دیمانه‌ی کوردپرێس له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان؛
چاوخشاندنێک له‌سه‌ر دۆخی ئیتنیک و ئایینه‌ جیاوازه‌کانی کرماشان
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس- کرماشان: له‌ هه‌مان ڕکابه‌رییه‌ دژواره‌کانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 92 بوو که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ڵێنی ئاشتی له‌گه‌ڵ جیهانی دا، له‌ دانانی پۆستێکی جێگر له‌ ناوه‌ندی سه‌رۆک کۆماری که‌ تایبه‌ت به‌ ئیتنیک و ئایینه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ وڵات بوو، هه‌واڵی دا.
له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پاش هاتنه‌ سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید، سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ کرد له‌باره‌ی دانانی ئه‌و پۆسته‌ ئاماژه‌پێکراوه‌ و ده‌ستنیشان کردنی حوجه‌تولئیسلام عه‌لی یوونسی وه‌کوو یاریده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان.
پارێزگای کرماشان به‌ حه‌شیمه‌تێکی 2 میلیۆن که‌سییه‌وه‌، خه‌ڵکی سوننه‌، ئه‌هلی حه‌ق و شیعه‌وه‌ به‌ دۆستی و ڕێزدانانی به‌رانبه‌ر پێکه‌وه‌ ده‌ژین و هه‌میشه‌ له‌م پێکه‌وه‌ژیانه‌ ئاشتییانه‌ وه‌کوو نموونه‌ و ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی له‌ هێندستانی بچووکی ئێران ناو ده‌به‌ن. پاش دانانی پۆستی جێگری ئیتنیک و ئایینه‌کان له‌ ناوه‌ندی سه‌رۆک کۆماری، له‌ ئیداره‌ی پارێزگای کرماشانیش پۆستی ڕاوێژکاری ئیتنیک و ئایینه‌کان دانرا و بۆ یه‌که‌مین جار "ڕه‌مه‌زان دیهنه‌وی" ئه‌و پۆسته‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.
هاوکات و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ یاساییه‌، یه‌کێک له‌و شتانه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ که‌متر پێشوازی لێکرابێت ئه‌مه‌ بوو که‌ دژایه‌تی کرا له‌گه‌ڵ وشه‌ی "که‌مینه‌". هه‌روا که‌ ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ دانانی ئه‌م ناوه‌ به‌ هاووڵاتیانی سوننه‌ و ئه‌هلی حه‌ق، نالۆژیک و نامه‌نتقییه‌.
ئه‌گه‌رچی نێزیک به‌ دوو ساڵه‌ که‌ ئه‌م پۆسته‌ یاساییه‌ دانراوه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بۆ یه‌که‌مین جار بێت‌ که‌ له‌ نێوان میدیاکانی پارێزگای کرماشان هه‌واڵنێرێک ده‌ست ده‌دات به‌ گفتوگۆکردنێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕاویژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و پۆسته‌ شی بکرێته‌وه‌.
کاتێک که‌ بیانوو له‌ ده‌ستی گرووپه‌ دوژمن و ده‌ستدڕێژکاره‌کان سه‌ندرایه‌وه‌
دیهنه‌وی ئاماژه‌ی کرد به‌ سه‌فه‌ری 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری یاریده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان بۆ پارێزگای کرماشان و زیادی کرد: پێش له‌و سه‌فه‌ره‌، ئاوڕمان دایه‌وه‌ له‌ هه‌موو داواکاری و کێشه‌کاری خه‌ڵکی سوننه‌ و ئه‌هلی حه‌ق و له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌ به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگار، جێگری سیاسی ئه‌منی و هه‌ڵبه‌ت هاوکاری و هاوڕێی کاریگه‌ری ئیداره‌ی گشتی ئیتیلاعات، سوپا و نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ چوارچێوه‌ی یاسا، مافی شارۆمه‌ندی و عه‌قڵ و شه‌رع ده‌ستمان دا به‌ به‌رنامه‌ڕێژی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ خواست و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک.
زیادیشی کرد: چاوه‌ڕوانییه‌ مه‌نتیقی و یاساییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و ئه‌هلی حه‌قمان له‌ سه‌فه‌ری یه‌ک ڕۆژه‌ی حوجه‌تولئیسلام یوونسی بۆ کرماشان و به‌ ئاماده‌بوونی دیکه‌ی داموده‌زگاکان و نوێنه‌ران خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.
ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان وتی: به‌و گفتوگۆیانه‌ که‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایان و نوخبه‌کانی سوننه‌ ئه‌نجام درا، داواکاری سه‌ره‌کی سوننه‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌ پۆسته‌کان و به‌شداری ئه‌وان له‌ کاروباری جێبه‌جێکاری بوو که‌ پێشتر بووه‌ بیانوویه‌ک له‌ ده‌ستی گرووپه‌ توندڕه‌و و دوژمنه‌کان و هه‌میشه‌ ئه‌م خاڵه‌یان ئاراسته‌ ده‌کرد که‌ بۆچی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌کان دانامه‌زرێنن؟
ده‌ستنیشان کردنی فه‌رمانداران و به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆجێی بۆ شاره‌کانی ئه‌هلی سوننه‌
دیهنه‌وی له‌ درێژه‌دا وتی: له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ بڕیاردرا که‌ بۆ هه‌ر چوار شاره‌که‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانات (جوانڕۆ، ڕوانسه‌ر، پاوه‌ و سه‌لاسی باوه‌جانی) فه‌رماندارانی خۆجێی به‌کار بهێندرێت که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌باره‌ی دوو شاری ڕوانسه‌ر و جوانڕۆ جێبه‌جێ کرا و پێشنیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ فه‌رمانداری پاوه‌ش له‌ نێوان ئه‌هلی سوننه‌ هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی ناوچه‌یی ئه‌م شاره‌ به‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی مه‌نتیقی، ڕاوبۆچوونیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بوو که‌ فه‌رمانداری خۆجێی بۆ ئه‌م شاره‌ به‌کار نه‌هێندرێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ زیادی کرد: من پێموایه‌ له‌ هه‌ر شوێنێکدا متمانه‌مان به‌ خه‌ڵک بێت وه‌ڵام ده‌گرینه‌وه‌ دروست هاوشێوه‌ی پرسی کۆچکردنی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ڕه‌بیعی که‌ له‌و کاته‌دا من له‌ پاوه‌ بووم و به‌ به‌شداری و پشتیوانی خه‌ڵک و شارۆمه‌ندانی پاوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی شاره‌کانی ڕوانسه‌ر و جوانڕۆ ڕووداوێک ڕووی نه‌دا.
دیهنه‌وی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌موو ده‌ره‌تان و ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ ده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا نییه‌ و هه‌ندێ جار بۆ ده‌ستنیشان کردنی به‌ڕێوه‌به‌رێک ده‌بێ به‌شداری دیکه‌ی وه‌زاره‌تخانه‌ و داموده‌زگاکان ڕابکێشین، وتیشی: به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ ده‌ره‌نجامێکی باشمان بینی ئه‌گه‌رچی هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌کان نه‌هاتۆته‌دی.
ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مڕۆ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی دزه‌کردنی لایه‌ن و گرووپه‌ ته‌کفیرییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌، پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و مافی شارۆمه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ کاره‌کانمان ئه‌نجام بده‌ین و پێموایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ و شیعه‌ ڕوانگه‌یه‌کی بیری و مێژووییان هه‌یه‌، ده‌بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ بسپێرینه‌ ده‌ست حه‌وزه‌ عیلمییه‌کانی هه‌ردوولا و ڕێگه‌ نه‌ده‌ین کێشه‌کان له‌ ئاستی کۆمه‌ڵگادا زیاد ببێته‌وه‌ چونکوو ئه‌گه‌ر به‌ هاودڵی و هاوبیری به‌رده‌وام نه‌توانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ندێ کێشه‌ و تێچووی بۆ وڵات و سیسته‌م به‌دواوه‌ ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مڕۆکه‌ ئێمه‌ له‌ پارێزگای کرماشان سه‌رمایه‌یه‌کی پڕبایه‌خ و گرانبه‌هامان وه‌کوو ئه‌هلی سوننه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ پێشکه‌ش کردنی شه‌هیدێکی زۆر، به‌ڵێنه‌کانیان له‌ به‌رانبه‌ر شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا جێبه‌جێ کردووه‌ و هێشتا پشتیوانی له‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن.
جه‌ختیشی کرد: ئه‌گه‌ر به‌ شێوازێکی بنه‌مایی و گونجاو له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ حکوومه‌تییه‌کان، کێشه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامانات چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌رگیز ڕوانینێکی هه‌ڵه‌ و نادروست له‌وپه‌ڕی سنووره‌کانه‌وه‌ بۆ ناو وڵات نابینین.
ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان وتیشی: ئێستا له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامانات به‌ به‌کارهێنانی به‌رپرسانی خۆجێی سه‌رکه‌وتنێکی باشمان وه‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌گه‌ر دژایه‌تی سه‌رۆکه‌کان و ناکۆکییه‌ ناوخۆییه‌کانی گرووپی ئه‌هلی سوننه‌ی ناوچه‌که‌ نه‌بوایه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆجێیه‌کی زیاتر بۆ ئیداره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵده‌بژێردران.
زیادیشی کرد: ته‌نانه‌ت ئێمه‌ ئه‌و ئیراده‌شمانه‌ بوو که‌ له‌ هێزه‌کانی ئیخوانولموسلمین له‌ ناوچه‌که‌ که‌ڵک وه‌ربگرین به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاره‌وه‌ له‌وانه‌ سنووری ده‌ره‌تانه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، نه‌مانتوانی ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام ئامانجی ئێمه‌ به‌کارهێنانی توانایی و ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که‌ ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ و پێموایه‌ که‌ نابێت بترسین له‌ ڕه‌خنه‌گرتن و به‌ دڵسۆزی هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له‌ چوارچێوه‌ی یاسا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ کردنی 2 داواکاری گرینگی ئه‌هلی حه‌ق له‌ پارێزگای کرماشان
له‌ درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌دا پرسیارم کرد له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که‌ بۆ کۆمه‌ڵگای ئه‌هلی حه‌قی پارێزگای کرماشان له‌ ده‌ستووری کاردایه‌.
دیهنه‌وی له‌مباره‌وه‌ وتی: کێشه‌ و داواکارییه‌کانی ئه‌هلی حه‌قی پارێزگای کرماشان جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و به‌ گشتی له‌ دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کورت ده‌بێته‌وه‌.
زیادیشی کرد: یه‌کێک له‌ داواکارییه‌کانی ئه‌هلی حه‌ق له‌باره‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌کان ده‌بێت و داواکارییه‌کی دیکه‌ی ئه‌وان له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ڵوه‌ژێری گه‌نجانی ئه‌هلی حه‌ق ده‌بێت که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ داموده‌زگا ئیدارییه‌کان دابمه‌زرێن.
ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان زیادی کرد: به‌رنامه‌یه‌ک له‌ ده‌ستووری کاری کۆمیسیۆنی ئیتنیک و ئایینه‌کانی پارێزگادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌کان.
وتیشی: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌هلی حه‌قی پارێزگای کرماشان خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌ شۆڕش و ئیسلام کردووه‌ و ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی پێشکه‌ش کردووه‌، داواکارییه‌کانی ئه‌وان به‌جێ و مه‌نتیقی ده‌بێت.
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ڵوه‌ژێری ئه‌هلی حه‌ق و شاربی په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئایینه‌
دیهنه‌وی له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ڵوه‌ژێری ئه‌هلی حه‌قی پارێزگای کرماشان، وتی: به‌ هاوکاری هه‌ندێ داموده‌زگا وه‌کوو ئیداره‌ی گشتی ئیتیلاعات، سوپا و نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کرماشان کێشه‌کانی بواری هه‌ڵوه‌ژێری ئه‌هلی حه‌قی پارێزگای کرماشانمان کۆکرده‌وه‌ و ئاماده‌مان کرد و پڕۆژه‌یه‌کمان به‌ کاره‌ توێژینه‌وه‌کان و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌ره‌کان ئاماده‌ و ناردمان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ چونکوو تا ئاستێکی زۆر چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌ له‌ ده‌ستی ناوه‌نددایه‌ و ده‌بێ له‌ داموده‌زگایه‌ک وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یان کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: بڕگه‌ی 2ی یاسا که‌ پێویست بوونی ئایینی گه‌وره‌ی ئیسلام به‌ مه‌رجی سه‌ره‌کی وه‌رگرتن له‌ ئیداره‌کان ده‌زانێت و جه‌خت ده‌کاته‌ سه‌ر نوێژ خوێندن، بڕیاره‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌دا بخرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.
ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد به‌ بوونی شارب له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئه‌هلی حه‌ق به‌ تایبه‌ت له‌ ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌کان و زیادی کرد: به‌خته‌وه‌رانه‌ به‌و بڕیارنامه‌یه‌ی که‌ نێزیک به‌ 8 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران ده‌رکرا، له‌مه‌وبه‌دوا هیچ به‌رپرسێک مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ لێپرسینه‌وه‌ بکات له‌ په‌یڕه‌وانی ئه‌هلی حه‌ق به‌ بۆنه‌ی شاربه‌وه‌.
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌ پێکهێنانی کارگرووپێک به‌ به‌شداری سه‌رۆکان و بنه‌ماڵه‌ به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌هلی حه‌قی پارێزگای کرماشان هه‌واڵی دا و وتی: بۆ چاره‌سه‌رکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کێشه‌کان، له‌ ئه‌گه‌ری پێویستدا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ندێ کۆبوونه‌وه‌مان به‌ڕێوه‌برد و به‌ستێنی دیداری سه‌رکرده‌کانی ئه‌هلی حه‌ق له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای پارێزگا به‌ باشی ڕه‌خساوه‌.
ناوبراو ده‌ستنیشان کردنی یه‌کێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌هلی حه‌ق بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیلاتی پارێزگای کرماشانی به‌ کارێکی کاریگه‌ری وه‌سف کرد.
لێپرسینه‌وه‌ ده‌کرێت له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی که‌ له‌ سیسته‌مه‌ ئیدارییه‌کان زوڵم ده‌که‌ن له‌ په‌یڕه‌وانی ئیتنیک و ئایینه‌کانی دیکه
ڕاوێژکاری ئیداره‌ی پارێزگای کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان له‌ وه‌ڵام به‌ پرسیارێک له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئیداراتی پارێزگا فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌هلی سوننه‌ یان ئه‌هلی حه‌ق له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌که‌وه‌ زوڵم و هه‌ڵسوکه‌وتێکی هه‌ڵاوارده‌یی له‌گه‌ڵیدا بکرێت، ڕێوشوێنه‌کانی ئێوه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ چییه‌، وتی: یه‌کێک له‌ ئه‌رکه‌کانی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌دواداچوون بکه‌ین بۆ ئه‌و سکاڵایانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی په‌یڕه‌وی ئیتنیک و ئایینه‌کانه‌وه‌ له‌ دژی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌رز ده‌کرێته‌وه‌.
زیادیشی کرد: له‌ سه‌ره‌تادا داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا ده‌که‌ین ئه‌م بابه‌ته‌ تاوتوێ بکه‌ن و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌ ئێمه‌ ڕابگه‌یێنن به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیان له‌م کاره‌ کرد، کاره‌کان له‌ ڕێگای وه‌زاره‌تخانه‌ یان ڕێکخراوی ناوه‌ندی ئه‌و ئیداره‌یه‌ یان ته‌نانه‌ت له‌ ڕێگای پارێزگاری کرماشانه‌وه‌ پێوشوێنگری ده‌که‌ین.
جه‌ختیشی کرد: له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ هه‌موو په‌یڕه‌وانی ئیتنیک و ئایینه‌کان له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی وا به‌ره‌وڕوو بوون، ده‌توانن سکاڵا به‌رز بکه‌نه‌وه‌ و ئێمه‌ به‌دواداچوونی کاره‌کانیان بکه‌ین.
ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له‌ کاروباری ئیتنیک و ئایینه‌کان به‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئه‌هلی حه‌ق وه‌کوو هێز و یارانی ئه‌مه‌گداری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هه‌ڵسوکه‌وتێکی وا له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی به‌ خه‌ساردانێکی زۆر له‌ ئیسلام وه‌سف کرد و وتی که‌ قبووڵ ناکرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌ پارێزگای کرماشان په‌یڕه‌وانی ئایینه‌کانی شیعه‌، سوننه‌، یارسان، نیعمه‌توڵڵاهی و مه‌سیحی به‌ ئارامی و هاودڵی پێکه‌وه‌ ده‌ژین.
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 47800  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۱۸  |  کاتژمێر: 23 : 47

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات