مامۆستای زانکۆی ئۆهایۆ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا؛
داهاتووی پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان ئاشکرا نییه‌/ کورده‌کان کۆنتڕۆڵیان له‌سه‌ر هه‌موو پێوه‌ره‌کانی سه‌ربه‌خۆییدا نییه‌
به‌شی جیهان- دوکتۆر هاکان ئۆزۆگلۆ ئاماژه‌ی به‌ گۆڕانکارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی بارودۆخی ناوچه‌ و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ ئه‌مه‌ریکا کرد و پێیوایه‌ که‌ پێشبینی به‌رده‌وامیی پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان دژواره‌. ناوبراو له‌باره‌ی پێکهاتنی وڵاتی کوردی له‌ عێراق جه‌ختی کرد که‌ پێوه‌رێکی زۆر کاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق هه‌یه‌ و کورده‌کان کۆنتڕۆڵیان له‌سه‌ر تێکڕای پێوه‌ره‌کان نییه‌.
کوردپرێس: به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ و به‌شداریی هه‌ندێ وڵات به‌ ئامانجی جۆراوجۆر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌، ئاماده‌بوونی به‌رچاوی کورده‌کان له‌ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش له‌ عێراق و سووریا، پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کانی عێراق و سووریا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و هه‌روه‌ها خواستی ژماره‌یه‌ک له‌ ڕێبه‌رانی کوردی هه‌رێمی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق، هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له‌ ڕێگای ئیمه‌یله‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاکان ئۆزۆگلۆ مامۆستای مێژوو له‌ زانکۆی ئیاله‌تی ئۆهایۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌نجام دا و ئاگاداری بۆچوونی ناوبراو له‌مباره‌وه‌ بوو.
ئه‌و شته‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ دێت وه‌ڵامی ناوبراو به‌ پرسیاره‌کانی کوردپرێسه‌:
کوردپرێس: چۆن ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ کاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسیی کورده‌کان و هه‌رێمی کوردستان له‌ باکووری عێراق داده‌نێت؟
هاکان ئۆزۆگلۆ: ئیزن بده‌ن به‌ باسکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌کانم ده‌ستپێبکه‌م که‌ پرسێکی ناڕوونی زۆر به‌ تایبه‌ت له‌ عێراق و سووریا هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ پێشبینی کردن نامومکین ده‌که‌ن. چاره‌نووسی کورده‌کانی عێراق نموونه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ ئه‌م ئیدعایه‌یه‌. هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌ سیسته‌می عێراقی فیدڕاڵه‌. به‌ بۆچوونی من، له‌ داهاتوویه‌کی نزیک ئه‌م پێکهاته‌ به‌ یه‌کێک له‌ باشترین پێکهاته‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ کوردییه‌کان ده‌گۆڕدرێت. گومانێکی تێیدا نییه‌ که‌ خه‌ونی کورده‌کانی عێراق گه‌یشتن به‌ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردییه‌. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، گۆڕانکاری به‌رده‌وامی بارودۆخه‌که‌ له‌ ئه‌رزی واقیعدا ئیزن نادات که‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یێنێت. ئۆپه‌راسیۆنی داعش له‌ مووسڵ و له‌ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری نزیک له‌ باکوور و له‌ دراوسێتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م بارودۆخه‌ دژوارتر ده‌کاته‌وه‌. ئه‌م کاره‌ نه‌ ته‌نیا له‌مباره‌وه‌ گرینگه‌ که‌ داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی بۆ سه‌ر ناوچه‌ و به‌ تایبه‌ت کورده‌کانه‌، به‌ڵکوو له‌م ڕووه‌وه‌ که‌ زلهێزه‌ بیانییه‌کان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی دژبه‌یه‌ک به‌ره‌و مووسڵ په‌لکێش ده‌کات گرینگایه‌تییه‌کی زۆری هه‌یه‌. ئێمه‌ هه‌روه‌ها ده‌زانین که‌ فیرقه‌گه‌رایی یه‌کده‌نگی عێراق لاوازتر ده‌کاته‌وه‌. هاوکات به‌رژه‌وه‌ندییه‌ فیرقه‌ییه‌کانی نێوان شیعه‌ و سوننه له‌ مووسڵ پرسێکی ڕوون و ئاشکرایه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا پرسی مووسڵی پاش شکستی داعش دژوارتر ده‌کاته‌وه‌.
هه‌روا که‌ هه‌رێمی کوردستان مه‌یلێکی زۆری به‌ لکاندنی مووسڵ به‌ پێکهاته‌ی ئیداری ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی کوردستان هه‌یه‌، ئه‌کته‌رانی سیاسی و سه‌ربازی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ وه‌ک تورکیا، ئێران، ئه‌مریکا و ڕه‌نگه‌ ڕووسیا له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشکێک له‌ مووسڵ ده‌ده‌ن. به‌ واتایه‌کی دیکه‌، من پێموایه‌ که‌ ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له بنده‌ستی‌ داعش مه‌یلی کورده‌کان بۆ گۆڕینی مووسڵ به‌ به‌شێک له‌ ناوچه‌ی کوردستان دژوارتر ده‌کاته‌وه‌. چاره‌نووسیی کورده‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ چه‌ندین پێوه‌ری دیکه‌ به‌ستراوه‌ و زۆربه‌ی ئه‌م پێوه‌رانه‌ به‌ده‌ر له‌ کۆنتڕۆڵی کورده‌کانه‌.
کوردپرێس: ئه‌گه‌ری دروست بوونی ناوچه‌یه‌کی سوننه‌ له‌ ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای عێراق پاش ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له بنده‌ستی‌ داعش تا چ ڕاده‌یه‌ک جیدییه‌؟
هاکان ئۆزۆگلۆ: به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که‌ گرووپه‌ سوننه‌کان بۆ پشتیوانی له‌ یه‌کتر هه‌ڤگرییان ببێت زۆره‌. به‌پێی ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ به‌ناوبانگه‌ "یه‌که‌مین قوربانی شه‌ڕ ڕاستییه‌". له‌ مژی ته‌ماوی مووسڵی پاش داعش، ئه‌گه‌ری شه‌ڕی فیرقه‌یی هه‌یه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نوێنه‌رایه‌تیش حاشاهه‌ڵنه‌گره‌.
کوردپرێس: به‌شداریی تورکیا له‌م شه‌ڕه‌ چۆن ڕێگای ئۆپه‌راسیۆن و چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌ ده‌گۆڕێت؟
هاکان ئۆزۆگلۆ: تورکیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌م شه‌ڕه‌ به‌شداری بکات و پاش ته‌واوبوونی شه‌ڕ له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان ئاماده‌ ببێت. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م پێداگرییه‌ بارودۆخی ئه‌م شه‌ڕه‌ هه‌ماهه‌نگه‌ دژوارتر ده‌کاته‌وه‌. هاوکات ده‌بێ وه‌بیری بهێنینه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی شیعه‌ و سوننه‌کانی عێراق هه‌مبه‌ر به‌ پڕۆژه‌کانی نوێی عوسمانی و داواکارییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌شبینن. سه‌رم سووڕ نامێنێت ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی عێراق، به‌ تایبه‌ت هێزه‌ شیعه‌کان، له‌گه‌ڵ تورکه‌کان هه‌مان مامه‌ڵه‌ بکه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ داعش ده‌یکه‌ن. به‌ بۆچوونی من، ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی وا له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌کی شکستدانی داعشه‌. ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌ به‌ توندی کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر چاره‌نووسی شار داده‌نێت و داعش تێده‌کۆشێت له‌م ناکۆکییانه‌ که‌ڵک وه‌ربگرێت.
کوردپرێس: ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌میشه‌ له‌ کورده‌کان وه‌کوو شه‌ریک و گرینگترین هێزی زه‌وینی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ناو ده‌بات. ئایا پشتیوانی واشنتۆن له‌ کورده‌کان، هه‌ولێر و هێزه‌ کوردییه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت و له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به‌م پشتیوانییه‌ ڕێژه‌ی ئه‌م پشتیوانانه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌بێت؟
هاکان ئۆزۆگلۆ: بێگومان، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هۆکاری سه‌ره‌کی له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌. بڕیاره وه‌رگیراوه‌‌کان له‌ واشنتۆن هه‌ڵوێست نواندنی شه‌ڕ دیاری ده‌کات. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ئه‌مریکا نزیکه‌ و سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئۆباما ڕوو له‌ ته‌واوبووندایه‌ و له‌ ده‌ره‌نجامدا ناتوانێت کارێکی گرینگ ئه‌نجام بدات. من پێموایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه ئه‌نجامدراوه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچێت، پشتیوانی واشنتۆن له‌ کورده‌کان درێژه‌ی ده‌بێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، به‌ باشی ده‌زانین که‌ له‌ ڕاستیدا شه‌ڕ به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژییه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ناچێت. ئه‌گه‌ر ڕووداوگه‌لێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو، وه‌کوو ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا به‌ بێ ئیزنی به‌غدا، ڕوو بدات، نازانین کاره‌کانی داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئۆباما هه‌مبه‌ر به‌ کورده‌کان چۆن ده‌بێت. بۆ وێنه‌ له‌ سووریا (مه‌نبه‌ج)، هێزه‌ کوردییه‌کان (YPG) و سوپای تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر یه‌کتردان. ده‌بێ ببینین که‌ کاردانه‌وه‌ی تورکیا به‌م بارودۆخه‌ چۆن ده‌بێت. ئه‌م کاردانه‌وه‌ سه‌ره‌داوێک له‌باره‌ی ئاستی داواکاریی ئه‌مریکا بۆ درێژه‌دان به‌ پشتیوانی له‌ کورده‌کان ده‌بێت.
به‌پێی ڕوونکردنه‌وه‌کانی ماڵپه‌ڕی زانکۆی ناوه‌ندی فلۆریدا، توێژینه‌وه‌ پێشووه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌باره‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی له‌ سه‌رده‌می ئیمپراتووری عوسمانییه‌. که‌سایه‌تییه‌ به‌رجه‌سته‌ کوردییه‌کان و ده‌وڵه‌تی عوسمانی یه‌کێک له‌ کتێبه‌کانی ناوبراوه‌. مه‌یل و خواسته‌ توێژینه‌وه‌کانی ناوبراو بریتین له‌ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌ کۆماری مودێڕنی تورکیا پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ ڕێگای تورکیا پاش شه‌ڕی گه‌وره‌دا. کتێبی "له‌ خه‌لافه‌ت تا وڵاتی سکوولار" کتێبێکی دیکه‌ی ناوبراوه‌ که‌ له‌ ساڵی 2011 له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی Praeger بڵاو کرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی کارکردن له‌سه‌ر نوسخه‌یه‌کی ده‌ستنووس له‌ کتێبی "سه‌رده‌می ده‌ریاڤان مارک لمبرت بریستۆل له‌ تورکیا"یه‌.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 64933  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۱۵  |  کاتژمێر: 11 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کۆتایی‌هێنانی ئەرکەکانی له ئۆپەراسیۆنی شاری مووسڵ ڕاگەیاند
تورکیا بچێته‌ ناو مووسڵ، ئامه‌د له‌ ده‌ست ده‌دات/ کووده‌تای 15ی جووڵای شه‌ڕی ئه‌مریکا و تورکیا بوو
کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌ی ئه‌لعه‌باسیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له‌لایه‌ن سوپای نه‌ینه‌واوە
به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیاوە نییه‌
ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ مووسڵدا خۆی شاردۆته‌وه‌
پاش ئازادکردنی مووسڵ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کان‌ بۆ خاکی عێراق ده‌وه‌ستین
50 ڕێبەری داعش هه‌ڵاتن
داعش 5 هەزار کەس له دانیشتووانی دەورووبەری شاری مووسڵی بەرەو شوێنێکی نادیار گواستەوه
ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له‌ داعش پاک کرایه‌وه‌
هێزه‌ عێراقیه‌کان ته‌نیا 800 مه‌تر له‌ شاری مووسڵه‌وه‌ دوورن
فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا وێنه‌ له‌ بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ڕۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵده‌گرن
هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان بۆ تێکشکاندنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن
1400 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ شاری مووسڵ ئازادکراوه‌
هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌رگیز ناچنه‌‌ ناو شاری مووسڵ
ئه‌مه‌ریکا پاش له‌ناوچوونی داعش له‌ عێراق بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌
تاکوو ئازادکردنه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تیی نه‌ینه‌وا ئۆپه‌راسیۆنی "قادموون یان نه‌ینه‌وا" درێژه‌ی ده‌بێت
به‌شداریی تورکیا له‌ شه‌ڕی مووسڵ هاوسه‌نگییه‌ سه‌ربازییه‌کان دژوارتر ده‌کاته‌وه‌
ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ڕانه‌وه‌ستاوه‌
حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا به‌شداریی کرد
هێرشی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووک کورده‌کانی خافڵگیر کرد
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، گۆڕه‌پانی زۆره‌زمێی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا/ کرک سۆل*
هێرشی ئه‌مدواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووک، پیلانی ئه‌مه‌ریکا بوو
8 گوند له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ گه‌مارۆ دران
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ 7 کیلۆمه‌تری شاری مووسڵ
سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ورده‌کارییه‌کانی شه‌ڕی مووسڵی ڕاگه‌یاند
ڕێبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان پێش ده‌سپێکی شه‌ڕی مووسڵ خوازیاری چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کانی هه‌ولێر-به‌غدا ببوونه‌وه‌
نیگه‌رانی ڕوودانی شه‌ڕی سه‌رشه‌قام له‌ مووسڵین
گۆڕانکارییه‌کانی مووسڵ پێوه‌ندیی بە تورکیاوە هەیە‌/ قسه‌ی که‌س بۆمان گرینگ نییه‌
نیووزیله‌ند هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌ شه‌ڕی مووسڵی ڕه‌تکرده‌وه‌
ئایا دەرەنجامی شەڕی مووسڵ سەربەخۆیی کوردەکانە/ نیکۆل تۆنگ
ئه‌گه‌ری به‌شداربوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ شه‌ڕی مووسڵ به‌ یونیفۆرمی حه‌شدی نیشتمانیه‌وه‌
به‌رنامه‌داڕشتن بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هێرشی‌ کیمیایی داعش له‌ شه‌ڕی مووسڵ
کێشه‌ی گه‌وره‌ی شه‌ڕی مووسڵ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ عێراقە
شه‌ڕی مووسڵ+ نه‌خشه‌
شه‌ڕی مووسڵ، شه‌ڕێک بۆ دابه‌ش کردنی عێراقە
داعش بۆ شه‌ڕی مووسڵ چه‌کی کیمیایی به‌کار ده‌بات
به‌بێ ڕێکه‌وتننامه‌ی سیاسیی، شه‌ڕی مووسڵ ناگاته‌ ئاکام
پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕزگارکردنی ناوچه‌ کوردییه‌کان به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ ده‌کات
پێویست بکات PKK به‌شداری شه‌ڕی مووسڵ ده‌بێت/ HDPه‌یه‌ که‌ پێش به‌ پاوانخوازیی AKP ده‌گرێت
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات