عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ خه‌یانه‌ته‌/ ئه‌گه‌ریی دابه‌ش بوونی نه‌ینه‌وا به‌ سێ ناوچه‌ی دژبه‌یه‌ک
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان وتی: "کێشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ بنده‌ستی داعش، به‌ بڕیاری یاسی هه‌ر سه‌رکرده‌ و حزبێکه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، خه‌یانه‌ته.‌ چوونکه‌ ئه‌و شوێنانه‌ کوردستانین و له‌م ناوچانه‌دا خوێنی هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی زۆر بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ڕژاوه‌‌ به‌م بۆنه‌وه‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له‌و ناوچانه‌ی که‌ ئازادیان کردووه‌ به‌پێی بڕیاری سیاسی ئه‌بێته‌ خه‌یانه‌ت و پێموانییه‌ هیچ که‌سێک جورئه‌تی ئه‌وه‌ بکات بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بدات."
کوردپرێس/ حه‌سه‌ن ساڵحی: عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی له‌ یه‌کێتی نیشتمانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا باسی له‌ بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و ناکۆکییه‌ سیاسییه‌کان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و شه‌ڕی داعش و قۆناغی پاش ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ کردووه‌.
ده‌قی دیمانه‌که‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
کوردپرێس: به‌ڕێز بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ پێش ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ بۆ دوای مووسڵ ده‌بێ ڕێککه‌وتنێک بکرێ بۆ ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ کێشه‌له‌سه‌رن به‌ تایبه‌ت نه‌ینه‌وا و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری. باسه‌که‌ دوو لایه‌نی هه‌یه‌ باسی سیاسی و باسی سه‌ربازی. به‌ڕێز بارزانی ئه‌مه‌شی وه‌ک پێش مه‌رج داده‌نا بۆ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌م شه‌ڕه‌دا. پێتانوایه‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ چی بوو که‌ بارزانی پێش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ بکرێت به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌ مسۆگه‌ر بوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ؟
عه‌تا سه‌راوی: سه‌ره‌تا به‌ڕێز بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نییه‌ و دواتر به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ گوایه‌ هه‌موو هێزه‌ کوردستانییه‌کان په‌رله‌مانێکی ئه‌کتیڤ و حکوومه‌تێکی یه‌کگرتوومان هه‌بوایه‌ پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانان له‌ ڕووی سیاسی بێ ئیتیفاقمان بکردایه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌کان دوای پاککردنه‌وه‌ی داعش له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ نه‌ینه‌وا و مووسڵ ئینجا له‌ ڕووی سه‌ربازی به‌شداریمان بکردبایه‌ به‌ڵام هۆکاره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌که‌م ماڵی کوردییه‌ک نییه‌، چه‌ند پارچه‌ین، یه‌کده‌نگ نین دووهه‌م ئیمتیازی مادی به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ تایبه‌ت که‌ نزیک له‌ چه‌ندسه‌د میلیۆن دۆلارێک هه‌ر مانگه‌ ده‌یدات به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و ئیتیفاقه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی بۆ دابینکردنی مووچه‌ و ته‌رک نه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه تا کاتی شه‌ڕ و‌ وه‌کوو هێزێک که به‌داخه‌وه‌ وه‌کوو هێزێک که‌‌ به‌ موقابیلی پاره‌ به‌شداری بکات له‌وه‌ به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش و له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینی و سه‌ره‌نجی هه‌موو هێزه‌ کوردستانییه‌کان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانیش له‌سه‌ر به‌شداری کردنی کورد له‌ شه‌ڕی مووسڵ به‌شداریکردنی ئێمه‌ له‌ مووسڵ ئه‌همیه‌ت و گرینگی خۆی هه‌یه‌ یه‌که‌م به‌ربه‌رییه‌کی وه‌کوو داعش له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ئێزدی و شه‌به‌ک ده‌رئه‌که‌ین و ئه‌رز و خه‌ڵکی کوردستان له‌و ناوچه‌ لاده‌که‌ین دووهه‌م به‌ ده‌رکردنیان له‌ مووسڵ خه‌ته‌ر له‌سه‌ر هه‌ولێر و له‌سه‌ر دهۆک و له‌سه‌ر کوردستان نامێنێت سێهه‌م ئه‌مانه‌ دیاره‌ هێزێکی به‌ربه‌رین و شه‌ڕکردنی ئه‌مانه‌ ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ و له‌وڕۆ ئێمه‌ به‌ ڕاستی وه‌کوو ئه‌رکێکی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئینسانی ئه‌رکمانه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ر گرووپێکی تیرۆریستی له‌ هه‌ر شوێنێکی دونیا به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر خاکی عێراق و کوردستان بێ ببینه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌کوو پێشتر وتم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کورد یه‌کده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ نه‌بووین هۆکاره‌که‌ی ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ سیاسییه‌ که‌ له‌ نێو ماڵی کورددا هه‌یه‌ یه‌کجار ئێمه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ ئه‌و ئیتیفاقه‌ له‌گه‌ڵ ته‌حالف (هاوپه‌یمانان) و له‌گه‌ڵ عێراق کرا و کورد به‌شداری بووه‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مووسڵ.
کوردپرێس: به‌ڕێزم که‌واته‌ به‌ بۆچوونی جه‌نابتان بڕیارێکی حیزبی بووه‌ ئه‌م به‌شدارییه‌؟
عه‌تا سه‌راوی: بڕیار بڕیارێکی حکوومی و بڕیارێکی په‌رله‌مانی کوردستانییه‌. ئێمه‌ یاسایه‌ک هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌بێ موافیقه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی هه‌بێ و به‌شداری کردن یان ئیعلان کردنی شه‌ڕ و ئاشتی بڕیار له‌ لای په‌رله‌مانه‌ به‌ڵام ئێمه‌ په‌رله‌مان ته‌ئکید کراوه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌و شه‌ڕه‌ ئێمه‌ ده‌رگای پێ گرتین له‌ ڕاستیدا به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه‌ ئه‌بوو په‌رله‌مان بیدایه‌ت نه‌ک سه‌رۆکی حیزبێک به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش به‌شداره‌ له‌ شه‌ڕه‌که‌ واتا به‌ڵێ شه‌ڕه‌که‌ ده‌رگای گرتووین و ناچار له‌و شه‌ڕه‌ به‌شدار بووین به‌ڵام به‌و که‌موکۆڕییانه‌وه‌ که‌ باسم کرد.
کوردپرێس: به‌ڕێزم ئاماژه‌تان دا به‌ ئامانجه‌کانی به‌شداری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌. به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی له‌م ماوه‌ی دواییه‌ ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ له‌و ناوچانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێچووه‌ و کۆنتڕۆڵی کردووه‌ و ئازادی کردووه‌ ئیدی ناکشێنه‌وه‌ به‌رنامه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ و پێش ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئازادی کردوون‌ چییه‌؟
عه‌تا سه‌راوی: من بۆ خۆم وه‌کوو کوردێک و وه‌کوو پیاوێکی پێشمه‌رگه‌ و کوردستانییه‌ک ئه‌و شوێنانه‌ی کوردستان که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ بڕیاری سیاسی هه‌ر سه‌رکرده‌ و حزبێکی سیاسی بوو بکشێته‌وه‌ به‌ خه‌یانه‌تی ئه‌زانم چوونکه‌ ئه‌و شوێنانه‌ کوردستانین وارد نییه‌ به‌ ڕاستی نیفاقی له‌سه‌ر بکرێت خوێنمان تێیدا ڕشتووه‌ و زیاتر نزیکی دوو هه‌زار شه‌هید و زیاتر له‌ 8 هه‌زار بریندارمان له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه‌ تا ئێستا هه‌یه‌ به‌ کشانه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ به‌ بڕیاری سیاسی ئه‌بێته‌ خه‌یانه‌ت، پێموانییه‌ هیچ که‌سێک جورئه‌تی ئه‌وه‌ بکات بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بدات به‌ڵام ته‌مه‌نا ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێسته‌ی عێراقی ئه‌وکات تووشی شه‌ڕ نه‌بین. له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عه‌بادی تووشی شه‌ڕ نه‌بین. پێموانییه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌ قبووڵ بکه‌ن که‌ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ کێشه‌له‌سه‌رن تا سه‌ر ئێمه‌ له‌وێ بمێنینه‌وه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش ئێمه‌ تا ئێستا له‌ ڕووی واقیعی، سیاسییه‌وه‌ و له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ نه‌مانتوانیوه‌ کێشه‌ی ناوچه‌کانی کێشه‌له‌سه‌ر یان ئه‌وانه‌ی که‌ به ناوچه‌ی‌ ماده‌ی 140 ناسراون له‌ ده‌ستووری عێراقیدا له‌ ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه‌ ئه‌و کێشانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا حه‌ل بکه‌ین و بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و به‌ تایبه‌ت مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا گه‌لێک گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ کێشه‌ی شیعه‌ و سوننه‌، کێشه‌ی تورکیا و عێراق، کێشه‌ی کورد و سوننه‌ و که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له‌وێن به‌ڵام ئێستا نه‌ک کورد حکوومه‌تی عێراقیش ئه‌جێنده‌یه‌کی ڕوونی سیاسی هێزه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌کانیش ئه‌جێنده‌یه‌کی سیاسی ڕوونیان بۆ دوای ئازادکردنی نه‌ینه‌وا و مووسڵ نییه‌ به‌لایه‌که‌وه‌ سێ ڕۆئیا هه‌یه‌ له‌سه‌ر دوای ئیداره‌دانی مووسڵ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان ئه‌یانه‌وێ وه‌کوو پارێزگایه‌ک بمێنێته‌وه‌ به‌ یه‌کگرتوویی بیکه‌ن به‌ هه‌رێمێ سه‌عوودییه‌ و تورکیا پشتیوانی له‌م ڕۆئیا ئه‌که‌ن و به‌شێک له‌ که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان و ئایینه‌ جیاوازه‌کان له‌وانه‌ کورد و ئاشووری و مه‌سیحی ده‌یانه‌وێ ده‌شتی نه‌ینه‌وا پارێزگایه‌کی تێیدا دروست بکرێت تایبه‌ت به‌وان ئێمه‌ی کورد ده‌مانه‌وێ شه‌نگال و ناوچه‌ کوردستانییه‌کان بکرێته‌ پارێزگا و بخرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕای من سێ ڕۆئیا له‌وێ هه‌ن هه‌ر ڕۆئیایه‌کیش ده‌وڵه‌تێکی له‌پشته‌وه‌یه‌ یه‌کێک عێراق و یه‌کێک تورکیا و ته‌نانه‌ت ئێران و له‌به‌ر ئه‌وه‌ کێشه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌ هه‌ن‌ بۆ ئیداره‌دانی دوای ئازادکردنی مووسڵ که‌ له‌ کێشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ مه‌ترسیدارتر نه‌بێت که‌متر نییه‌ به‌ ڕاستی مه‌ترسییه‌که‌.
کوردپرێس: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی هێز چ له‌ ناوچه‌که‌ وه‌کوو نه‌ینه‌وا وه‌کوو عێراق و چ له‌ ناوچه‌که‌ به‌ گشتیی وڵاتانی دراوسێی و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ پشتی ئه‌م هێزانه‌وه‌ن پێشبینی ئێوه‌ چییه‌ کام له‌م سێ ڕۆئیا دێته‌دی؟
عه‌تا سه‌راوی: من پێموایه‌ هیچ ڕۆئیایه‌کیان ئه‌گه‌ر کورد بێ یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ عێراق له‌ دانوستاندا نه‌بین به‌داخه‌وه‌ خه‌سارومه‌ندی گه‌وره‌ ئێمه‌ ده‌بین ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو نه‌بین و له‌وێ به‌لایه‌که‌وه‌ ئێسته‌ تورک هاتووه‌ و له‌شکه‌رکێشی کردووه‌ته‌ سه‌ر خاکی کوردستان و عێراق و به‌ ته‌مای ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ لای بوونی په‌که‌که‌، یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ چیای شه‌نگاله‌وه‌ و ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ به‌ بیانووی په‌لاماردانی ئه‌وان و ئه‌ردۆغان به‌ خه‌ونی به‌ سوڵتان بوون و به‌ ته‌مای په‌لاماردانی مووسڵیش بووه‌ و نه‌مانده‌زانی ئه‌مه‌ بۆ خۆی یه‌کێکه‌ له‌و کێشانه‌ و ته‌مه‌نا ئه‌که‌م له‌وێ لایه‌نێکی سیاسی کوردی نه‌بێته‌ به‌شێک له‌م شه‌ڕه‌ی تورک له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و ئه‌و شه‌ڕه‌ بکات و شه‌ڕی کورد به‌ کورد له‌وێ دروست بێت ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌ مه‌ترسییه‌‌کانمانه‌ و مه‌ترسیی دووهه‌م به‌ ڕاستی ئێستا سوننه‌کان هه‌ندێکیان مه‌تلووبن له‌ حکوومه‌تی عێراقی و حکوومه‌تی عه‌بادی بۆ نموونه‌ ئه‌سیل نۆجه‌یفی که‌ 4 هه‌زار چه‌کداری هه‌یه‌ به‌ ناوی حه‌شدی وه‌ته‌نی که‌ ئێستا جێگیر بوونه‌ له‌ باشیک ئه‌مه‌ بۆ خۆی یه‌کێکه‌ له‌و گرفتانه‌ی که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ که‌سێک خاوه‌نی چوار هه‌زار چه‌کدار بێ و حکوومه‌تی عێراقیش ئه‌مری قه‌بزی ده‌رکردووه‌ بگیردرێت بۆ خۆیه‌وه‌ شه‌ڕێکی چه‌کداری له‌ به‌ینی ئه‌م له‌شکه‌ره‌ و هێزه‌‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقی و جه‌یشی نیزامی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی دروست ئه‌بێت و جگه‌ له‌وه‌ی که‌ شیعه‌کانی ناوچه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر و ئه‌و ناوچانه‌ش به‌ ڕاستی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن سوننه‌کان و له‌لایه‌ن حه‌شدی وه‌ته‌نی که‌ ئه‌سیل نۆجه‌یفی و ئه‌وانه‌ ئیقاده‌ی ده‌که‌ن دوور نییه‌ تارق هاشمیش بێرنه‌وه‌ له‌ تورکیا و له‌وێ ببێته‌ شه‌ڕێکی تایفی و ئه‌مانه‌ هه‌مووی گرفت و مه‌ترسین له‌وێ به‌ڵام وه‌کوو باسم کرد به‌ ڕاستی من بۆ خۆم گه‌شبین نیم له‌ ڕووی سیاسی و له‌ ڕووی ئیدارییه‌وه‌ به‌ ئاسانی بتوانین ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه‌ بده‌ین ڕه‌نگه‌ هه‌ر هێز و هه‌ر گرووپ و هه‌ر لایه‌ک ده‌ست بگرێت به‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی جوگرافی و ئه‌وانه‌ بێن‌ ئیداره‌ی مه‌نته‌قه‌که‌ یان ناوچه‌که‌ی خۆی یان مه‌زه‌به‌که‌ی خۆی‌ یان قه‌ومییه‌ته‌که‌ی خۆی له‌ باشترین حاڵه‌ت ڕه‌نگه‌ بکرێته‌ سێ ناوچه‌ی جیاوازی دژبه‌یه‌ک که‌ هیچ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی کوردستان و عێراقیش نییه‌.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به تورکیا و هاتنه‌ ناو کایه‌ی تورکیا‌ دا، پێتانوایه‌ ئامانجه‌کانی تورکیا چییه‌ له‌وه‌ی که‌ هاتووه‌ته‌ ناو ئه‌م کێشه‌وه‌ ئایا به‌و ئه‌مری واقیعه‌وه‌ ئایا ئامانجه‌کانی دێته‌دی؟
عه‌تا سه‌راوی: عێراق ئێستا عێراقی پێش 2014 نییه‌ که‌ عێراقێکی بێ هێز بێ عێراقێک که‌ مه‌نتقه‌ سوننه‌کانی مووسڵ و ئه‌نبار و تکریت و دیاله‌ چوار پارێزگای سوننه‌ ته‌نیا به‌غدای پایته‌ختمان بوو که‌ داعش ده‌ستی به‌ سه‌ردا بێت و سه‌عوودییه‌ و تورکیا به‌ ڕای زۆرێک له‌ چاودێرانی سیاسی و خه‌ڵکانیکی تری به‌ئاگا و من بۆ خوه‌یشم له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌ئیه‌م که‌ ئه‌مانه‌ به‌ پاره‌ی سه‌عوودییه‌ و به‌ ته‌مویلی ئه‌منی و موخابیراتی سه‌عوودییه‌ و قه‌ته‌ر و تورکیا ئه‌م داعشانه‌ که‌ دروست کران و هێنراونه‌ ئه‌م وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ناوچه‌ سوننه‌کان ڕێگا له‌ هیلالی شیعی ئێرانی بگرن و ده‌وڵه‌تێکی سوننه‌ له‌ نێوان شیعه‌ی عێراق و سووریا و لوبنان دروست بکه‌ن له‌ عێراق و سووریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و نه‌خشه‌ی تورکیا و سه‌عوودییه‌ بوو و ئه‌و نه‌خشه‌ ئه‌توانم بڵێم شکا و حکوومه‌تی عێراقی توانی هه‌موو پارێزگاکانی تر که‌ 50 کیلۆمه‌تر داعش له‌ به‌غدا دوور بوو به‌ ئاسانی له‌ ده‌ستی ده‌ریهێنا و ئه‌و مه‌ترسییه‌ له‌ به‌غدا دووری بخاته‌وه‌ و دیاله‌، تکریت و ئه‌نبار ڕزگار بکات و من پێموایه‌ بۆ دوو سێ حه‌وته‌ی پێش مووسڵ ڕزگار ئه‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ عێراق ئێسته‌ به‌هێزتره‌ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی زیاتری هه‌یه‌ و سه‌عوودییه‌ له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن بۆ دوو ساڵه‌ له‌وێ دۆڕاوه‌ و تورکیا کێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆی هه‌یه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژئاوا و لێره‌ش هه‌ر په‌له‌قاژه‌یه‌ک بکات هه‌ر کێشه‌کانی ناوخۆی بیهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ به‌ ده‌ستگیرکردنی په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان و سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی باکووری کوردستان و HDP کێشه‌ی گه‌وره‌تری ئه‌و وڵاته‌یه‌ و ده‌یکرده‌ دۆزه‌خ و به‌ تایبه‌ت له‌ دوای ئه‌و ئینقلابه‌ی که‌ له‌ تورکیا ڕووی دا ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت و خه‌ڵکی تورکیا بوون به‌ دوو به‌ش به‌ ڕایه‌کا به‌ دوو به‌ش یه‌عنی به‌شێک له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌ردۆغان و به‌شێک له‌ دژی بوون به‌ ئاشکرا و وه‌زعی زۆر خراپه‌ و من پێموانییه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئه‌یه‌وێ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی تورک ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی زیاتر بکاته‌وه‌ و نه‌خشه‌کانی وه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌یه‌وێ بۆی بچێته‌ سه‌ر و ئه‌مما بینیمان سازشی له‌گه‌ڵ ڕووس کرد سازشی له‌گه‌ڵ ئێران کرد و سازشی له‌گه‌ڵ ته‌نانه‌ت قبووڵکردنی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د کرد یه‌عنی من پێموانییه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ ئه‌و و هاوپه‌یمانه‌کانی پیاده‌ی ده‌که‌ن بتوانن بیبه‌نه‌ سه‌ر.
کوردپرێس: به‌ڕێزم له‌و بارودۆخه‌ی جه‌نابتان وێناتان کرد بۆ دوای ئازادکردنی مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا پێتانوایه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا چی ده‌بێت له‌ پشتی کام له‌م هێزانه‌وه‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، کورده‌کان یان هێزه‌ ئیقلمییه‌کان؟
عه‌تا سه‌راوی: ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ براوه‌ و خه‌ڵکی به‌هێزه‌ و هه‌میشه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ نه‌زه‌ر ئه‌گرێت. شتێک نییه‌ لای ئه‌وان ناوی مافی مرۆڤ بێت. هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ براوه‌یه‌ و هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و موخابیراتی خۆیه‌تی ئه‌گینا هه‌رگیز دۆستی مرۆڤایه‌تی نه‌بووه‌ ئه‌مه‌ریکا.
کوردپرێس: به‌ڕێزم بۆچوونی جه‌نابتان و نرخاندنی جه‌نابتان وه‌کوو شاره‌زایه‌کی سه‌ربازی له‌ توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ 2014 به‌دواوه‌ له‌ لایه‌نی زۆر له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه‌ مه‌شقی پێکرا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی مووسڵه‌ توانا و هێزی پێشمه‌رگه‌ چۆن بوو؟‌
عه‌تا سه‌راوی: من پێموایه‌ ئێستا له‌ هه‌موو کاته‌کانی تر پێشمه‌رگه‌ به‌هێزتره‌ و بێ جیاوازی هه‌م له‌ ڕووی مه‌بده‌ئی و هه‌م له‌ ڕووی ته‌سلیح و هه‌م له‌ ڕووی ته‌ئدیب و هه‌م له‌ ڕووی لۆجستیک و هه‌م له‌ ڕووی هه‌واڵگری و هه‌م له‌ ڕووی لیاقه‌ و له‌ هه‌موو بواره‌کانی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئێستا مونه‌ڕه‌متره‌ و به‌هێزتره‌ و ته‌سلیح کراوتره‌ ڕاسته‌ یه‌کگرتوو نین هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دابه‌ش بوونه‌ به‌ سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتیدا به‌ڵام له‌ نه‌تیجه‌ ئێستا ئێمه‌ هێزێکی تۆکمه‌ی پڕچه‌ککراوی به‌هێزترمان هه‌یه‌ له‌ جاران و ده‌توانین هه‌رێمی کوردستان بپارێزین.
کوردپرێس: بۆچی تا ئێستا باشیک ئازاد نه‌کراوه‌ و به‌ سه‌ره‌نجدان به‌وه‌ی که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ زیاتر له‌ 10 ڕۆژه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێت چی بکات له‌وێ؟
عه‌تا سه‌راوی: من پێموایه‌ بۆ پاراستنی که‌مترین خه‌سارێک له‌ گیانی پێشمه‌رگه‌کان چوونکه ئه‌وانه‌ی که‌ ماونه‌ته‌وه‌من پێموانییه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر بن زیاتر که‌سانی خۆکوژن و هه‌مووتان ده‌یبینن که‌ له شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن که‌ توونێلیان لێداوه‌ و باشترین شت حه‌سرکردنیان بێت تا ئه‌و کاته‌ی که‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری مووسڵ ئازاد ده‌کرێ ده‌رئه‌نجام یان ئه‌کوژرێن یان ئه‌گیردرێن یان هه‌ڵدێن ئه‌وانه‌ ناو باشیک.
کوردپرێس: سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی که‌رکووک له‌مدواییانه‌ دیمان که‌ داعش توانی چالاکییه‌کی گه‌وره‌ بکات له‌وێ واتا ئاسایشی ئه‌وێ بخاته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان ڕایانده‌گه‌یاند که‌ ئازادنه‌کردنی حه‌ویجه‌ هۆکاره‌ بۆچی کورد تا ئێستا هه‌وڵێکی نه‌داوه‌ بۆ ئازادکردنی حه‌ویجه‌؟
عه‌تا سه‌راوی: ئه‌وه‌ش بۆ خۆی پرسیارێکه‌ به‌ ڕاستی جه‌یشی عێراقی و حکوومه‌تی عێراق به‌ره‌و مووسڵ ڕۆیشتن و من بۆ خۆم به‌ ڕاستی به‌ شتێکی هه‌ڵه‌م زانی و دوور نییه‌ حکوومه‌تی عێراقی بیانه‌وێ دوای ڕزگارکردنی مووسڵ له‌ ناو که‌رکووکه‌وه‌ جارێکی دیکه‌ هێز بێرێنه‌وه‌ و بڕۆن بۆ حه‌ویجه‌ و به‌ بیانووی ڕزگارکردنی حه‌ویجه‌ هێز بێننه‌ ناو که‌رکووک ئه‌ویشه‌ بێته‌ کێشه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کورد چوونکه‌ ئێمه‌ هه‌رگیز ڕازی نابین جه‌یشی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بێته‌ ناو که‌رکووک ئه‌مه‌ بۆ خۆی وه‌کوو مه‌ترسییه‌ک له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ من پێموایه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازیشه‌وه‌ ئه‌وان پێیانوایه‌ که‌ مووسڵ پایته‌ختی ئه‌وانه‌ سه‌ری ماره‌که‌ له‌وێ پان بکرێته‌وه‌ ئاسانتر له‌وێ هه‌ڵئه‌که‌ندرێت.
کوردپرێس: پێتانوایه‌ به‌م ڕووداوانه‌ی که‌ له‌مدواییانه‌ له‌ که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه‌کان ڕووی دا هێشتاکه‌ داعش فاکته‌رێکی مه‌ترسیدار بێت بۆ ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان؟
عه‌تا سه‌راوی: له‌ مێژووی ئیسلامدا هه‌ر له‌ موعته‌زیله‌وه‌ هه‌تا دێته‌ خه‌واریج تا دێته‌ ئێخوانولموسڵمین تا دێته‌ وه‌هابییه‌کان، تا دێته‌ قاعیده‌ تا دێته‌ داعش ئه‌مانه‌ هه‌موویان جیلی پێنجه‌می ئیلهابی ئیسلامی تیرۆریستین و فیکری توندڕه‌وین سه‌ر به‌ قوتابخانه‌ی وه‌هابی و ئێخوانه‌کانن له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ڵێ ئه‌مانه‌ مێژووییه‌کی خوێناویان هه‌یه‌ له‌ هه‌زار ساڵی ڕابردوو له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ڵێ تێک ئه‌شکێندرێن به‌ڵام له‌ ڕووی فیکرییه‌وه‌ هه‌ر هیچ کۆتاییان پێ نایێت و من پێموایه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ش باسی ئه‌وه‌ت کرد که‌ دێنه‌ ناو که‌رکووک و مه‌فاریزیان ئه‌بێت له‌ شوێنه‌کانی تریش خه‌ڵکی ئینتیحاری و خۆکوژ لێره‌ و له‌وێ ئه‌وه‌ بکات ئه‌وان له‌ به‌ریتانیا، ئه‌وان له‌ فه‌ڕه‌نسا و بینیمان که‌ قاعیده‌ له‌ پێنتاگۆنی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵکێک بیه‌وێت خۆی بکوژێت بۆ هه‌ر شوێنێک بێت ئه‌توانن ده‌ستیان بگات تێ و گه‌رای ئیلهابی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریستانی و فیکری سه‌له‌فییه‌ت و فیکری ئێخوان و وه‌هابییه‌ت له‌ عاله‌می ئیسلام گه‌رایه‌کی زۆری به‌ربڵاو و به‌رفراوانی هه‌یه‌ به‌ڵێ بیانه‌وێ له‌ هه‌ر وڵاتێک ئه‌من و ئاسایش تێکبده‌ن به‌داخه‌وه تا ئێسته‌ش‌ نفووزی ئه‌وانه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌یانبێ.
کوردپرێس: به‌ڕێز بارزانی ڕاگه‌یێندرا که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش فه‌رمانی ده‌رکردووه‌ که‌ لیوایه‌ک له‌ هێزه‌ عه‌ره‌به‌ خۆبه‌خشه‌کان پێک بهێنرێت له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا گوایه‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیپێکردووه،‌ ئامانج له‌م بڕیاره‌ چی ده‌بێت ئایا ئه‌م لیوایه‌ که‌ له‌ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ پێکده‌هێنرێت له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت یان سه‌ر به‌ سوپای عێراق؟
عه‌تا سه‌راوی: له‌ ڕاستیدا من ئه‌و هه‌واڵه‌م نه‌بیستووه‌ ئه‌گه‌ر وابێ و نزیک بن له‌ سوننه‌کان که‌ نزیکن له‌ تورکیا ئه‌وه‌ شتێکی باش نابێت و ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ عه‌ره‌بی سوننه‌ و خه‌ڵکی عه‌ره‌ب به‌ چه‌ک هه‌موویان ته‌سلیح بکه‌ین ماڵی خۆمان ڕێکخه‌ین و هێزی پێشمه‌رگه‌ تۆکمه‌تر بکه‌ین و هێزی پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵکێکی خۆبه‌خشی زۆرتر له‌م وڵاته‌یه‌ و ئه‌وانه‌ ته‌جنید بکه‌ین بیانکه‌ین به‌ پێشمه‌رگه‌ و لیوای پێشمه‌رگه‌ ته‌سلیح بکه‌ین باشتره‌ له‌ عه‌ره‌بی سوننه‌ چوونکه‌ هه‌رگیز دۆستی ئێمه‌ نابن کێشه‌ی وڵاتی ئێمه‌ش له‌ کوردستان له‌گه‌ڵ جوگرافیای عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌ نه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه‌ له‌ عێراق.
 
داگرتن و داڕشتنه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 65346  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۲۴  |  کاتژمێر: 14 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ کۆتایی پێهات
ناوچه‌ی ئه‌لقادسیه‌ی 2 له‌ باشووری مووسڵ ئازاد کرا
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ چه‌ندین مانگ درێژه‌ی ئەبێت
بڕیاری کشانەوەی پێشمەرگە وەئەستۆی سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمە
پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی پێش داعش دەکشێتەوە
ده‌سپێکی سێهه‌مین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ
هێزەکانی عێراق ٢٥ لەسەدی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی مووسڵیان ئازاد کردووە
گواستنه‌وه‌ی 17 هه‌زار هاووڵاتی مووسڵ بۆ ناوچه‌ پارێزراوه‌کان
تاکوو حه‌وته‌ی داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی قه‌راخی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ کۆتایی پێدێت
خه‌ڵکی مووسڵ ده‌توانن که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ ببینن
قۆناغی پاش ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ عێراق، قۆناغی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ ده‌بێت
قەیرانی سەرەکی لە عێراق، قەیرانی پاش ئازاد بوونی مووسڵە
دەبێ تورکمانەکان تەلعەفەر ئازاد بکەن
داعش لە خەڵکی مووسڵ داوای کۆمەک دەکات
هێز و گرووپە سەربازییە نافەرمییەکان نابێ لە شەڕی مووسڵدا بەشداری بکەن
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا کاردانه‌وه‌ی توندیان به‌ پێکهاتنی که‌تیبه‌ی عه‌ره‌بی نه‌ینه‌وا له‌ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ نیشان دا
سەبارەت به گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگه بەرەو پێگەکانی پێشوویان لەگەڵ هەولێر ڕێککه‌وتووین
ڕێژەی ئاوارەکانی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ گەیشته 40 هەزار کەس
هه‌مارێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی داعش دۆزرایەوە
به‌هۆی هه‌‌بوونی خه‌ڵکی سڤیل له‌ مووسڵ چه‌کی مودێڕنمان به‌کارنه‌بردووه‌
ده‌سپێکی وتووێژی پارته‌ سیاسییه‌کانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی مووسڵ پاش ئازادکردنه‌وه‌
چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌لعه‌فه‌رین
400 بنه‌ماڵه‌ له‌ شاری حه‌مامولعه‌لیل له‌ ژێر ده‌ستی داعش ئازاد کران
ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له‌ کوێیه‌؟
شه‌ڕی مووسڵ هه‌لی ئاشتیی کورده‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدای ڕه‌خساند
به‌شداریی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیاوە نییه‌
هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان بۆ تێکشکاندنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن
1400 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ شاری مووسڵ ئازادکراوه‌
ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ڕانه‌وه‌ستاوه‌
حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا به‌شداریی کرد
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، گۆڕه‌پانی زۆره‌زمێی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا/ کرک سۆل*
داعش له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ چه‌کی قورسی به‌کارهێناوه‌‌
پاش ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ین
تورکیا بۆ پشتیوانی له‌ داعش تێده‌کۆشێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنیی مووسڵ به‌شداری بکات
په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له‌ هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ کرا
ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ زۆر دوور نییه‌
تورکیا له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووک ڕۆڵی هه‌بووه‌
ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی تورکی له‌ ئاماده‌بوونی تورکیا له‌ شه‌ڕی زه‌مینی مووسڵه‌وه‌
به‌غدا خوازیاری ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هه‌واڵنێری ئیسرائیل له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو
سێ پیلانی تورکیا بۆ تێکشێواندنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
کورده‌کانی عێراق له‌ دابه‌زینی پشتیوانیه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌پۆراسیۆنی مووسڵ نیگه‌رانن
پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌
هاوکاری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ هه‌لێکی گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا
پێشمه‌رگه‌ ده‌ورێکی گه‌وره‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌گێڕێت
یه‌کێتیی نێوان کورد و عه‌ره‌ب سه‌رکه‌وتنی گه‌لی عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌کات
مه‌سعوود بارزانی هه‌وڵ بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌دات
وره‌ی سیاسی بووه‌ هۆی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
به‌شداریکردنی هێزه‌ مه‌سیحییه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
تورکیا و هاوپه‌یمانیی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شداریی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ڕێککه‌وتن
که‌نه‌دا پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دەکات
فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شدارن
دوو هه‌زار هێزی مه‌شقپێکراوی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شدارن
هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌جێناهێڵن
ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ نه‌مانی داعش له‌ عێراقه‌
سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی هه‌ڵه‌ بووه‌هۆی به‌شداری نه‌کردنی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا هێزی ئاماده‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌
ئامانجی کورده‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێرکۆنتڕۆڵیانه‌
ئامانجی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ناردنی هێزی سەربازی بۆ عێراق ڕێگری له‌ به‌هێزبوونی په‌که‌که‌یه‌
هاووڵاتیانی مووسڵ ته‌ڤلی هێزه‌ عه‌شیره‌ییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی بن
سیناریۆی سوپای تورکیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
مه‌هێڵن گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی شیعه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا به‌شدار بن
تورکیا ڕێز بۆ‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق دابنێت
که‌ره‌سته‌ی دژه‌کیمیایی له‌ نێوان که‌تیبه‌کانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش کرا
نامانه‌وێت پاش ئازاکردنی مووسڵ داعشێکی دیکه‌ سه‌رهه‌ڵبدات
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات