ پاڵێوراوی خولی دوازدەهەمی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت.
ئەو پاڵێوراوانە بریتین لە:
1.    سەید موستەفا ئاقا میرسەلیم
2.    ئیسحاق جەهانگیری کووشانی
3.    حەسەن رۆحانی
4.    سەید ئیبراهیم رەئیسی ساداتی
5.    محەمەد باقر قاڵیباف
6.    سەید موستەفا هاشمی تەبا
بەگوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی هەڵبژاردنەکان پاش دەرکرانی ئەو راگەیەندراوە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات و سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەمە 28ی گوڵان کۆتایی پێدێت.
هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری لە ئێران رۆژی 29ی گوڵان و هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی شۆرای شار و گونددا بەڕێوە دەچێت.
 
 کۆدی هەواڵنێر: 60101