خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان و بۆشایی ئه‌خلاق/ نه‌ریمان عه‌بدی
به‌شی کوردستان- نه‌ریمان عه‌بدی مامۆستای زانکۆ له‌ نووسینێکدا که‌ بۆ کوردپرێسی ناردووه‌، ده‌ستی داوه‌ته‌ تاوتوێکردنی جێگه‌ی ئه‌خلاق له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس له‌ کوردستان.
کوردپرێس- که‌شی ژاراوی سیاسی ئێستای پارێزگای کوردستان له‌ پاڵپشتیکردن یان نه‌کردن له‌ 4 پاڵێوراوی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌شکه‌رکێشی قێزه‌ونی مه‌غوڵ و تاتاره‌کانم وه‌بیر دێننه‌وه‌ که‌ چییان کرد و چییان به‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵک به‌هۆی کایه‌ی ته‌ماح و نه‌فره‌تی خۆیان هێنا.
له‌م پێناوه‌شدا گوایه‌ هه‌ندێک له‌ گه‌وره‌کان، داب و نه‌ریتی سه‌روه‌ری و گه‌وره‌ییان له‌بیر چووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ندێک جار لایه‌نی ڕکابه‌ری خۆیان به‌ سه‌گ و گا و .. ناو ده‌به‌ن و له‌ هیچ تێکدان و سووکایه‌تییه‌ک باکیان نه‌بووه‌ و نییه‌.
هه‌ندێک که‌س که‌ هه‌تا دوێنێ خۆیان به‌ وه‌رگری مافی خه‌ڵک ده‌زانی، ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی چاوی ته‌ماح و ده‌سه‌ڵات و به‌ناوی حیزب و گرووپه‌ سیاسییه‌کان، ده‌ستیان داوه‌ته‌ پاڵپشتی به‌رفراوان له‌و که‌سانه‌ که‌ هه‌تا دوێنێ دژبه‌ریان ده‌کرد و که‌سانێک که‌ له‌ناکاو و له‌ یه‌ک شه‌و دابوون به‌ ڕیفۆرمخواز یان بناژۆخواز.
پێده‌چێت که‌ ته‌ماح بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵاتداری، هه‌ندێکی وه‌ها له‌خۆبایی کردووه‌ که‌ چه‌ن له‌و بنه‌ماگه‌له‌ که‌ ڕۆژێک خۆیان بونیاتیان نابوو و ئه‌و لاڕێ چووانه‌ی که‌ خۆیان ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت و دروشم و به‌ڵێنی چاکسازییان ده‌دا، له‌بیر بردووه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌و ڕێگایه‌کی نه‌ناسراو ده‌ڕۆن، ئه‌ویش به‌ چ به‌هایه‌ک؟ به‌ به‌های به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لێکی پاک و گه‌وره‌ وه‌کوو کورد.
گه‌وره‌کان! تۆزێک چاو بکه‌نه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌ملێکراوه‌ له‌ کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نابه‌رابه‌ر به‌ خۆڕایی مه‌فرۆشن و له‌ جێگای ئه‌م به‌زمه‌ تێکده‌ر و نه‌فره‌تهێنه‌ره‌، تۆزێک له‌ بیری ده‌رد و زامه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ سته‌ملێکراوه‌ بن.
خه‌ڵکی تێگه‌یشتووی کوردستان، چه‌ندین جار وه‌ڵامی سه‌ختیان داوه‌ که‌ نه‌ خه‌ڵکی تاران ده‌توانن چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنیان دیاری بکه‌ن و نه‌ پارته‌ بێ پشتیوانه‌کان و نه‌ ئه‌و ڕێکخراوانه‌ که‌‌ له‌ناکاو سه‌رده‌ردێنن و به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و ته‌نیا له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌بن به‌ وه‌رگرانی مافی خه‌ڵک.
بڕوا بکه‌ن و به‌ خۆتان بیسه‌لمێنن که‌ خه‌ڵکی کوردستان، هه‌مان خه‌ڵکی بیس یان سی ساڵ له‌مۆ پێش نین و تێگه‌یشتووتر له‌وه‌ن که‌ هه‌ندێک له‌ ده‌سه‌ڵاتخواز بڕیاریان بۆ بده‌ن. کورده‌کان باش ده‌زانن که‌ ڕیفۆرمخوازی و بناژۆخوازی کاتێک مانای ده‌بێت که‌ گه‌وره‌کانی سیاسه‌ت نه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ و پێگه‌، به‌ڵکوو به‌ مه‌به‌ستی پێشکه‌وتنی گه‌له‌که‌یان هه‌نگاو هه‌ڵبێنن و ستراتژی شیاو له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لابردنی هه‌ژاری و که‌مکردنه‌وه‌ی بێ­به‌شی کوردستانی ئازیزیان ببێت، ئه‌گینا نه‌ک ته‌نانه‌ت پێگه‌ی ئێستای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵکوو چیدی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ قسه‌یان بڕه‌وی نامێنێت که‌ ده‌توانین وه‌ڵامی باشی ئه‌وان له‌ قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ببینین، ئه‌گه‌رچی چاوی زۆرێک له‌ که‌سه‌کان به‌ڕووی ڕاستییه‌کاندا داخراوه‌. خه‌ڵکی کوردستان تێگه‌یشتوون که‌ حیزب و ڕێکخراوه‌ تواناکان له‌ بواری سیاسه‌تی وڵاتدا کاتێک ده‌توانن به‌ قازانجی ئه‌م پارێزگایه‌ بن که‌ وه‌ڵامده‌ری بڕوای و متمانه‌پێکردنی خه‌ڵک  بووێتن، نه‌ک وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌کانی تایبه‌ت به‌ که‌سانێکی دیاریکراو بووبێتن، که‌ به‌ ڕواڵه‌ت بیروڕای گشتیی خه‌ڵکیان به‌لاوه‌ گرینگه‌.
کورسی سه‌وزی مه‌جلیس ئه‌وه‌نده‌ بایه‌خی نییه‌ که‌ ئه‌م هه‌موو بێ ڕێزی و تێکدانانه‌ به‌ گه‌وره‌کان و به‌رپرسانی پارێزگاکه‌مان ده‌کرێت و سه‌رمایه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ به‌ جێگای به‌هێزکردن و به‌کارهێنان، لاواز ده‌کرێن و له‌ سووڕی کاره‌کان ده‌رده‌کرێن.
ئه‌م یاری ده‌سه‌ڵاته‌ به‌م زووانه‌ دوایی پێ دێت و پاش تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگاری ناخۆشی، ڕووڕه‌شی بۆ ئه‌وانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک شه‌ودا ڕه‌نگی بیروڕا و ئه‌ندێشه‌کانی خۆیان به‌ ته‌ماحی دارایی و ده‌سه‌ڵات گۆڕیوه‌ و  کردوویانه‌ته‌ په‌ڵکه‌ زێڕینه‌یه‌ک و له‌ هه‌رلایه‌ک که‌ بای ده‌سه‌ڵات هه‌ڵ بکات، به‌ره‌و ئه‌ولا شه‌ن ده‌که‌ن و به‌داخه‌وه‌ هیچ بڕوایه‌کیان پێ نییه‌.
هێز و ده‌سه‌ڵات چه‌ن قێزه‌ونه‌، ئه‌گه‌ر له‌ یاریی سیاسیی ئێستادا، ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی له‌ژێر پێ بنێین و به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان له‌پێناو خواسته‌کانی تاکه‌که‌سی به‌ تاڵان بڕوات.

کۆدی بابه‌ت: 55536  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۱  |  کاتژمێر: 12 : 47

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات