هێشتا هیچ رێگایەک بۆ دەربازبوونی هەرێمی کوردستان لە قەیران بوونی نیە/ جاناتان ئێستیل
کوردەکانی عێراق لە گەرمەی شەڕێکدا کە رۆژ لە دوای رۆژ پەرەدەستێنێت کەوتونەتە قەیرانی سیاسی و داراییەوە و زۆربەی شرۆڤەکاران لە بارەی داهاتووی ئەم ناوچەیەوە تێڕوانینێکی ڕەشبینانەیان هەیە.
کوردپرێس/ سەرکردەی پارتەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە حەفتەی رابردوودا جارێکیتر هەوڵیان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێمدا هەر چەندە دەستەیەکی کەم چاوەڕوانی دەستپێگەیشتنی بە سەرکەوتن لە ئەم دانوستانانە بوون.
بە پێی بۆچوونی دیپلۆمات و شرۆڤەکارانی خۆجێیی، شەڕی دەسەڵات متمانەی وەبەرهێنەرانی بۆ ئەم ناوچەیە کە رووداوە تۆقێنەرەکانی ئەم دواییە لەوانە دابەزینی نرخی جیهانی نەوت، دەرکەوتنی داعش و هاتنی بەلێشاوی پەنابەران، لێدانێکی قورس و کاریگەری لێدابوو، لەناو دەبات.
یەک دەیە لەمەو پێش هەرێمی کوردستانی عێراق، دورگەیەکی تەبا و خاوەن ئاسایش بوو، لە کاتێکدا کە ناوچە عەرەبیەکانی عێراق تووشی شەڕ و خۆڕاگری چەکدارانە لە بەرامبەر داگیرکاری ویلایەتە یەکگرتوەکان و بەریتانیادا بوون و دەرکەوتنی ئەلقاعیدە باروودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردبوو.
هەرێمی کوردستانی عێراق هێشتاش لە دیکەی ناوچەکانی عێراق سەقامگیرترە کە ناوچەیەکی بەربڵاو لە ئەم وڵاتە لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدان، لە کاتێکدا حکومەتی ناوەندی عێراق لاوازە و پشتی بە میلیشیا شێعەکان کە لە ژێر پشتیوانی ئێراندان بەستووە و هەوڵ دەدەن داعش لە خۆیان دوور کەنەوە.
بەڵام قەیرانی بەرفراوانی سیاسی، ئابووری و مرۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا خەریکە ئاڵۆزتر دەبن و وادەردەکەوێت کە هێچ رێگا چارەسەرێکی کورتخایەن بۆئەو کێشانە  نیە.
سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ((KDP لە رێکەوتی ٢٠ ئەگێستەوە کۆتایی پێهاتووە. پارتی دیمۆکرات دەیەوێت ئەم پرسە رێک وەکوو ئۆگۆستی ٢٠١٣ دووبارە بکاتەوە بەڵام پارتەکانی تر خوازیاری کەم کردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم و گۆڕانی سیستمەکە بۆ پەرلەمانین کە تەنیا رۆڵێکی پرۆتۆکۆلی بۆ سەرۆکایەتی وەکوو سەرۆکی دەوڵەت دەستەبەر دەکات.
پاش کەوتنە ژێر گوشاری هەرێمی کوردستانی عێراق لە رووی پێدانی بووجە، چەق بەستن و بنبەست هاتە کایەوە. موچەی زۆربەی فەرمانبەرانی حکومەت و هەروەها هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە لە سێ مانگی رابردوودا نەدراوە.
پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدرالی بەشێک لە ئەم کێشەیە پێکدەهێنێت. ئەم پەیوەندیانە بە رێژەیەکی زۆر بە هۆی ململانێ لە سەر داهاتووی داهاتە نەوتیەکان لەناو چوو. بەغدا دەبێت ١٧ لە سەد لە داهاتی حکومەت بدات بە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤وە هیچ پارەیەکی بە ئەوان نەداوە.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتەدا هەوڵیدا بە درێژەدان بە هەناردنی نەوت بۆ بەغدا پرسەکە چارەسەر بکات بەڵام دەوڵەتی حەیدەر عەبادی ئەو بڕە پارەیە کە بڕیار بوو بەغدا بە هەرێمی کوردستانی بدات، بڕی. هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەهاری ئەمساڵەوە بە شێوازێکی سەربەخۆ دەستی کرد بە فرۆشتنی نەوتی خۆیەوە و ئەوە لە رێگای تورکیا بۆ بەندەری جەیهان لە دەریای ناوەڕاست هەناردە دەکات و کەرتی تایبەت لە ئەوێ ئەو نەوتە وەردەگرن.
سێ گۆشەی نوێی نەوتی لە کوردستاندا
ئەو بڕە پارەیە کە لە ئەم رێگایەوە دەست دەکەوێت و هەروەها ئەو شوێنەی کە نەوتەکەی بۆ هەناردە دەکرێت رانەگەیێنراوە. بڕوا لە سەر ئەوەیە کە رێژەیەکی بەرچاو لە ئەم نەوتە بۆ ئیسراییل نێردراوە بەشێک لە راپۆرتەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ٧٠ لە سەدی پێویستیە نەوتیەکانی ئیسراییل بۆ نەوتی خاو لە کوردستانەوە دابین دەکرێت.
سەرچاوەی نەوتی رۆژئاوایی بەو مەرجەی کە ناوی بە نهێنی بمێنەوە،بە MEE راگەیاندوە کە وا بیر دەکرێتەوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق مانگانە نزیکی ٨٥٠ ملیۆن دۆلار داهات لە هەناردە کردنی نەوتی خۆی لە رێگای تورکیاوە بە دەست دەهێنێت کە ئەم رێژەیە زۆر کەمتر لە ١.١ میلیارد دۆلارەیە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا، پێش تێکچونی پەیوەندیەکان لە گەڵ بەغدادا وەریدەگرت.
ئەم رێژەیە هەروەها زۆر بە زەحمەت وڵامدەرەوەی ئەو ٧٥٠ ملیۆن دۆلارەیە کە بۆ پێدانی موچەی کەرتی گشتی لە هەر مانگێکدا پێویستە. باس لە ئەوە دەکرێت بە هۆی ئەوەی کە ئەم هەرێمە هێشتا خاوەن سیستمێکی پاڵپشتی و خێڵەکیە کە تێیدا دوو پارتی سیاسی سەرەکی، پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ((PUK بە دابەش کردنی پۆستە حکومیەکان بە ئەو کەسانەی کە پشتیوانیان دەکەن، لیستی موچەخۆرانیان زۆر درێژ و گەورە کردووە.
بە هۆی ئەم بەڵێن و پێبەستانەوە و هەروەها قەرزدار بوون بە کۆمپانیا نەوتییە بیانیەکان کە لە هەرێمی کوردستاندا خەریکی کار کردنن، بە پێی زانیارییەکانی بانکی جیهانی قەرزداری گشتی ئەم ناوچەیە لە نزیکی سفر لە ساڵی رابردوودا بۆ ٢٠ لە سەد لە ئەم ساڵدا بەرز بووەتەوە.
راجر گۆیۆ، یەکێک لە هاوکارە توێژەرەکان لە ژووری بیر کردنەوەی هەولێردا لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کار دەکات، لەم دواییەدا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوینی ئەمساڵ هەوڵیداوە کە لە بانکی نێونەتەوەیی وام یام قەرزێکی ٥ میلیارد دۆلاری وەرگرێت، بەڵام لە ئەم کارەدا سەرکەوتوو نەبووە.
بەڵام رێژەی داواکراو لە لایەن بانکەکانەوە لە دانوستانەکانی رابردوودا ١٢ لە سەد بووە کە تەنانەت بەرزتر لە ئەو ٨ لە سەدەیە کە پێویست بووە بۆ عێراق و ئەگەری زۆر کەمە کە ئەم رێژەیە کەم ببێتەوە.
پاش داگیر کردنی مووسڵ، دوویەمین شاری گرینگی عیراق لە ساڵی رابردوو لە لایەن داعشەوە و پێشڕەویان بە ئاراستەی هەولێر، متمانەی دەرەکی بە توندی دابەزی. هەزاران کەس لە خەڵک هەڵهاتن و زۆربەی کۆچبەران بە خێرایی ئەوێیان بەجێهێشت.
داعش، پاش چەند رۆژ لە هێرشی هەوایی ئەمریکا پاشەکشێی پێکرا. پاش ئەوە پێشمەرگەکان زۆربەی ناوچەکانی دەرەوەی مووسڵیان رزگار کرد لەوانە بەنداوی گرینگ و ستراتیژیکی مووسڵ کە لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوو. هێزەکانی پێشمەرگە کە دیسان چەکدار و پەروەدە کرانەوە لە ئێستادا ئەو هێڵە بەرگرییەیان لەبەر دەست دایە کە وا دەردەکەوێت ئارام و ئەمن بن.
بەڵام هێشتاش دەبێت وەبەرهێنان دەست پێبکاتەوە. هەولێر وەکوو یەکێک لە شارە رەونەقدارە کلاسیکەکانە کە تووشی مایەپوچی بووە دەردەکەوێت. بە دەیان بلۆک ئاپارتمان و خانوو بە نیوەچڵ لە دەوروبەری هەولێردا دەبینرێن. جەرۆسەقیلی ئامادەی کار لە هەموو شوێنیکدا راسەوتاون و کۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی دەورەدراو بە ناوی زۆر بەرزەفڕانەوە وەکوو شاری خەونەکان یان ئیمپایەر پرن لە خانووی نیوەچڵ و زەوی بەرەڵاوە کە هیچ کات کاری درووست کردن و بنیاتنانانیان دەستی پێنەکردووە. نزیکە سێ لە سەر چواری پرۆژەی بیناسازی لە لایەن کۆماپانیا تورکیاکانەوە لە رووی دارایەوە پشتیوانی دەکرێن.
هاتنی بەلێشاوی پەنابەران لە سوریا و ئاوارەی ناوخۆ لە بەشەکانیتری عێراقەوە گرفتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی زۆرتر کردووە، هەڵسەنگاندنی راستی ئەم ژمارانە زۆر سەختە چونکو زۆربەی ئەوان تا ئەو کاتەی کە پارەیان کۆتایی پێدێت و ناچار دەکرێن بچنە کەمپەکانەوە لە ئاپارتمانی کرێنشینیدا ژیان بەسەر دەبەن. بەشێکیتر رەنگە کۆچبەری ئابووری بن نە پەنابەری شەڕ. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رێژەی هاتنی خەڵکی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ٣٢.١ ملیۆن کەس هەژمار کردووە کە ئەم رێژەیە ٢١٠٠٠٠ پەنابەریش لە خۆ دەگرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، رێژەی ئاوارەی ناوخۆیی بە ٨.١ ملیۆن کەس دەخەمڵێنێت کە نزیکی ٧٠ لە سەدی ئەو عەرەبانن کە لە رومادی، فەلوجە، دیالە، تکریت و شارەکانەیتر کە لە ژێر دەستی داعشدان هاتوون.
وادەردەکەوێت کە لانیکەم ١٠٠٠٠ کەس بە رێژەی ئەو کۆچبەرە زۆرانە کە لە سێ مانگی رابردوودا بۆ ئەوروپا دەچن پەیوەست دەبن. بەوتەی بەرپرسانی خۆجەیی، حەشیمەتی گشتی هەرێمی کوردستانی عێراق ٣٠ لە سەد بەرز بووەتەوە و رێژەی دانیشتوانی شارێکی وەکوو دهۆک دوو هێندە بووە.
ئاڵۆزی لە پەیوەندیەکان لە گەڵ تورکیادا
کۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو بزوتنەوە نەتەوەیە چەکدارانەیە کە بۆ مافی چارەی خۆنوسینی کوردەکان لە تورکیادا خەبات دەکات، پاش دوو دەیە هاوئاهەنگی رێژەیی، ئاڵۆزیی نوێی لە نێوان هەولێر و ئەنقەرەدا درووست کردووە. تورکیا دەستی کردوەتەوە بۆ بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە چیای قەندیل لە عێراقدا.
هەرچەندە پارتە راستئاژۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و پەکەکە لە باڵی چەپدا هیچ یەکتریان پێخۆش نیە بەڵام بەرپرسانی هەولێر لە رەخنەگرتنی توند لە پەکەکە خۆیان بەدور دەەگرن. لە کاتیکدا تورکیا و یەکێتی ئەوروپا پەکەکەیان خستوەتە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە، هەرێمی کوردستانی عێراق هێشتا لە گەڵ پەکەکەدا پەیوەندی هەیە.
کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەریتانیادا دەڵێت:" ئەگەر ئیوە خەریکی شەر لە گەڵ داعشدان ناتوانن تیرۆریست بن". تانانەت پاش ئەوەی کە لە هاوینی ئەمساڵدا، بۆرێ نەوتی تورکیا، بەو جۆرە کە باس دەکرێت، لە لایەن پەکەکەوە تەقێنرایەوە، بەڵام زۆر بە وریایەوە سەرزەنشت کران.
فواد حسەین سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە MEE دەڵێت: "من نازانم چ کەسێک ئەم کارەی ئەنجام داوە".
هێمن هەورامی سەرۆکی نوسینگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق دەڵێت کە ماڵپەڕی باڵی سەربازی پەکەکە لە سەرەتادا بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ گرت بەڵام پاشان رایگەیاند کە ئەم بڕیارە لە لایەن بەرپرسانی خۆجەیەوە گیراوە کە ئەمە گوزارە لە ئەوە دەکات کە ئەم هەنگاوە هەڵە بوو.
حسەین و هەورامی و هەروەها زۆربەی شرۆڤەکارانی سەربەخۆ لە هەولێر چاوەڕوان دەکەن کە ئاکامی ئەو هەڵبژاردنەی کە بە داخوازی سەرۆک کۆمار رەجەب تایب ئەردۆغان لە مانگی نۆڤەمبەردا ئەنجام دەدرێت، هەر چیەک بێت ئاگربەست لە تورکیادا دەست پێبکاتەوە.
هەورامی دەڵێت:" نە پەکەکە و نە تورکیا ناتوانن هیچ شتێک لە رێگای توندوتیژی و یان هێزی چەکدارەوە بەدەست بێنن".
بەرپرسان لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەردۆغان هێرشی هەوایی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیلدا وەکوو هەنگاوێکی هەڵبژاردن بەکار دێنێت تا پشتیوانی نەتەوە پەرەستانی تورک لە پیناو بەرژەوەندی خۆی رابکێشێت و پارتی سیاسی کوردەکان کە ١٣ لە سەدی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی سەرەتای ئەمساڵدا بەدەست هێنابوو لاواز بکات.
دووقۆڵیگەری لە پەیوەندی لە گەڵ کوردەکانی سوریادا
بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرامبەر بە بزوتنەوەی کوردەکانی سوریا کە بە ناوی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک(PYD) ناسراوە و لە پەکەکەوە ئیلهام وەردەگرێت، هەڵسوکەوتێکی دوو فاقیانەی هەیە.
بە هۆی ئەوەی کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا لە ساڵی ٢٠١٢دا هێزە چەکدارەکانی خۆی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە بە زۆری کوردنشینن بردە دەرەوە، هێزەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردستانی سوریا کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان گرتە دەستەوە و لە بەرامبەر داعشدا چەندین سەرکەوتنی گرینگ و ستراتیژیکیان بەدەست هێنا. ئەوان دوو شاری گرینگیان لە سنووری تورکیا کە لە ژێر دەستی داعشدا بوو رزگار کرد و بەم هۆیەوە رێگای چوونی ناوەوەی هێزی نوێی داعشیان بۆ سۆریا پەکخست. لا ئێستادا ئەوان خەریکی پلاندانانن بۆ جوڵە کردن بۆ شاری سێیەم واتا شاری جەرابلۆس.
لە هەولێردا، بە تەواوی ستایس لە سەرکەوتنی کوردەکانی سوریا دەکرێت. هەرچەند کە بەرپرسان لە پارتە سیاسیە رکابەرەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک پشتیوانی دەکان. ویلایەتە یەکگرتوەکان سەدان کەس لە کوردەکانی سوریای لە کەمپەکانی نزیک هەولێر رادەهێنێت و چەکدار دەکات و دەیەوێت کە ئەوان بۆ بەرنگاربوونەوە دژ بە داعش پەیوست بە لایەنە چەکدارەکانی ناوخۆی سوریا بکاتەوە. بەڵام هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ قەبووڵ کردنی ئەم هێزانە لە لایەن پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکەوە تووشی شکست بووە.
دوایین هەوڵەکان لە مانگی رابردودا، لە لایەن برێت مەک گۆرک، جێگری نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی دژ بە داعش بە بەڕێوەبردن و بەشداری لە کۆبونەوەیەک لە نێوان سەرۆک بارزانی و سالح مۆسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک ئەنجامدرا. بەرپرسان دەڵێن کە مۆسلیم هێشتا پێداگری لە ئەوە دەکات کە هەموو کوردە چەکدارەکان سوریا دەبێت لە ژێر فەرمانی هێزەکانی ئەودا چالاکی بکەن. لایەن کوردیەکانیتری سوریا ئەمەیان رەت کردوەتەوە و لە هەرێمی کوردستان عێراقدا دەمێنەوە.
لە روبەڕوبونەوەی لە گەڵ ئەو دۆخە ناڕوونەی ناوچەکەدا، بەشێک لە بەرپرسانی کورد، ستراتیژی بارزانی بۆ پاراستنی پەیوەندی دۆستانە لە گەڵ تورکیادا دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
ئەوان دەڵێن کە هێڵی گواستنەوەی نەوتی تورکیا، کە هێڵی ستراتیژیکی دارایی هەرێمی کوردستانی عێراقە، رەنگە هەر کات لە لایەن تورکیاوە دابخرێت. لەباەرەی گواستنەوەی پارە کە لە لایەن بانکێکی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت هەر ئەم بابەتە بوونی هەیە.
لە کاتێکدا کە بەرپرسانی هەرێمی کودستانی عێراق لە لایەن وڵاتانی دژ بە ئیسراییلەوە گەمارۆ دراوە، بوونی هەرێمی کوردستان بە یەکەمین دابینکەری ئەو وزەیە کە ئیسراییل پێویستیەتی کارێکی زۆر مەترسیدارە.
دۆکتۆر مەحمود عۆسمان، کە ساڵانێکی زۆر وەکوو نوێنەرێکی سەربەخۆ لە پارلەمانی عێراقدا بووە دەڵێت:" حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەبری پشتبەستن بە تورکیا، هەوڵ بدات گرفتەکانی خۆی لە گەڵ بەغدا چارەسەر بکات".
ئەو بە MEE وتوە:" ئەوان دەبێت لە گەڵ بەغدا کار بکەن و نەوتی خۆیان لە رێگای بەغداوە بفرۆشن، کێ دەتوانێت پشت بە تورکیا ببەستێت".
عۆسمان وێڕای ئاماژەدان بە گرفتی گەیستن بە رێکەوتن لە گەڵ بەغدا، وتی:" هیچ کەس لەم پێناوەدا بە شێوازی جیدی کاری نەکردووە، ئێستاش کات و دەرەتانی رێکەوتن ماوە. ئێمە لاوازین بەڵام بەغداش لاوازە".
راسپاردە سیاسیەکانی عۆسمان لە لایەن بەرپرسانەوە قەبوڵ ناکرێن، بەڵام ئەوان بە جۆرێک شرۆڤەکەی ئەو قەبوڵ دەکەن کە هەرێمی کوردستانی عێراق هیچ بژاردەیەکیتری بەهێزی لەبەر دەستدا نیە.
گەشبینی سیاسی و دارایی کە پێنج یان دە ساڵ لەمەو پێش بوونی هەبوو، ماوەیەکی زۆرە لەناو چووە و کەس بڕوای نیە کە بتوانرێت ئەو کۆمەڵە قەیرانە کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتوە بەم زوانە چارەسەر ببێت.
سەرچاوە : Middle East Eye
وەرگێڕان: هەوالدەریی کوردپرێس                                         

کۆدی بابه‌ت: 47984  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۲  |  کاتژمێر: 19 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات