ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:
کاری گشت‌پرسی کۆتایی پێهاتووە/ کەس مافی بێڕێزی بە ویستی نەتەوەی نییە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا دەریبڕی کاری گشت‌پرسی بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی پێهاتووە و هیچ کام لە بەرهەڵستکاران مافی بێڕێزی لە ویستی گەل نییە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی Evrensl، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی کردە گشت‌پرسیی 16ی ئەیپریلی 2017 و ناڕەزایەتییەکانی پاش گشت‌پرسی و دەریبڕی: گشت‌پرسی، هەڵبژاردن و ئەنجامەکەی لە بازنەی ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیایە و دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هیچ مافێکیان بۆ دەستێوەردان لەم جۆرە بابەتانەدا نییە. بە پێی بۆچوونی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەو کارە (گشت‌پرسی) بە دڵنیاییەوە قبووڵ دەکرێت و کارەکەی تەواو بووە، حیزبە ئۆپۆزیسیۆن و بەرهەڵستکارەکانی گشت‌پرسی مافی بێڕێزی کردن بە ویستی گەلیان نییە.
ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی کردە، ژماری زۆری دەنگی "ئەرێ"ی هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەورووپا بۆ گشت‌پرسیی 16ی ئەیپریل و وتی: دەستێوەردانی ئەورووپا لە کاروباری ناوخۆی تورکیا ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت. ڕێکخراوەی ئەمنییەت و هاوکاریی ئەورووپا ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بەو گشت‌پرسییە ئامادە کردووە. ئەو راپۆرتە دەبێ بێ لایەن و سەربەخۆ بێ. چۆن دەتوانین بڕوامان وابێت ڕێکخراوەی ئەمنییەتی و هاوکاریی ئەورووپا لە بەرامبەر تورکیادا بە بێ لایەنگری ڕاپۆرت دەدات؟
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108