مردنی پیاوی ژمارە یەکی ساواک لە هەرێمی کوردستان+ژیاننامە
بەشی ئێران- "عیسا پژمان" سەرۆکی نوێنەرایەتیی ساواک لە بەغدا و نوێنەری شا لە کاروباری کوردەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 18ی خەرمانانی 1395 کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەتا چەن ساڵی ڕابردوو، لە شوێنە گشتییەکان ناوێک لە عیسا پژمان وەکوو کەسێکی دروستکراو لەلایەن ساواکەوە ناودەبرا، بەڵام لە زستانی 1390ی هەتاوی، پەرتووکی بیرەوەرییەکانی عیسا پژمان (لەژێر ناوی گەردەلوولی ڕووداوەکان) بڵاو کرایەوە. بڵاوکرانەوەی ئەم بیرەوەرییانەش کە گوایە لە ڕیزی پەرتووکە پرفرۆشەکانی کاتی دەرچوونی بە ئەژمار هاتووە، نەیتوانی ڕواڵەتێکی ڕاستەقینە بە عیسا پژمان ببەخشێت، هەتا ئەودەم کە خودی عیسا پژمان لە ساڵی 1391ی هەتاوی لە یەکێک لە میدیا فارسی زوانەکانی دەرەوەی ئێران ئامادە بوو و دەستی دایە هەڵدانەوەی ڕاستییەکان لەدژی ساواک.
پژمان کە لە شەڕی چەکداریی ساڵی 1961ی زایینیی کوردەکانی عێراق لەدژی بەغدا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو، لە دوایین دیمانەکەیدا دەڵێت: وەها هەستم دەکرد کە "فەرماندەی بزووتنەوەی کوردستان"م، بەڵام لە ڕاستیدا لە نێوان کوردەکانی عێراق ناوبراو بە خیانەت بە شۆڕشی کوردەکان لە ساڵی 1975 و گرێبەستی ئەلجەزایەر تۆمەتبار کراوە.
ئێستا هەواڵی مردنی عیسا پژمان لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 18ی خەرمانان لە پاریس، دیسان ناوی خستەوە نێو میدیاکان.
بەڵام عیسا پژمان کێیە؟
عیسا پژمان لە ساڵی 1303 لە شاری سنە لەدایک بوو، لە کرماشان خوێندنی تەواو کردد و لە زانستگای ئەهلی، بڕوانامەی مافی دادپەروەری وەرگرت و لەدوای خزمەتکردن لە ئەرتەشی ئێران، بۆ ساواک گوازرایەوە کە هەتا ساڵی 1355 هاوکارییەکانی لەگەڵ ساواک درێژەی بوو.
پژمان، ڕاسپێدراوی سەربازیی ئێران لە عێراق، نوێنەری شا لە کاروباری کوردستان، سەرۆکی ئیدارەی حەوتەمی ساواک و سەرۆکی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەبانیی ئێران لەپێش شۆڕشی ئیسلامی بە ئەستۆ بوو.
بەو شێوە کە خۆی باسی دەکا، لە سەرەتادا سەر بە حیزبی توودە بووە و قۆڵبەست دەکرێت، بەڵام بە کەسوکاری نزیکی شا ڕایدەگەیەنێت کە ناوبراو کۆمۆنیستێکی مەسڵەحەتییە و دزەی کردووەتە ئەم حیزبە و بووەتە هۆی خزمەتکردن بە شا و ئێران، بەم پاساوهێنانەوانە، پاش یەک مانگ لە بەندیخانە ڕزگار دەبێت و درێژە بە خوێندن دەدا و پلەی ئەفسەری وەردەگرێ و خۆبەخشانە بە مەبەستی سەرکوتکردنی کۆچەرییەکانی پارێزگای فارس دەڕواتە ئەو پارێزگایە، لە ڕووداوی ٢٨ی گەلاوێژ، دەورێکی کاریگەر دەگێڕێت هەر ئەمەش دەبێتە هۆی وەرگرتنی پلەی سەربازی باشتر.
ناوبراو کە زاوای ئەشرەف پەهلەوی، خوشکی شا بوو، لە یەکەم ئەفسەرانێک بوو کە لە سەرەتای دامەزراندنی ساواک، چووەتە نێو ئەو ڕێکخراوەیە و پەروەندەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ کوردەکان بە ناوبراو سپێردراون.
ساواک لە 10 ئیدارەی گشتی پێکهاتبوو کە گرینگترین پۆستی عیسا پژمان، سەرۆکایەتیی ئیدارەی حەوتەم بوو.
ڕاسپاردەییەکان و ئەرکەکانی ئیدارەی حەوتەم بریتی بوون لە: تاوتوێکردن و شیکاری و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی هەموو هەواڵ و زانیارییە گەیشتووەکانی لە ئیدارەی گشتیی دووهەم (ئەم ئیدارە گشتییە، بەرپرسی وەرگرتنی زانیارییە دەرەکییەکان، واتە کۆکردنەوەی زانیارییە نهێنییەکان لە وڵاتانی مەبەست بوو) و دیکەی سەرچاوە زانیارییەکانی وڵاتانی دۆست و هاوکار. ئەم ئیدارە گشتییە ئەرکی ئەوەی لەسەر بوو کە مژارەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ ئێران و ناوچەکە لە سەرچاوە جۆراوجۆرە بیانییەکان بە زوانە جۆراوجۆرەکان دەستەبەر و وەرگێڕان بکات و لە ئەرشیڤ ڕایان بگرێت. دابینکردنی بوڵتەنەکانی هەواڵی ڕۆژانەش لە ئەرکەکانی ئەم ڕێکخراوە بوو.
ناوبراو کە ڕاسپێردراوی سەربازیی ئێران لە عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتیی ساواک لەبەغدا بووە، دەوترێت کە کوودەتا لەدژی عەبولکەریم قاسم لە عێراقی پێشبینی کردبوو، بەڵام نەکەوتە بەرچاوی سیا و شای ئێران.
لەپاش کوودەتا دژی عەبوڵکەریم قاسم، بە وتەی خۆی، شای ڕازی کردبوو کە بە پاڵپشتیکردن لە بزووتنەوەی مەلا مستەفای بارزانی گوشار بخاتە سەر حکوومەتی کوودەتا لە عێراق و تەنانەت ڕێگا بۆ گەڕانەوەی حکوومەتی پاشایەتی لە عێراق خۆش بکات، بەڵام ئەم پشتگیریکردنانە لە شۆڕشی چەکدارانەی کوردەکان لەدوای 14 ساڵ، بە گرێبەستی 1975ی ئەلجەزیرە کۆتایی دێت.
ناوبراو دەڵێت کە شا ڕقی لە مەڵا مستەفای بارزانی بووە و لەلایەکی دیکەش، ڕوانینێکی باشی بۆ جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد هەبووە.
خودی پژمان دەست دەداتە ناساندن و ڕێزگرتن لە قازی محەمەد و سەبارەت بە مەلا مستەفا بارزانی دەڵێت: لە ڕواڵەتدا بارزانی بە مەبەستی یارمەتیدانی قازی محەمەد هاتە نێو مەهاباد، بەڵام جگە لە خراپکاری و سووکایەتی و جنێودان لەدژی قازی محەمەد، هیچ کارێکی نەکرد. ناوبراو لەلایەن بەریتانییەکان نێردرابوو.
پژمان لەدوای خانەنشین بوون و هاتنەدەرەوە لە ساواک، بەردەوام لەگەڵ کوردەکانی عێراق- یەدوڵڵا فەیلی، ئەحمەد تاڵەبانی و هۆزە جافەکان پەیوەندی هەبووە و چەن چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەوان لە ئەورووپا هەبووە.
ناوبراو کە لە گەورەترین ئەندامانی ساواک لە چالاکییەکانی دەرەوەی ئێران بووە، لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 18ی خەرمانان لە تەمەنی 92 ساڵەیی بەهۆی کێشەی سییەکانی گیانی خۆی لەدەست دا و گوایە وەها ئاواتێکی بووە کە لە داوێنی کێوی ئاویەر لە سنە بنێژرێت، بەڵام لە بەهەشتی زەهرا نێژرا.

 

کۆدی بابه‌ت: 62796  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۶/۲۲  |  کاتژمێر: 0 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات