دانوستانکارێکی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا گوشار نه‌خاته‌سه‌ر پارتی ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان ئه‌دۆڕێنێ
دانوستانکاری باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دانوستانه‌ پێنج قۆڵییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌رۆکایه‌تی، به‌ ڕه‌خنه‌ی توند له‌ هه‌وڵی پارتی دیموکرات بۆ ڕێگری له‌ هاتنی نوێنه‌ران و وه‌زیرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ولێر، وتی: ئه‌گه‌ر واشنتۆن بۆ کۆتایی هێنان به‌ شڵه‌ژاوی و ته‌نگژه‌کانی ئێستا، ‌ گوشار نه‌خاته‌سه‌ر پارتی دیموکرات، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان له‌ ململانێی دیکه‌ی زلهێزه‌ جیهانییه‌کان ئه‌دۆڕێنێ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕابوون مه‌عرووف له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "الحیات" ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ڕێگری کردنی نوێنه‌ران و وه‌زیرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ولێر له‌ ڕاستیدا وه‌کوو کوودتاییه‌که‌ که‌ پارتی به‌رنامه‌ی بۆی داڕشتبوو، به‌ڵام وشیاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و خه‌ڵک ئه‌م کووده‌تایه‌ به‌ره‌و‌ڕووی شکست ده‌کاته‌وه‌‌.
ناوبراو به‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئاوه‌ها هه‌وڵێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مجاره‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م حزبه‌یه‌ چاوپۆشی لێ ناکرێت، زیادی کرد: "ئێمه‌ هیچ ویستێکمان نیه‌ له‌ سه‌ردابه‌شبوونی هه‌رێمی کوردستان به‌ دوو به‌شی ئیداری جیا جیادا‌؛ چونکه‌ له‌ ئێستا پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌دایه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌بێ به‌رپرسیارانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسییه‌دا مامه‌ڵه‌ بکه‌ن."
ڕابوون مه‌عرووف سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ گرژبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ و شڵه‌ژاوی له‌ هه‌رێمی کوردستان وتی: ئه‌گه‌ر واشنتۆن بۆ کۆتایی هێنان به‌ شڵه‌ژاوی و ته‌نگژه‌ گوشار نه‌خاته‌سه‌ر پارتی دیموکرات، ئه‌وا ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌ له‌ به‌رانبه‌ر دیکه‌ی زلهێزه‌ جیهانییه‌کان ئه‌دۆڕێنێت و له‌ده‌ستی ده‌دات.
 

کۆدی بابه‌ت: 47991  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲۳  |  کاتژمێر: 10 : 34

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات