کد خبر :71956
لە پارێزگای نیقدە پەلاماری شارەوانی پارتی داد و گەشە دەدرێت
بەشی تورکیا- زینداییێکی تازە ئازادکراو هێرش دەکاتە سەر شارەوانی ناوچەی ئاڵتوون حەساری پارێزگای نیقدە و برینداری دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی یەنی شەفەق، ئەرداڵ سارای شارەوانی ئاڵتوون حەساری پارێزگای نیقدە سەر بە پارتی داد و گەشە هێرشی چەکداریی دەکرێتە سەر و بریندار دەبێت. هەروەهاش هەر لەو هێرشەدا منداڵێکی ١٣ ساڵان لە ناحیەی سەرەوە بەسەختی بریندار دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی نیقدە، پەلاماردەری ئەو هێرشە ناوی بایرام. ا بووە کە ماوەیێک لەوەو پێش لە زیندان ئازاد کراوە.
پەلاماردەرەکە هێشتاکە دەستگیر نەکراوە و پۆلیسی نیقدە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ناوبراوای دەست پێکردووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101