رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەولێر داواکارییەک ئاراستەی ئەڵمانیا ده‌که‌ن
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی (NJO) لە شاری هەولێر بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە حکوومەتی ئەڵمانیا کە لە ساڵانی رابردوودا چەکی کیمیایی داوەتە رژێمی پێشووی عێراق، چوونە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ‌و یاداشتێکیان ئاراستەکردن.
به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە یادداشتی رێکخراوە (NJO)ندا هاتووە: "بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا هاوشان لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکا ‌و ئەورووپا ‌و یابان ‌و چەند وڵاتێکی دیکە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ڕۆڵیان هەبووە لە فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، کە ئەویش لە بەرامبەر هاووڵاتیان کوردستانی تاقیکردەوە ‌و ئاکامەکەشی دەیان هەزار هاوڵاتی بوونە قوربانی لە سەرووی هەمووشیانەوە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە بوو، کە لە ئێستادا سەدان قوربانی ئەو چەکانە بە ئازارەوە ژیان بە سەردەبەن ‌و بە ژیانێکی ناخۆش تێدەپەڕن."
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا هاتووە: "داواکارییەکان دەخەینەڕوو بە پشتیوانیکردنی داواکارییەکانیشمان دەتوانن نەفرەت لەو مێژووە ناشیرنەی ڕابردوو بکەن ‌و دان بە بەرپرسیارەتی دابنێن لە سەرووی هەمووشیانەوە پێویستە حکوومەتی ئەڵمانیا دان بە جینۆسایدکردنی کورد بنێت چ لە سەردەمی بەعس، چ لەوەی ئێستا داعش ئەنجامی داوە‌ و بەردەوامە لێی."
لە کۆتاییشدا داوا لە حکوومەتی ئەڵمانیا دەکرێت، بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی ئازاری بریندارانی چەکی کیمیایی کە 27 ساڵە بەو دەردەوە دەناڵێنن ‌و هەروەها لە ڕێگەی کوونسوڵی ئەڵمانیاوە ئاسانکاری بکرێ بۆ کەس وکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی بۆ ئەوەی سەردانی ئەڵمانیا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

 

کۆدی بابه‌ت: 40847  |  به‌روار: ۱۳۹۳/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 9 : 54

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات