وشتر و مریشک خه‌ڵاتی ئه‌لقاعیده‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر کلینتۆن و ئۆباما
سومالی- گرووپی ئه‌لشه‌باب، سه‌ربه‌ ڕێکخراوه‌ی ئه‌لقاعیده‌ ڕایگه‌یاند: وشتر و مریشک وه‌کوو خه‌ڵات ئه‌داته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر کلینتۆن و ئۆباما ئاشکرا بکه‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆیتێرز: ئه‌م گرووپه‌ سه‌ربازییه‌ی سه‌ربه‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ نوێژی هه‌ینی حه‌وته‌ی ڕابردوویدا به‌ گاڵته‌ و سوکایه‌تی کردن به‌ پێشنیاره‌ میلیۆن دۆلارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌لقاعیده‌ ڕایگه‌یاند: هه‌ر که‌س حه‌شارگه‌ی باراک ئۆباما ئاشکرا بکات 10 وشتر وه‌کوو خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و هه‌ر که‌سیش زانیاری گرینگ له‌سه‌ر جێ و شوێنی هیلاری کلینتۆن پێمان بدات ئه‌وا خه‌ڵاتی 10 مریشک و 10 که‌ڵه‌باب پێشکه‌شی ده‌کرێت.
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، پێنج میلیۆن دۆلار خه‌ڵاتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری گرینگ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ "خه‌لف" و سێ هاوڕێ دیکه‌ی دیاریکرد، جگه‌ له‌وه‌ش بۆ زانیاری گرینگ له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدی ئۆ محه‌مه‌د، دامه‌زرێنه‌ری گرووپی ئه‌لشه‌باب له‌ سومالی 7 میلیۆن خه‌ڵات دیاریکراوه‌.
ئه‌لقاعیده‌ له‌ مانگی فێبریوێری/ شوباتی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند: گرووپی ئه‌لشه‌باب که‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ خرابووه‌ لیستی گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانه‌وه‌ ڕۆیشتۆته‌ ڕێزی هێزه‌کانی ئه‌لقاعیده‌‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵاتی سومالی له‌ ژێر کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی گرووپی ئه‌لشه‌بابدایه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 15946  |  به‌روار: ۱۳۹۱/۳/۲۱  |  کاتژمێر: 14 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ده‌وڵه‌تی سووریا پێویستی به‌ کارهێنانی چه‌کی کیمیایی نییه
سه‌رکه‌وتنی شاخه‌وانی کرماشانی له‌ سێهه‌مین لووتکه‌ی به‌رزی جیهان
پشکنینی فڕۆکه‌ی ئێرانی له‌ به‌غدا
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران دوو گرووپی تیرۆریستی له‌ناوبرد
"گومان و به‌دگومانی" بڵاوکرایه‌وه‌
کەریمۆک ئه‌مجار به‌ وشه‌ و ویژدانه‌وه‌ ده‌دوێ
سێ کتێبی دیکه‌ی مێژوویی‌ له‌ هه‌ڵکه‌وت حه‌کیم ڕوونوێنی کران
عیماد ئه‌حمه‌د پێشوازی له‌ هاوسه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ک کرد
ئه‌لبۆمی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کان بڵاوکرایه‌وه‌
ڕوونکردنه‌وه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر داخستنی سنووری سووریا
PYD: داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستان بۆ سووریا سیاسییه‌
3 ملیار بەرمیل نەوت لە ناوچە کوردییەکانی سـووریایە
یه‌په‌گه‌ 74 کوردی ده‌ستگیرکراوی ئازاد کرد
ڕۆژنامه‌وانێکی سنه‌یی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو
وه‌گه‌ڕخستنی هێڵی نوێی وه‌به‌رهێنانی سیسته‌می به‌رڤانی ئاسمانی له‌ ئێران
ئیمکانات