ئێران پەلامارە تیرۆریستیەکەی پاریسی ئیدانە کرد

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی هەینی لە شەقامی شانزەلیزەی پاریسی ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆی بەرامبەر بە خەڵکی فەڕەنسادەربڕی.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەروەرەی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕاهاتن و هەندێ جار داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستانی دڕندە کە پیشاندەری پێوەری دووفاقیی ڕۆژئاوا لە کاردانەوەی هەمبەر بە تیرۆریزمە، بۆتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستان هان بدرێن بۆ ئەنجام دانی کردەوەیەکی تیرۆریستیی دیکە لە دڵی ئەورووپادا.
قاسمی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پێداگری دەکات لە سەر ئەوەی کە تیرۆریزم یەکەمین و خێراترین مەترسییە بۆ ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشی جیهانی کە بە یەکدەنگی و ویست و ورەیەکی لەبن نەهاتوو و ڕاستبێژی لە نێوان ئەندامانی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی نەبێ، بە هیچ شتێکی دیکە بنەبڕ ناکرێ.
دوابەدوای دەسترێژی و تەقە تیرۆریستانی داعش لە شەقامی شانزەلیزەی پاریسی پێتەختی فەڕەنسا، ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106