ڕه‌خنه‌ی توندی پارێزگاری که‌رکووک له‌ وه‌لاوه‌نانی هۆشیار زێباری
به‌شی جیهان- پارێزگاری که‌رکووک تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی له‌ دژی وه‌زیری دارایی عێراقی به‌ ساخته‌یی وه‌سف کرد و سه‌باره‌ت به پاشهاته‌کانی سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه‌ له‌و وه‌زیره‌ کورده‌ هۆشداریی دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگیان به‌ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق دا.
پێشتر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ وه‌ڵامه‌کانی هۆشیار زێباری له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه‌ که‌ ‌ئاراسته‌ی ناوبراو کراوبوو، ڕازی نه‌بووبوون.
ناوبراو به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنی نادروستی سه‌رچاوه‌ داراییه‌کانی عێراق تۆمه‌تبار کرابوو.
نه‌جمه‌ددین که‌ریم، پارێزگاری که‌رکووک و له‌ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان تۆمه‌ته‌ ئاراسته‌کراوه‌کان له‌ دژی هۆشیار زێباری به‌ ساخته‌یی وه‌سف کرد و سه‌باره‌ت به‌ پاشهاته‌کانی وه‌ها هه‌وڵێک له‌ عێراق هۆشداریی دا.
پارێزگاری که‌رکووک به‌ واڵستریت ژۆرناڵی وت: ئه‌م مانۆڕه‌ ناکۆکییه‌ ئیتنیکییه‌کان له‌ عێراق قووڵتر و ئه‌و گومانه‌ش به‌هێزتر ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی شیعه‌میحوه‌ری به‌غدا هه‌وڵ بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر ئیتنیکه‌کان ده‌دات.
ناوبراو وتیشی: شیعه‌ (له‌ عێراق) فێر نه‌بووه‌ که‌ چلۆن له‌گه‌ڵ دیتران و هه‌روه‌ها چلۆن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان و کورده‌کان مامه‌ڵه‌ و هاوکاری بکات.
واڵستریت ژۆرناڵ نووسی: ئه‌و کارانه‌ هه‌ندێ پاشهاته‌ و له‌وان ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناکۆکی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

کۆدی بابه‌ت: 63249  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱  |  کاتژمێر: 12 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ئیمکانات