کد خبر :71939
نرخی پێوەندییەکانی مۆبایل بەرز بۆتەوە/ پێویستە کۆمیتەی سڕینەوەی بێبەشی پێکبێت
بەشی کوردستان- نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕەخنە لە هەڵکشانی نرخی پێوەندییەکانی مۆبایل دەگرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس موحسین بیگلەری لە کۆبوونەوەی فەرمیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەنگی ناڕەزایی خۆی سەبارەت بە زیادبوونی نرخی پێوەندییە تەلەفونییەکانی مۆبایل بەرز کردەوە.
ناوبراو سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی ئۆپەراتۆرەکانی مۆبایل دەڵێت: لە دوو شاری سەقز و بانەدا تۆڕی مۆبایل گونجاو نییە و ئەو دۆخەش وەڵامدەری پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی ناوچەکە نییە و هەروەهاش هەندێک تێچوو و نرخی زیادی لەسەر قەبزی مۆبایلەکاندا دەگونجێندرێت کە نرخەکان بەرز دەکاتەوە.
بیگلەری هەروەها وەبیری سەرۆک‌کۆماری دەهێنێتەوە: سەرەڕای ئەوەی ماوەی چوار ساڵە پێکهێنانی کۆمیتەی سڕینەوەی بێبەشی لە کوردستان پەسەند کراوە بەڵام ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە و هیوادارم بۆ تەنها جارێکیش بووبێت لە ماوەی ئەم یەک مانگەی کە لە دەوڵەتی یازدەهەم ماوە ئەو کۆمیتەیە پێکبهێنرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60105