مامۆستای زانستگای کۆلۆمبیا له‌ لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس:
کورده‌کانی سووریا نابنه‌ خاوه‌نی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ
به‌شی دیمانه‌/ جیهان- ده‌یڤید فلیپس بڕوای وایه‌ کورده‌کانی سووریا ده‌ستیان ناگاته‌ وڵاتێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک سێ کانتۆنه‌ کوردنشینه‌که‌ پێکه‌وه‌ لکاون و ئه‌وانیش ئیداره‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت.
کوردپرێس: ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی عێراق و سووریا له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و هێرشی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریسته‌ گۆڕانکاریی زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه‌. کورده‌کان ناچاربوون به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستیه ڕاوه‌ستن. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش بۆ کورده‌کان هه‌ندێ ده‌ستکه‌وتی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌دوادا بووه‌. کورده‌کانی سووریا بۆ یه‌که‌مجار توانیان به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. کورده‌کانی عێراقیش پاش ڕاودوونانی داعش له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌رکانی به‌ هاوکاری هه‌ندێ له‌ وڵاتانی ناوچه‌ و هاوپه‌یمانه‌کان ئێستا ئیدعای لکاندنی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستانیان هه‌یه‌. هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس بۆ تاوتوێی کردنی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند پرسی وه‌کوو داهاتووی کورده‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عێراق و سووریا له‌گه‌ڵ دوکتۆر ده‌یڤید فلیپس مامۆستای زانستگای کۆلۆمبیا وتووێژێکی کورتی ئه‌نجام دا.
ده‌یڤید ئێڵ فلیپس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای به‌رنامه‌ی ڕێکخراوه‌ی ئاشتی و حقۆقی زانستگای کۆلۆمبیایه‌ و وه‌کوو ڕاوێژکاری باڵای ناوه‌ندی بڕیاری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کارناسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و ڕاوێژکاری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش کاری کردووه‌.
فلیپس هه‌ندێک به‌رپرسیارێتی دیکه‌ وه‌کوو توێژه‌ری میوان له‌ زانستگای هاروارد بۆ توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکار بۆ به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ زانستگای کۆلۆمبیا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕێگری له‌ ته‌نگژه‌ و وه‌دیهێنانی ئاشتی، مامۆستای گرووپی زانسته‌ سیاسییه‌کانی زانستگای نیۆیۆرک و مامۆستای ئاکادیمیای دیپلۆماتیکی ڤییه‌نی وه‌ئه‌ستۆ بووه‌.
ده‌قی وتووێژ‌ له‌گه‌ڵ دوکتۆر فلیپس:
* کوردپرێس: داهاتووی کورده‌کان پاش ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ چۆن ده‌بینن؟ کورده‌کان پاش کۆتایی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ چی ده‌که‌ن؟
- ده‌یڤید ئێڵ فلیپس: هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ورێکی گرینگی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ گێڕاوه‌ و خه‌ساری به‌رچاویشی بینیوه‌. هه‌روه‌ها له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و هاوپه‌یمانی به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا هاوکارییان کردووه‌. پێموایه‌ پاش ئۆپه‌راسیۆن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێژنه‌یه‌ک پێکدێنێت و ئه‌م لێژنه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی دیکه‌ی پێکهاتوو له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت و پێکه‌وه‌ پرسی جیابوونه‌وه‌ی دۆستانه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن. من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م وتووێژه‌ سیاسییانه‌ پێویسته‌ پاش شه‌ڕی مووسڵ ده‌ستپێبکه‌ن.
* کوردپرێس: ئه‌نجامدانی ئاوه‌ها دانوستانێک تا چ ڕاده‌یه‌ک جیدییه‌. ئایا دانووستانه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان و یان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری زیاتره‌؟
- ده‌یڤید ئێڵ فلیپس: من پێموایه‌ که‌ ئه‌وان له‌سه‌ر تاوتوێی کردنی بارودۆخی سه‌ربه‌خۆیی پێکه‌وه‌ ڕێککه‌وتوون. بۆیه‌ ده‌بێ هاوکات له‌گه‌ڵ دانووستانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، گشتپرسییه‌کیش ئه‌نجام بدرێت و بیروڕای خه‌ڵکی هه‌رێمی  کوردستانیش له‌به‌رچاو بگیردرێت. پاشان ڕۆژێکی تایبه‌تیش بۆ گشتپرسییه‌که‌ دیاری بکرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ بکرێن.
* کوردپرێس: ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنوورانه‌ی که‌ ئێستا کۆنتڕۆڵی کردووه،‌ ده‌کشێته‌وه‌؟
- ده‌یڤید ئێڵ فلیپس: سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بریتییه‌ له‌و ناوچانه‌ش که‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان دایه‌، دیاره‌ بۆ شاری که‌رکووک و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێکی دیکه‌ی پارێزگای که‌رکووک پێویست به‌ ڕێککه‌وتن هه‌یه‌ ئه‌م پرسه‌ش له‌ دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوون ده‌بێته‌وه‌.
* کوردپرێس: ئایا دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌ته‌کانی ئێستای ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌مبه‌ر به‌ کورده‌کان درێژه‌ ده‌دات؟
- ده‌یڤید ئێڵ فلیپس: ئێمه‌ نازانین تره‌مپ چ سیاسه‌تێک په‌یره‌و ده‌کات. ئه‌و وتوویه‌تی که‌ شکستی داعش بۆی له‌ یه‌که‌مایه‌تی دایه‌ چونکه‌ کورده‌کانی سووریا و عێراقیش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش) ده‌ورێکی ئه‌وتۆیان هه‌یه‌ پێم وابێت که‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا هاوکارییه‌ ئه‌منییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها کورده‌کانی ڕۆژئاوا درێژه‌ پێبدات.
* کوردپرێس: ئێستاکه‌ ڕووسیا له‌ سووریا دایه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و کورده‌کانی سووریا چۆن ده‌بێت؟
- ده‌یڤید ئێڵ فلیپس: دیسانه‌وه‌ ناتوانین به‌ دروستی پێشبینی بکه‌ین پێویسته‌ ڕاوه‌ستین و ببینین دۆخه‌که‌ چی به‌سه‌ردا دێت. ڕووسیا زۆر جار له‌سه‌ر گرینگایه‌تی یه‌کێتی دیموکراتیک وه‌کوو نوێنه‌ری کورده‌کانی سووریا و مافی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانووستانه‌کانی ژێنێڤ دا کۆرسییه‌کیان هه‌بێت جه‌ختی کردووه‌. من پێموایه‌ ئه‌مه‌ریکاش به‌شداریی په‌یه‌ده‌ له‌ دانوستانه‌کانی پێناخۆش نییه‌ و به‌هۆی دژایه‌تییه‌کانی تورکیاوه‌ ئه‌م پارته‌ نه‌یتوانیوه‌ تا ئێستا له‌ دانووستانه‌کاندا ئاماده‌ ببێت و ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات تا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ به‌ تورکیا بهێنێت که‌ پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکیش له‌ دانووستانه‌کاندا ئاماده‌ ببێت.
* کوردپرێس: ئایا ئه‌م ئه‌گه‌رییه‌ هه‌یه‌ که‌ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا له‌سه‌ر دۆخی کورده‌کان له‌ باکووری سووریا ڕێکبکه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کورده‌کان کۆنتڕۆڵی باکووری ئه‌و وڵاته‌یان له‌ده‌ست بێت؟
- ده‌یڤید ئێڵ فلیپس: له‌ ئێستاشدا کورده‌کان ئه‌و ناوچانه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن به‌ڵام من پێم وانیه‌ ببنه‌ خاوه‌نی هه‌رێم یان ده‌وڵه‌تێکی ناوچه‌یی. من وابیر ده‌که‌مه‌وه‌ له‌وێدا کورده‌کان ناوچه‌یه‌کی پێکه‌وه‌ لکاویان ده‌بێت بریتیی له‌ چه‌ند به‌شێک له‌ پارێزگاکانی عه‌فرین، جزیره‌ و کۆبانی و له‌و ناوچانه‌دا کورده‌کان خۆیان به‌رپرسی دابین کردنی ئاسایشی خۆجێی، پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی خۆجێی، ئابووری خۆجێی و کۆنتڕۆڵی خۆجێی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانیان ده‌بن. ئه‌م به‌رنامه‌ به‌شێکه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی لامه‌رکه‌زیه‌ت بۆ سووریا و دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانیدا. له‌سه‌ر ورده‌کانییه‌کانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ ژێنێڤ باس ده‌کرێت و ئه‌م ورده‌کارییانه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ سووریا زۆر گرینگ ده‌بن.
دیمانه‌: په‌رویز لوتفی

کۆدی بابه‌ت: 65818  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۶  |  کاتژمێر: 14 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات