محه‌مه‌د عه‌لی یاسین، وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس؛
ئاژاوه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان پیلانی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌/ ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی ناده‌ین
وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای تۆمه‌تبارکردنی ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و پیلان دروست کردن بۆ ئاژاوه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئاماژه‌ی کرد به‌ هۆکاره‌کانی بڕیاردانی پارتی بۆ ڕێگری له‌ چالاکی نوێنه‌ران و وه‌زیرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ولێر و جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕێگه‌ ناده‌ن جارێکی دیکه‌ هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش بکرێته‌وه‌.
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، وێڕای ئاماژه‌ به‌ ڕووداوه‌کانی شاره‌کانی پارێزگای سلێمانی و هێرش کردنه‌ سه‌ر باره‌گاکانی ئه‌م حزبه‌ له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ ئاگرتێبه‌ردانی ئه‌و باره‌گایانه‌ی به‌دواوه‌ بوو، وتی: ئه‌وه‌ی له‌‌و ده‌ڤه‌ره‌ی که‌ گۆڕان باڵاده‌سته‌ و له‌ ژێر چاودێری ئه‌واندا ڕووی دا، کۆمه‌ڵێک ڕووداوی نه‌خوازراو بوو و هێرشیان کرده‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێک باره‌گای پارتی مه‌عقووڵ نییه‌ ئه‌وان له‌وێ کادیری ئێمه‌ بکوژن، ده‌مانچه‌ بکه‌نه‌ سه‌ر کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌وێ بیانکوژن و ئێمه‌ پێشوازییان لێبکه‌ین بڵێن کاکه‌ به‌خێر بێن به‌ سه‌رچاو. ئه‌گه‌ر دیموکراسییه‌ ده‌بێ دیموکراسی بۆ هه‌مووان بی ئه‌گه‌ریش حوکمی کوشتن و لێدانه‌ ئه‌وکاته‌ ئێمه‌ قبووڵی ناکه‌ین.
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین له‌باره‌ی بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر ڕێگری له‌ ده‌وامی نوێنه‌ران و وه‌زیرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تخانه‌کانیان له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی که‌ وه‌کوو پارتی بڕیاری ئێمه‌ بوو ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له‌م ماوه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌وام نکه‌ن چونکوو بۆ سه‌لامه‌تی خۆیانه‌. ئێمه‌ وه‌کوو پارتی حه‌ز ناکه‌ین له‌ هه‌ولێر گرژییه‌ک، ئاڵۆزییه‌ک یان هه‌ر شتێکی دیکه‌ ڕوو بدات وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌ ڕووی دا. باوه‌ڕ ده‌که‌ن که‌ خه‌ڵکی ئێمه‌ ته‌حه‌مولی بینینی ئه‌وانه بکه‌ن‌ که‌ له‌ شه‌قامدا به‌ ئاسایی ده‌جووڵێن و کادیری ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌ ده‌ڤه‌ری ئه‌واندا به‌ ده‌ستی ئه‌وان بکوژرێت، مه‌عقووڵ نییه‌.
وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی گه‌یشتن به‌ بنبه‌ستی سیاسی له‌ هه‌رێم و قه‌یرانی تر بوونی په‌یوه‌ندی نێوان دوو به‌ره‌ی ڕکابه‌ر واتا پارتی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ک و چوار حزبی دیکه‌؛ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، زیادی کرد: قه‌یرانی ئێستا و ئاژاوه‌ و خۆپیشاندانی شاره‌کانی پارێزگای سلێمانی پیلانێک بووه‌ له‌لایه‌ن گۆڕان و له‌لایه‌ن خودی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئاژاوه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دروست بکات و جۆرێکی دیکه‌ی کووده‌تایه‌ که‌ هه‌وڵیان دا ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌وانه‌ هیچیان پێناکرێت جگه‌ له‌ دروست کردنی ئاژاوه‌ و جگه‌ له‌ دروست کردنی ململانێی.
ناوبراو له‌باره‌ی داهاتووی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارته‌کانی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی و کێشه‌کانی ئێستا زیادی کرد: ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستی لایه‌نه‌کان خه‌می گفتوگۆ یان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان هه‌یه‌ ئه‌وکاته‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین و گفتوگۆ بکه‌ین به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که‌ وه‌زعه‌که‌ له‌ بارودۆخێکی وه‌کوو ئێستادا بێت، تا ئه‌و کاته‌ی که‌ خه‌زر و کوڕی خه‌ڵک به‌ کوشت بدرێت له‌سه‌ر جاده،‌ بڕوا ناکه‌م ئێمه‌ بتوانین له‌سه‌ر یه‌ک مێزدا دابنیشین. ده‌بێ ئه‌م وه‌زعه‌ هێور بکرێته‌وه‌ و هه‌موومان مه‌سئوولییه‌تمان هه‌یه‌ له‌ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌.
نوێنه‌ری پارتی دیموکرات له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می دوو ئیداره‌یی بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌کوو پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی دوو ئیداره‌یین. ئێمه‌ هه‌موو کارێک ده‌که‌ین که‌ ئه‌وه‌ ڕوو نه‌دات. ئه‌وه‌ خه‌ون و خه‌یالی ئه‌وانه‌ که‌ دوو ئیداره‌یی دووباره‌ ببێته‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام ئێمه‌ بوار به‌وان ناده‌ین. ئێمه‌ دڵنیاین خه‌ڵکانێکی دیکه و حزبی سیاسی دیکه‌‌ش له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوڕان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ دوو ئیداره‌یی دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 47888  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۰  |  کاتژمێر: 19 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ڕێ تێناچێت لایه‌نی سیاسی له‌ پشتی خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانیدا بێت
بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان له‌ گفتوگۆی بارزانی و عه‌بادی تاوتوێ کرا
یەکگرتوو پشتگیری ده‌کات له‌ داواکاری خۆپیشاندەران
رێکخراوی سکاڵاو چاودێری جه‌خت له‌ سه‌ر خۆڕسک بوونی خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات
پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەکات
قایمقامی قەڵادزێ‌ دەنگۆی دەستگیرکردنی ئێرانیەک لە خۆپشاندانەکان به‌ درۆ ده‌خات
خۆپیشاندەرانی شارەزوور ئاڵای پێنج حزبه‌که‌ لە بارەگاکانیان ده‌هێننه‌ خوارەوە
خۆپیشاندان و نائارامی له‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌/ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراو و برینداران
ڕابوون مه‌عرووف: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێر و دهۆک خۆپیشاندان بکرێت توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی سلێمانی
بریندار بوونی 31 که‌س و ڕاگه‌یاندنی سێ ڕۆژ پشووی فه‌رمی له‌ سلێمانی
لە خۆپیشاندانی کەلار دوو کەس گیانیان لەدەست دا
لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی قەڵادزێ مێر منداڵێک سووتا
که‌ڵه‌که‌بوونی قه‌یرانه‌کان هۆکاری ئاڵۆزایی و خوێنڕشتنه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان
خۆپیشاندان له‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌/پشتێنەی ئەمنی بۆ بارەگاکانی پارتی دروستدەکرێت
پارتی ته‌قه‌ی له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌کردووه‌/ گۆڕان و کۆمه‌ڵ هۆکاری بشێوی و ڕشتنی خوێنی خۆپیشانده‌رانن
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
فراکسیۆنی پارتی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆکاره‌ له‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
ڕوونکردنه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر گرژی تێکه‌وتنی خۆپیشاندانه‌کان
بارزانی: ئەوانەیی گرژی ده‌خه‌نه‌ خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی کردەوەکانیان
لە خۆپیشاندانی قەڵادزێ که‌سێک کوژرا
دوایین هه‌واڵه‌کان
تورکیا لە پێناو هێرشکردنە سەر عەفرین خەریکی گواستنەوەی هێزەکانی بۆ ئەعزاز و مارەیە
پەکەکە لە داوێنی چیاکانی ئاڵپی سویسرا کەمپی لێداوە
هەڕەشەی دەرکردنی کوردەکان لە ئەگەری دەنگدانیان بە جیابوونەی هەرێمی کوردستان
پەرە دەدرێت بە دەرفەتەکانی کار لە گوندە مەبەستەکانی گەشتیاری
بازاڕچەی سنووری چیلات دەکرێتەوە / سندووقی خانوونشینانی نەوت، پرۆژەی پترۆکیمیای دێلۆڕان جێبەجێ دەکات
لقی سەربازیی پەکەکە بەرپرسایەتی کوشتنی مامۆستاکەی تورکیای گرته ئەستۆ
بەنداوی سەردەشت ئەوڕۆ ئاوگیری کرا
ئارەزووی هەندێک عەشیرەی عەرەبی نەینەوا بۆ لکانی ناوچەکانیان بە هەرێمی کوردستان
دەنگی ئەرێنیی جەهەپە به "هەڵوەشانەوەی حەسانەی نوێنەران" ئاراستەی مێژوویی تورکیای گۆڕی / ئەگەر ئێمه ئازاد بایەین ئێستا گشتپرسییەکە شکستی نەدەهێنا
به دڵنیاییەکی زۆرەوه ڕایدەگەیێنین، ئەبووبەکر بەغدادی کوژراوه
سوپای تورکیا خۆی ئامادەی هێرش بۆ سەر تەل رەفعەت و بنکەی ئاسمانیی مەنغ دەکات
سوپای تورکیا تانکەکانی خۆی ڕەوانەی سنووری کیلیس- عەفرین کرد
Du leşkerên Tirkiyeyê ji aliyê PKK`ê ve hatin kuştin
Endamek Rêveberiya PDKê: Em ê rasterast bi Tevgera Goranê re biaxivin
Wezîrê Navxwe yê Îranê li bajarê Sineyê: Divê em ji bo pêşketina Kurdistanê hewl bidin
ئیمکانات