کرانەوەی هەمیشەیی ڕێڕەوە سنوورییەکان؛ گەیشتن بە گەشە و ئاسایشی بەردەوام/ فەردین کەمانگەر
بەشی ئێران/ کوردستان- فەردین کەمانگەر ڕۆژنامەوانی کوردستانی لە یادداشتێکدا کە بۆ کوردپرێسی ناردووە، کاریگەرییەکانی کردنەوەی هەمیشەیی ڕێڕەوە سنوورییەکانی لەسەر گەشە و ئاسایشی بەردەوام، لێکداوەتەوە.
کوردپرێس- ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان یەکێک لە بابەتە سرنجڕاکێشەکانی ئێستا لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێرانە، بابەتێکه‌ کە گرێ خواردووە بە ژیانی هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچە سنوورییانە. لە ساڵی ڕابردوو بەپێی هۆکارگەلێک ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و بەتایبەت کوردستان، داخرا کە ئەم بابەتە بووەهۆی گله‌یی و گازنده‌ی خەڵکی سنوورنشین و پاش ماوەیەک بە پێوشوێنگری نوێنەران خەڵکی شارستانە سنوورییەکانی بانە و مەریوان، سەوڵئاوا و سەقز لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و پارێزگار و بەرپرسانی پارێزگایی بۆ ماوەی یەک مانگ بە شێوەی کاتی ئەم ڕێڕەوە سنووریانە هەمدیسان کرایەوە، له‌ ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاتیکی تایبه‌ت دیاریکراوه‌، لە لایەن بەرپرسانی پارێزگایی و نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، چەندین هەواڵی بەگێڕانەوە لە وەزیری ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە کە تا کاتی دیاریکراو و دیاریکردنی چارەنووس، سنوورەکانی کوڵبەری کراوە دەبن، ئەم هەواڵانە نیگەرانی سنوورنشینان و چالاکانی ئابووری ئه‌م بوارەی زیاتر دەکاتەوە و سەقامگیری دابین کردنی بژیوی ژیان لەوان دەسێنێتەوە، چونکە ئەوان لەسەر ئەم باوەڕەن کە دەبێ ڕێکاری بنەڕەتی بخرێتەڕوو و یان بە شێوازی بەردەوام ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان بکرێتەوە.
کوردستان یەکێک لە پارێزگا کەمتر گەشەسەندووەکانی ئێران دێتەئەژمار کە لە چەند دەیەی ڕابردوو نه‌یتوانیوه‌ هاوڕێی لەگەڵ دیکەی پارێزگاکانی ئێران لە ڕەوتی گەشە هەنگاو هەڵبگرێت و لە ئێستاشدا زیاتر لەسەدا 70ی پیشەکان لە پارێزگا داخراون و ڕێژەی بێکاری لە پارێزگا بۆ ڕێژه‌ی لەسەدا 30 له ‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ ‌ و هەر ڕۆژ یەکێک لە پیشە گەورەکان لەوان ئیستەک و کاشی کەسرا لەگەڵ کەم کردنی هێز، بەرەوڕوو دەبن.
بەم وەسفەوە پارێزگای کوردستان یەکێک لە ناوچە ئەمنەکانی ئێران دێتەئەژمار و کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان لەم پارێزگایە دەتوانێت کاریگەری له‌سه‌رگەشەی ئاسایشی بەردەوام هه‌بێت و ئەو شتانە کە لە پێناسەی ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان ئاماژەی پێکراوە، ئەوەیە کە ئەم ڕێڕەوانە ڕێگری دەکەن لە هاتنی قاچاخی کاڵا قەدەغەکراوەکان بۆ ناوخۆی ئێران و داهاتەکانی دیکە دەخاتە خەزێنەی دەوڵەت و دیکەی ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان لەوان هەنگی سنووری.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ کە لە ئامارەکان ڕاگەیێندراوە 60 هەزار کەس خەڵکی کوردستان لە ڕێگای ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان لە پارێزگا، خەریکی چالاکین و داخستنی ئەم ڕێڕەوانە بە مانای زیاتربوونی هەژاری و زۆربوونی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەم ناوچە سنوورییە دەبێت و ڕێگا نافەرمییەکان ڕێڕەوێک دەبێت، بۆ هاورده‌کردنی کاڵا نافەرمی و قاچاخەکان و ئەمەش خەسارێکی زیاتر بدات لە ئابووری ئێران ده‌دات.
بەپێی ڕاوبۆچوونی کارناسان و لێزانانی ئابووری سنوور و ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان لە بارودۆخی ئێستا کە ئابووری ئێران گیرۆدەی کێشە و گرفتی تایبەتی خۆیە و تا گەیشتن بە گەشەی بەردەوام، تەنیا ڕێکاری چوونەدەرەوەی پارێزگا لە ڕکوودی ئابووری و ڕێگری لە زۆربوونی ڕێژەی بێکارییە. هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە بابەتی کردنەوە و بەڕێوەبەری ڕێڕەوە کوڵبەرییەکان لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران، دەوڵەتی تەدبیر و ئۆمید بەرنامەگه‌لێکی  ستراتێژی ئاراستە بکات تاکوو بتوانرێت لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پارێزگایانە بۆ گەیشتن بە گەشە و ئاسایشی بەردەوام، هەنگاو هەڵبگرین.
کردنەوەی ئەم ڕێڕەوانە دەبێتەهۆی به‌ڵێن و ئه‌مه‌گناسی زیاتری سنوورنشینان بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکە ئەوان پاسەوانی ڕاستەقینەی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتن.
شیاوی ئاماژەیە کە پارێزگای کوردستان خاوەن چوار ڕێڕەوی سنووری لە شارەکانی بانه‌ و مەریوانە کە لە ڕێگای ئەم ڕێڕەوانە، کوڵبەری ئەنجام دەبێت.
وەرگێڕان لە فارسییەوە: شیلان محەمەدی

کۆدی بابه‌ت: 57018  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۳/۴  |  کاتژمێر: 8 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات