وه‌زیری کۆچی عێراق:
هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕێگری کردن له‌ گۆڕانی‌ دیموگرافی‌ کەرکووک چڕ ده‌که‌ینه‌وه‌‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: زیاتر له‌ 100 هه‌زار ئاواره‌ ڕوویان له‌ شاری‌ که‌رکووک کردووه ‌‌و هه‌وڵده‌ده‌ن ئاواره‌کان نه‌بنه‌ هۆی‌ گۆڕانی‌ دیموگرافی‌ ناوچەکە.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق به‌ یاوه‌ریی لیژنه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌ردانی شاری که‌رکووکی کرد و له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک کۆبووه‌وه‌ و پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد: "زیاتر له‌ 100 هه‌زار خێزانی‌ ئاواره‌ له‌ شاری‌ که‌رکووک هه‌یه‌ و له‌ ئاینده‌دا هاوکاریی‌ دارایییان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ن."
نابراو زیادیشی کرد: "بوونی‌ ئاواره‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک حاڵه‌تێکی‌ نائاساییه، بۆیه‌ ده‌بێت دوای‌ ئازادکردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌کانی‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش، ئه‌و دۆخه‌ ئاسایی بکرێته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ تاکوو بوونی‌ ئاواره‌ نه‌بێته‌ هۆی‌ گۆڕانی‌ دیموگرافی‌ له‌ ناوچه‌کان، به‌تایبه‌تی له‌ که‌رکووک."
هه‌رله‌و کۆنفرانسه‌دا نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری‌ که‌رکووک رایگه‌یاند: بوونی‌ ئه‌و ژماره‌ زۆری‌ ئاواره‌ له‌ که‌رکووک، بارگرانی‌ بۆ سه‌ر شاره‌که‌ دروستکردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و ئاوارانه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاریی‌ سه‌ره‌تایی هه‌یه‌ بۆ باشکردنی‌ ڕه‌وشی‌ ژیانیان.

کۆدی بابه‌ت: 52966  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۱۱/۲۶  |  کاتژمێر: 15 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
مەسعوود بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى کرد
Operasyona navçeya Hewîceyê dest pê kir
Kurdistanê Tirkiye şermezar kir
Erdoxên ji bo şagirtên ku diçin derveyê welat got: Hemû dibin sîxur
کورده‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌
ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوە
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی حه‌ویجه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات