یه‌کده‌نگییه‌ک که‌ HDP به‌ ئه‌ژمار نه‌هێنێت، درۆیه‌کی مه‌ترسیداره‌/ ئۆیا بایدار
به‌شی وتار، تورکیا- گوایه‌ زه‌وین ئه‌و حزبه‌ی هه‌ڵلووشیوه‌ که‌ ده‌نگی چه‌ندین میلیۆن کورد و دیموکراتی وه‌ده‌ست هێناوه‌. میدیایه‌کی فه‌رمی که‌ تاکوو دوێنێ ئه‌ردۆغانی به‌ دوژمن ناو ده‌برد، به‌ ئامانجی هێرشه‌کانی خۆیان دایانده‌نا، له‌ هیچ یه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کان، گفتوگۆ و به‌رنامه‌کانی خۆیان، وته‌بێژی HDP به‌شداری ناده‌ن.
کوردپرێس: نه‌ کوردم و نه‌ HDPه‌یی به‌ڵام شۆرش ده‌که‌م. ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانی و یه‌کده‌نگیان وه‌کوو دروشمی خۆیان دانا، هه‌وڵیان دا ئه‌وه‌ به‌ په‌رده‌یه‌ک بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاوان و کاره‌ پیسه‌کانیان بگۆڕن. له‌م ئۆپراسیۆنه‌ گه‌وره‌ی تێگه‌یشتن و زانینه‌، ئایا که‌سێک هه‌یه‌ که‌ ناو و بوونی HDP وه‌بیر بێنێته‌وه‌؟
گوایه‌ زه‌وین ئه‌و حزبه‌ی هه‌ڵلووشیوه‌ که‌ ده‌نگی چه‌ندین میلیۆن کورد و دیموکراتی وه‌ده‌ست هێناوه‌. میدیایه‌کی فه‌رمی که‌ تاکوو دوێنێ ئه‌ردۆغانی به‌ دوژمن ناو ده‌برد، به‌ ئامانجی هێرشه‌کانی خۆیان دایانده‌نا، له‌ هیچ یه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کان، گفتوگۆ و به‌رنامه‌کانی خۆیان، وته‌بێژی HDP به‌شداری ناده‌ن. (بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ هۆشدارییه‌کی جیدی به‌وان دراوه‌ و به‌ شێوه‌ی ئۆتۆماتیک سانسۆر ده‌کرێن، چونکه‌ له‌ نێوان ئه‌وان که‌سانێک ده‌ناسم که‌ ئه‌گه‌ر له‌وان پرسیار بکه‌یت بۆچی بانگهێشتی میتینگه‌کانی HDP ناکرێن، بۆچی ته‌نانه‌ت له‌ هه‌واڵه‌کان ناوێک له‌وان نابه‌ن، بۆچی به‌ هیچیان نازانن، لانیکه‌م زمانیان نه‌خستووه‌ته ‌لا و ده‌توانن ناوی HDP بێنه‌ سه‌ر زار.)
چه‌ندین ڕۆژه‌ که‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ڕێوڕه‌سمی یه‌کسانی و یه‌کده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ به‌شداریی قلیچدارئۆغڵۆ له‌ میتینگی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، ڕاده‌گه‌یێندرێت که‌ تورکیا یه‌کده‌نگ بوو. هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌کم نییه‌، تا چ ڕاده‌یه‌ک باش! به‌ڵام 20 میلیۆن کورد له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین، HDP نوێنه‌ری چه‌ندین میلیۆن کورده‌. هه‌ڵبه‌ت که‌ سه‌رجه‌م کورده‌کان HDPه‌یی نین به‌ڵام شه‌ش میلیۆن ده‌نگێک (که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگی دروستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی جوونه‌) که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات تاکوو ڕۆژئاوا وه‌ده‌ستی هێناوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شدارییان نه‌کرد، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا لایه‌نگری بزاڤی سیاسی کورده‌کانن، به‌ گشتی 12 بۆ 15 میلیۆن که‌سن. ئه‌مه‌ به‌م مانایه‌یه‌ که‌ لێدوانێکی ورووژێنه‌ر هاوپه‌یوه‌ند به‌ ڕژێمی دیموکراتیک، هاودڵی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌کده‌نگی و یه‌کسانی و دیداری گه‌وره‌، ئاراسته‌ ده‌که‌ن، ئیراده‌ی کورد و دیموکراته‌کان به‌ده‌ر له‌ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رچاو ده‌گرن. یان دروستر بڵێیم؛ ئه‌و کورد و دیموکراتانه‌ی که‌ به‌یعه‌تیان نه‌کردووه‌ له‌ "نه‌ته‌وه‌" ده‌رده‌که‌ن.
کاری خه‌یانه‌تکارانه‌ی کووده‌تا نه‌ ته‌نیا بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، به‌ڵکوو بۆ CHP که‌ هه‌وڵ ده‌دات نه‌ته‌وه‌خوازی نوێ دابمه‌زرێنێت و هه‌روه‌ها بۆ MHP "نیعمه‌تێکی خوداوه‌ندی" بوو. ده‌ست له‌ ملان بوون و ماچ کردنه‌وه‌یه‌ک که‌ کۆتاییه‌کی نییه‌، نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه‌. به‌ دوای به‌شداریی قلیچدارئۆغڵۆ له‌ میتینگی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ناوبراو به‌رزتر بۆته‌وه‌. یه‌کێک له‌ وته‌بێژانی AKP، به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ بیر بکاته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بیچاره‌بوونی خۆیان نیشان ده‌دات، ستایشی میتینگی CHP له‌ ئێزمیر ده‌کات و پێشنیاری کردبوو "میتینگێکی وا له‌ ئامه‌دیش به‌ڕێوه‌بچێت". له‌ حاڵێکدا حه‌وته‌ی پێش ئێستا HDP بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کووده‌تا میتینگێکی گه‌وره‌ی له‌ ئامه‌د به‌ڕێوه‌بردبوو. که‌سێک نه‌ ئه‌و میتنیگه‌ی بینی و نه‌ له‌باره‌ی قسه‌ی کرد. ئێوه‌ که‌ دروشمی یه‌کده‌نگی و یه‌کسانی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ده‌بوا له‌و میتینگه‌ به‌شداریتان بکردبایه‌!
هه‌ڵه‌ بیر نه‌که‌نه‌وه‌؛ من نکۆڵی له‌سه‌ر بایه‌خی ڕاپه‌ڕینی مه‌ده‌نی له‌ به‌رانبه‌ر کووده‌تا، پاشه‌کشێ کردن به‌ کووده‌تاچیان و ڕێگا داخستن له‌سه‌ر زه‌ینییه‌ت و هه‌ڤگری کووده‌تاچیان ناکه‌م. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ یه‌که‌مین ئه‌رکی سیاسی هه‌ر هاووڵاتییه‌ک ئه‌مه‌یه‌: نا؛ بۆچوونی من دروست ئه‌مه‌یه‌ که‌ قلیچدارئۆغڵۆ له‌ میتینگی AKP به‌شداری بکات، به‌ڵام یه‌کێک له‌ بارودۆخی حاشاهه‌ڵنه‌گری به‌شداری ئه‌مه‌ بوو که‌ HDP که‌ سێهه‌مین پارتی په‌رله‌مان بووه‌ و لانیکه‌م به‌ ئاستی پارته‌کانی دیکه‌ هه‌ڵوێستێکی پته‌وی له‌ به‌رانبه‌ر کووده‌تای 15ی جوون بووه‌ و له‌ یه‌که‌مین ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کووده‌تا هه‌ڵوێستی دژبه‌رانه‌ی خۆی به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ڕاگه‌یاند، نه‌خرێته‌ په‌راوێزه‌وه‌.
نه‌ ته‌نیا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵکوو سه‌رجه‌م پارته‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خۆیان به‌ دیموکرات ده‌زانن، ده‌بێ بزانن؛ یه‌کده‌نگی و یه‌کسانییه‌ک که‌ HDP به‌ هیچ ده‌زانێت و ئه‌و پارته‌ له‌م یه‌کده‌نگییه‌ به‌شداری ناده‌ن، فریوکار و فێڵبازن. ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ چوار پارتی په‌رله‌مان بخرێته‌ په‌راوێزی سیاسه‌ت و ئه‌مه‌ به‌ کووده‌تایه‌ک له‌ دژی په‌رله‌مان نه‌زانن، له‌ کاتێک که‌ نۆره‌ی خۆیان ده‌گات، نابێت زۆر سه‌ریان سوور بمێنێت.
که‌سانێک که‌ باسی یه‌کده‌نگی و یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، ده‌بێ بزانن تا ئه‌و کاته‌ی که‌ دیموکراسیان له‌ ناو خۆیان جێگیر نه‌کردووه‌، نه‌ک کووده‌تاکان کۆتایی پێدێت و نه‌ تورکیا ئارامی به‌ خۆی ده‌بێنێت. پرسی کورد وه‌کوو گرینگترین پرسی تورکیا و ناوچه‌، هێشتاکه‌ له‌ به‌رانبه‌رماندا هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت چاوتان له‌سه‌ر باشووری ڕۆژهه‌ڵات ببه‌ستن، ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت ناوی دابه‌شخواز به‌ کورده‌کان بده‌ن، که‌واته‌ هیچ زانینی HDP وه‌کوو نوێنه‌ری ئیراده‌ی سیاسی کورده‌کان و ته‌نانه‌ت ناونه‌هێنانی ناوی، ده‌ره‌نجامی چ بیرۆکه‌ و به‌رنامه‌یه‌که‌؟ که‌سێک هه‌یه‌ ئه‌مه‌ بۆ من ڕوون بکاته‌وه‌؟...
ژێده‌ر: T24
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 61205  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۵/۲۴  |  کاتژمێر: 13 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات