گۆڤاری مانگانەی ژیلوان هاتە گۆڕەپانی ڕۆژنامەوانی کوردیەوە
بەشی کوردستان- یەکەم ژمارەی گۆڤاری مانگانەی ژیلوان بە ڕوانگەیەکی زانستی- شیکارانەوە بە به‌شداری کەسایەتیه‌ بە ناوبانگه‌ سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیه‌کانی کورد، و خاوەن ئیمتیازی و بەڕێوەبەری شیلان خاکی لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٤ له‌ ئاستی ڕۆژئاوای ئێراندا چاپ و بڵاو کرایاوه‌.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندیە گشتیەکانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان، گۆڤاری مانگانەی ژیلوان سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ مۆڵەتی چاپ و بڵاوبوونەوەی لە لیژنەی چاوەدێری میدیای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی وەرگرت.
ژلیوان وێڕای پەیڕەو کردنی ڕوانگەیەکی میانەڕۆیانە بۆچوونێکی گشتگیر و بێ لایەنانەی بۆ هەموو بیر و باوەڕەکان لە بواری هزر، فەرهەنگ، هونەر، ئابووری، کۆمەڵگا، سیاسەت و پرسەکانی ڕۆژەڤی کوردستان هەیە و ژمارەی یەکەمی خۆی بە ناوی "حەوت خانی گەشەی کوردی" بۆ لێکدانەوەی توانا و کۆسپەکانی گەشەی ناوچە کوردنشینەکان دەرکردووە. بابەتەکانی ژمارەی یەکەمی ئەم گۆڤارە هەروەها چەندین پرسی لە بواری فەرهەنگ و ناودەوڵەتی و ناساندنی کتێب ورووژاندوە.
ژیلوان بە ڕوانگەیەکی گشتیەوە و لە چوارچێوەی گۆڤارێکدا تایبەت بە چەندین ناوچە و بە زمانی فارسی و کوردی لە ٦٠ لاپەڕەی ڕەنگیدا و بە نرخی ٤٠ هەزار ڕیاڵ بڵاو کراوەتەوە.
 گۆڤاری مانگانەی ژیلوان دەتوانن ڕۆژنامە فرۆشییه‌کانی تاران و پارێزگاکانی ڕۆژئاوای وڵات له‌وان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 52972  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۱۱/۲۷  |  کاتژمێر: 10 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات