تێچووی‌ وێنه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی 700 میلیۆن دۆلار بووه‌
میدیاکانی پارتی وێنه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانی وه‌ک گه‌وره‌ترین وێنه‌ی‌ جیهان له‌ شاری دوبه‌ی ئیمارات بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، هاوکات هه‌ندێ لایه‌ن باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تێچووی دروست کردنی ئه‌و وێنه‌یه‌ 700 میلیۆن دۆلار بووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ئامادەکردنی وێنه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانی به‌ کریستاڵ کاردانه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌، شاره‌زایه‌کی‌ بواری‌ بازرگانی‌ به‌ خشڵه‌ گرانبه‌هاکان ده‌ڵێت، ئه‌و کریستاڵه‌ی‌ له‌ دروستکردنی‌ ئه‌و وێنه‌دا به‌کارهاتووه‌، به‌هاکه‌ی‌ 700 ملیۆن دۆلار ده‌بێت کە بری مووچه‌ی‌ مانگێکی‌ فه‌رمانبه‌رانە.
میدیاکانی پارتی وێنه‌یه‌کی مسته‌فا بارزانییان له‌ شاری دوبه‌ی لە ئیمارات بڵاو کرده‌وه‌، که‌ گوایه‌ گه‌وره‌ترین وێنه‌یه‌ له‌جیهاندا که‌ به‌ کریستاڵ دروستکرابێت و تێیدا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار پارچه‌ کریستاڵ به‌کارهێنراوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ناوی ئه‌و وێنه‌یه‌ چووه‌ته‌ کتێبی گینس بۆ تۆماری ژماره‌ پێوانییه‌کان.
به‌پێی ڕاپۆرتی KNN باشترین جۆری پارچه‌ی کریسیتاڵ که‌ به‌لژیکییه‌، نرخی‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کی نزیک به‌ 150 دۆلاره‌، به‌و پێیه‌ش نرخی‌ تابلۆکه‌ ئه‌گه‌ر به‌و نرخه‌ بخه‌مڵێنرێت، ئه‌وا به‌هاکه‌ی‌ ده‌کاته‌ زیاتر له‌ 675 ملیۆن دۆلار.
چاودێران پێیانوایه‌، له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان به‌ قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی داراییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و فه‌رمانبه‌ران ته‌نها مووچه‌ی 8 مانگیان وه‌رگرتووه‌، دروست کردنی ئه‌و وێنه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کتێبی گینس تۆمار بکرێت کارێکی گونجاو نه‌بووه‌.
له‌ لایەکی دیکه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵنێر ڕایگه‌یاندووه کە ‌لە میانەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی لە شاری دوبەی پایتەختی ئابووری ئیمارات لە  شەوی ٨ی دێسێمبێری، تابلۆیەکی ‏مستەفا بارزانی، سەرکردەی کورد نمایشکرا.‎
باسی له‌وه‌ش کردووه‌ تابلۆکە لەلایەن "سیروان بارزانی"، بەرپرسی میحوەری گوێڕ – ‏مەخمووری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە سپۆنسەر کراوە، ھەر دوای نمایشکردنی تابلۆکەش، بڕوانامەی تایبەت بە ‏تۆمارکردنی تابلۆکە لە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، لەلایەن نوێنەری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گینسەوە بە سیروان ‏بارزانی دراوە.‎
شیاوی باسه‌ تابلۆکە لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار پارچەی کریستاڵی دروست کراوە کە درێژییەکەی ٦ مەتر و پانییەکەشی ٥ مەتر دەبێت.‎
 

کۆدی بابه‌ت: 49997  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۹/۱۷  |  کاتژمێر: 15 : 23

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات