دوو وەرگێری کورد کتێبخانەی فارسیان بە وەرگێڕانی پیتر زیما دەوڵەمەند کرد
دەقی فارسی کتێبی "فەلسەفەی تیۆری ئەدەبی مودیرن" لە نووسینی "پیتر زیما"، بیرمەند و کۆمەڵناسی ناسراوە ئەورووپی، لە لایەن دوو وەرگێڕی لێهاتووی کورد ئاراستەی کتێبخانەی فەلسەفی و تیۆری ئێران کرا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم کتێبە کە یەکێکە لە سەرچاوە گرینگەکانی بواری خوێندنەوەی تیۆری کۆمەڵناسی ئەدەبی، دوای نزیک بە دوو دەیە لە بڵاوکرانەوەی، لە لایەن دوکتۆر ڕەحمان وەیسی و دوکتۆر عەبدوڵڵا ئەمینی، مامۆستایان و توێژەرانی کورد لە بواری زمانناسی و فەلسەفە بە زمانی فارسی وەرگێردراوە و حەوتەی ڕابردوو لە لایەن بڵاوکەرەوەی "ڕۆخدادی نوێ" لە تاران بڵاوکرایەوە.
وەیسی وەک وەرگێڕی سەرەکی کتێبی "فەلسەفەی تیۆری ئەدەبی مودیرن" دوای پێداگری لە سەر بنەماکانی فەلسەفی خوێندنەوەی دەقی ئەدەبی و قوتابخانە جۆراوجۆرەکانی تیۆری ئەدەبی، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبەکە وتی: لە راستیدا هۆی بەربڵاوێتی خوێندنەوەی جوانیناسانەی بەرهەمێکی ئەدەبی دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوچەشنییەتی لە سەرچاوە فەلسەفییەکانی، هەر بۆیە ناسینی ئەو بنەمایانە دەتوانن ڕوون کردنەوەیەکی شاز بن بۆ لێکدانەوەی هەڵوێستی زاڵ بە سەر هەر گوتارێکی ڕەخنەیی مۆدێرن.
ناوبراو سەبارەت بە نووسەری کتێبەکە وتیشی: پیتر زیما لەم کتێبە هەوڵی ئەوە دەدات کە بە شەمەندکردنەوەی هەمان بنەماگەلی فەلسەفی، پەیوەندی و دژایەتیی نێوان بەربڵاوی و ناهاوچەشنییەتیی ڕەخنە ئەدەبی بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە گێرانەوەیەکی مێژوویی- فەلسەفی کۆ بکاتەوە و لای وایە کە لە بنەڕەتەوە فامستی ڕەخنەی ئەدەبی بە بێ ناسینی تیۆریگەلی فەلسەفی و جوانیناسیی مۆدیرن نامومکینە و لەو ڕووەوە لەم کتێبەدا شایەدی سازبوونی پەیوەندییەکی بێ‌هاوتا لە نێوان قوتابخانەکانی مۆدێرنی ئەدەبی و ڕەوتەکانی فەلسەفیی مۆدێرن و لەوان هێگێلی/ مارکسی، کانتی و نیچەیین.
کتێبی فەلسەفەی تیۆری ئەدەبی مۆدێرن کە پێشتر چەند بەشێکی کورتی لە لایەن محەمەد جەعفەر پوویەندە، وەرگێڕی ناسراوە و کۆچکردووی فارس کرابووە فارسی و لە کتێبی "ڕۆچنەیەک لە ڕووی کۆمەڵناسی ئەدەبی" بڵاو ببووەوە، ئەمجارەیان بە چڕوپڕی و لە قەوارەی کتێبێکی مامناوەندی و لە دووتۆی ٣٢٢ لاپەڕە ئاراستە کراوە.
شیاوی ئاماژەیە کە دوکتۆر ڕەحمان وەیسی مامۆستای لقی زمانناسی زانکۆی کوردستانە و هاوکات یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان و ماوەیەک لەوە پێش بە وتاری "نیشانەناسی" بەشداری زنجیرە دانیشتنەکانی ئەو ئەنجومەنە بوو.

کۆدی بابه‌ت: 47084  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۶/۳۰  |  کاتژمێر: 9 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات