شه‌قامێک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ناوی سه‌رده‌شت ناوی لێده‌نرێت
کۆمیته‌ی جێبه‌جێکاری به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی بیست و حه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بوردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌ به‌ ناوی "سه‌رده‌شت" ناوی لێده‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م  کۆمیته‌ به‌ ناردنی بانگهێشتنامه‌یه‌ک وێڕای بانگهێشت له‌ ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی شار و شاره‌وانی سه‌رده‌شت به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ بیست و حه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بوردومانی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ وتی: یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌ به‌ ناوی "سه‌رده‌شت" ناوی لێده‌نرێت.
په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی شاره‌وانی سه‌رده‌شت ده‌قی ئه‌م بانگهێشتنامه‌ی به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو کرده‌وه‌: "بانگه‌واز ده‌که‌ین وه‌فدێک پێکهاتوو له‌ شاره‌وانی سه‌رده‌شت، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی شاری سه‌رده‌شت به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ بیست و حه‌وته‌مین ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی بوردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ و ناولێنانی یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ناوی سه‌رده‌شت به‌شداری بکه‌ن."
بڕیاره‌ وه‌فدێکی پێکهاتوو له‌ ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامی شار و شاره‌وانی سه‌رده‌شت له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار ‌بن.
پێشتریش یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی هه‌ڵه‌بجه‌ ناو لێ نراوه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 40856  |  به‌روار: ۱۳۹۳/۱۲/۲۴  |  کاتژمێر: 22 : 34

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات