کد خبر :71160
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌و پارێزگایه‌ په‌سه‌ند ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌و پارێزگایه‌ کۆتایی پێهات و پرسی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم په‌سه‌ند کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی کوردستان 24، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ/ 4ی ئه‌یپڕێڵی 2017 کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به‌ڕێوه‌چوو و پرسی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم لێکدرایه‌وه‌ و له‌ کۆتاییدا به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم په‌سه‌ند کرا.
ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک داوا ده‌کات نوێنه‌ری که‌رکووک له‌ شاندی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ مه‌به‌ستی باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌کان و پرسی ڕیفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات به‌شدار بێت.
ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌مبه‌ر هه‌ڵکرانی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووکیش وتی: سه‌رکرده‌کانی عێراقی نازانن که‌رکووک له‌ژێر ئاڵای کوردستاندا پارێزراوه‌.
ناوبراو زیادی کرد: په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیارێکی هه‌ڵه‌ی داوه‌.
تاڵه‌بانی پێیوایه‌ کاردانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌مبه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک هه‌ڵوێستێکی ناعاقڵانه‌ بوو.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103