ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمیسیۆنی شۆراکان و کاروباری ناوخۆیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی؛
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو به‌ شێوه‌ی ئه‌لەکترۆنیک دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌
به‌شی ئێران- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمیسیۆنی شۆراکان و کاروباری ناوخۆیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌ که‌ له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بتوانین هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ شێوه‌ی ئه‌لەکترۆنیکی به‌ڕێوه‌ببه‌ین، چونکه‌ هه‌ستیارییه‌کان زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و ژێرخانه‌کانیش که‌مه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ خانووی میلله‌ت، ئه‌سغه‌ر سه‌لیمی له‌باره‌ی پێویستی چاکسازی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و شۆراکان له‌ ساڵی داهاتوو، ڕایگه‌یاند: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستا له‌ ڕابردوودا چه‌ندین کێشه‌ی بووه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌پێی پێویست چه‌ندین چاکسازی بۆ ئه‌و یاسایه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌میرۆم له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی وتیشی: یاسای ئێستا به‌ دوای په‌سه‌ندکردنیی له‌ مه‌جلیس له‌ کاتی جێبه‌جێ کردن چه‌ندین کێشه‌ی دروست کرد که‌ له‌ هه‌مان کات چاکسازییه‌ پێویسته‌کانی بۆ ئه‌و یاسایه‌ ئه‌نجام درا.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمیسیۆنی شۆراکان و کاروباری ناوخۆیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی زیادی کرد: له‌و ماوه‌یه‌ که‌ تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و شۆراکان ماوه‌ هه‌وڵی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که چاکسازی بۆ‌ کێشه‌ و که‌موکۆڕییه‌کانی ئێستا له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وڕوو نه‌بینه‌وه‌.
ناوبراو جه‌ختی کرد: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ستیارییه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ چاو هه‌ڵبژاردنی شۆراکان که‌متره‌، ته‌نیا ده‌کرێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ شێوه‌ی ئه‌لەکترۆنیکی به‌ڕێوه‌ببه‌ین.

کۆدی بابه‌ت: 60600  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۵/۱۲  |  کاتژمێر: 11 : 44

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات