پڕۆفسۆر ده‌یڤید ڕۆمانۆ له‌ لێدوانێک بۆ کوردپرێس:
گوشاری ئێران، ئه‌مه‌ریکا و تورکیا له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وه‌دواخستنه‌وه‌ی ڕیفڕاندۆم
به‌شی جیهان- پڕۆفسۆری زانسته‌ سیاسییه‌کانی زانستگای ویلایه‌تیی میسووری ده‌ڵێت: وڵاتانی ئێران و ئه‌مه‌ریکا و تورکیا پارتی دیموکراتی کوردستانیان خستۆته‌ فشاره‌وه‌ تاوه‌کوو جارێ باسی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بخاته‌ دواوه‌.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له‌مدواییانه‌دا هه‌وڵی داوه‌ پرسی جۆراوجۆری کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ هاوکاریی مامۆستایانی زانستگا و توێژه‌رانی پرسه‌کانی کورد بخاته‌ به‌ر تاوتوێ و لێکۆڵینه‌وه‌. ئه‌مجاره‌شیان پڕۆفسۆر ده‌یڤید ڕۆمانۆ مامۆستای زانسته‌ سیاسییه‌کانی زانستگای ویلایه‌تیی میسووری له‌ ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆکی کورسیی Thomas G. Strongی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌و زانستگایه‌ له‌ لێدوانێک بۆ کوردپرێس هه‌ندێک بابه‌تی داوه‌ته‌ به‌ر شیکاری که‌ بریتین له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق و ئاینده‌ی کورده‌کانی تورکیا و سووریا. دوکتۆر ڕۆمانۆ پسپۆری باڵای ده‌ڤه‌ری پرسه‌کانی کورده‌ و کتێبێکی بڵاو کردۆته‌وه‌ به‌ ناوی "بزووتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌خوازییه‌کانی کورد". ئه‌و بڕوای وایه‌ ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کانی عێراق و سووریا پشتگیری ده‌کات. له‌ ڕوانگه‌ی دوکتۆر ڕۆمانۆوه‌ پێشێلکاری مافی کورده‌کانی تورکیا گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی به‌رز و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ شێوه‌ی سه‌ربازی ناتوانێت شکست به‌ PKKیه‌ک بهێنێت که‌ زیاتر له‌ هه‌موو کاتێک چه‌کی له‌ده‌ستدایه‌ و کێشه‌ی کورده‌کان چاره‌سه‌ر بکات. مامۆستای زانسته‌ سیاسییه‌کانی زانستگای میسووری له‌و بڕوایه‌دایه‌ وڵاتانی ئێران، ئه‌مه‌ریکا و تورکیا پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی)یان خستۆته‌ ژێر گوشار تاوه‌کوو جارێ واز له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان بهێنێت.
ده‌قی لێدوانه‌که‌ی کوردپرێس له‌گه‌ڵ دوکتۆر ده‌یڤید ڕۆمانۆ:
* کوردپرێس: وادیاره‌ دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ چاو ئۆباما پێوه‌ندییه‌کی باشتری له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش پێتان وایه‌ تره‌مپ له‌ ڕووسیا چ سیاسه‌تێک ده‌گرێته‌به‌ر؟ چه‌نده‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌ سووریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕووسیا چۆڵ بکات؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: پێموایه‌ ئه‌گه‌ری زیاتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا ڕێژه‌ی هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ وڵاتی سووریا زیاتر ده‌کاته‌وه‌، به‌و واتایه‌ پێکه‌وه‌ دژ به‌ داعش کار بکه‌ن و ئه‌مه‌ریکاش واز له‌ پشتیوانیی سه‌ربزێوان و به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بهێنێت.
* کوردپرێس: پشتگریی ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کانی عێراق درێژه‌ی ده‌بێت؟ ئاستی ئه‌م پێوه‌ندیانه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌بێت؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: بڕوام وایه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی تره‌مپ درێژه‌ به‌ پشتیوانیی خۆی له‌ کورده‌کانی سووریا و عێراق ده‌دات. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ریکای تره‌مپ و کابینه‌ کۆمارخوازه‌که‌ی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان- ڕه‌نگه‌ له‌ قه‌باره‌ی کۆنفێدراسیۆن و زۆرتریش- پشتیوانی بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ بڕیاره‌ وه‌کوو ڕاوێژکاری ئاسایشی تره‌مپ چالاکی بنوێنێت له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌روتارێکی نووسی که‌ له‌ تورکیا لایه‌نگریی ده‌کرد، به‌ڵام که‌س نابێت ئه‌م وتاره‌ به‌ جیدی بگرێت. له‌ ئاستی تاکه‌که‌سیدا، فیلن (ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ له‌ داهاتوودا) هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌ تۆمه‌تی لۆبیگه‌ری بۆ تورکیا دوور باخاته‌وه‌ و به‌ گشتی وادیاره‌ کۆمارخوازه‌کان هۆگری ئه‌وه‌ن گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا وه‌دی بێنن- گۆڕانکارییه‌ک که‌ به‌ دڵی زۆرینه‌ش نییه‌- و ئه‌م دۆخه‌ش دیامانێکی پێکهاتنی وڵاتێکی کوردیی تێدایه‌.
* کوردپرێس: بیروڕای ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی ڕووسیا له‌ کورده‌کان، به‌ تایبه‌ت کورده‌کانی سووریا و تورکیا چییه‌؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: ئه‌مه‌ مه‌ته‌ڵێکی گه‌وره‌یه‌، ڕووسیا یاریده‌ی ئه‌سه‌د ده‌دات. له‌ هه‌مان کاتدا ده‌یهه‌وێ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا باشتر بکات و کورده‌کانی سووریاش به‌ ئامرازێکی باش ده‌زانێ. به‌ ڕاستی دژواره‌ بزانی له‌ داهاتوودا چ ده‌که‌ن.
* کوردپرێس: له‌ ئێستادا قه‌یرانی ئابووری و ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی نێوان پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌درێت؟ ڕوونتری بکه‌ینه‌وه‌ ئایا کورده‌کانی عێراق ده‌ستیان ده‌گاته‌ سه‌ربه‌خۆیی؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌ گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هێنده‌ گرینگه‌ که‌ هه‌موو پارته‌ کوردییه‌کان ناچار ده‌کات هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مباره‌وه‌ ڕوون بکه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌هێزتر ده‌کاته‌وه‌ چوونکه‌ لێمان ڕوونه‌ به‌شێکی زۆری جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان خوازیاری سه‌ربه‌خۆیین. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ جوان دیاره‌ تاران، واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نادیار گوشاریان خستۆته‌ سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان تا جارێ داوای گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌کات.
* کوردپرێس: کورده‌کان ده‌توانن ناوچه‌کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌ به‌غدا بسێننه‌وه‌؟ ئیمکانی پێکدادانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان هه‌یه‌؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: وه‌بزانم هیچکام له‌م دوو لایه‌نه‌ هۆگری شه‌ڕ نین. ڕه‌نگه‌ کورده‌کان بتوانن زۆربه‌ی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌شێکی ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا ئه‌وکات ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بادی ئاسانتر ده‌بێت. عه‌بادی هه‌ندێک ڕکابه‌ری هه‌یه‌ وه‌کوو نووری مالیکی و ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌وان لاوازی بنوێنێت. من واده‌زانم لای خۆیه‌وه‌ پێی خۆشه‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ ئه‌نجام بدات به‌ڵام تواناکانی ئه‌ویش سنووردارن.
* کوردپرێس: پێتانوایه‌ هۆکاری ناکۆکییه‌کانی نێوان پارتی و PKK چین؟ کێشه‌ی سه‌ره‌کییان له‌ چیدایه‌؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: ئه‌ودووانه‌ دوو بزووتنه‌وه‌ی ئێجگار جیاوازن. PKK له‌ چاو پارتی خۆپارێزی دیموکراتی کوردستان سیاسه‌تێکی "پان کوردانه‌ی"تری هه‌یه‌. به‌م هۆیئه‌شه‌وه‌ پارتی و PKK له‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ عێراق و به‌ شێوه‌یه‌کی سیمبۆلیکیش له‌ دیکه‌ی شوێنه‌کان پێکه‌وه‌ ڕکه‌به‌ری ده‌که‌ن. PKK له‌م به‌ قسه‌ و به‌ کرده‌وه‌ ڕه‌وایه‌تی پارتی له‌ شوێنگه‌لێک وه‌کوو شه‌نگال له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وڕوو ده‌کات. پارتیش له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌هۆی PKK که‌وتووه‌ته‌ ژێر گوشار.
* کوردپرێس: ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کانی عێراق و سووریا دژ به‌ داعش پشتیوانیی کردووه‌، پێتانوایه‌ دوناڵد تره‌مپ به‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا درێژه‌ ده‌دات و له‌ کورده‌کان پشتیوانی ده‌کات؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ سه‌خته‌، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ سه‌رده‌می تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ڕووه‌و خراپتربوون بڕوات، که‌ من واده‌زانم هه‌ر واشی لێدێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ شوێن جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئینجرلیک بێت. کوردستانی عێراق یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌.
* کوردپرێس: ڕوانگه‌ی ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندیی کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا له‌ داهاتوودا چییه‌؟ ئه‌وه‌ش ده‌زانین که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان پێوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه‌ به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان (PUK) له‌ هه‌ڵوێستی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کان به‌تایبه‌ت کورده‌کانی تورکیا و سووریا ره‌خنه‌ی هه‌یه‌.
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆی گرینگه‌ پێوه‌ندیه‌کی باش و گونجاوی له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران هه‌بێت. هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ پارتی به‌ تورکیا نزیکتر بووه‌ و یه‌کێتی پێوه‌ندیه‌کی باشتری له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌. که‌ ئاوڕ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌ر دوو پارته‌که‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ جواگرافیا وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌مان بداته‌وه‌. چالاک کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌م بواره‌دا یاریده‌دات چوونکه‌ په‌رله‌مان ڕێگایه‌کی ئاشتیخوازانه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئێران و تورکیا تا بۆ یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی خۆیان له‌ ڕێگای پارته‌ سیاسییه‌کانی کورده‌وه‌ لۆبیگه‌ری بکه‌ن.
* کوردپرێس: به‌ ڕای ئێوه‌ کورده‌کانی سووریا ده‌ستیان ده‌گاته‌ سه‌ربه‌خۆیی یان خۆ دۆخه‌که‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ ده‌بێت؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: به‌ ڕای من لانیکه‌م بۆ چه‌ند ساڵ سیسته‌مێک هاوشێوه‌ی ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی ئێستایان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت و هه‌رچی ئه‌م دۆخه‌ش درێژه‌دارتر بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ که‌ بیپارێزن زیاتر ده‌بێت- ڕێک وه‌کوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌که‌ی کوردستانی عێراق که‌ له‌ ئاکامدا بوویه‌ واقعیه‌تێک. ئه‌ڵبه‌ت هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵات له‌ سووریا نه‌ پرسی زۆر به‌سراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییه‌که‌یان له‌رزۆک ده‌بێت و له‌ داهاتوودا له‌به‌ر مه‌ترسیدان.
* کوردپرێس: ئه‌مه‌ریکا چۆن ده‌توانێت له‌ ته‌شه‌نه‌کانی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا ڕۆڵی هه‌بێت. له‌ حاڵێکدا که‌ تورکیا شه‌ریکی ئه‌مه‌ریکا و کورده‌کانیش هێزێکی گرینگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعشن؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: زۆر به‌ سه‌ختی. له‌ ئێستادا هێزه‌کانی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD) و تورکیا ناو به‌ ناو تێکهه‌ڵده‌چن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ڕێگایه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کاره‌ دژواره‌ نه‌بێت. تورکیا وازی له‌ دانووستان له‌گه‌ڵ PKK هێناوه‌ و وێده‌چێت چیدی دانووستان نه‌کات. له‌و ڕووه‌وه‌ که‌ PKK و PYD پێوه‌ندیی چاکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ تورکیا پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌زانێت. له‌ هه‌مان کاتدا PYD ناتوانێت هیچ داواکارییه‌کی تورکیا دابین بکات چوونکوو سه‌رجه‌م ئه‌م داواکارییانه‌ به‌ مانای سڕینه‌وه‌ی PYDیه‌. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ پشت درگا داخراوه‌کان هه‌ندێک خاڵی پۆزه‌تیڤ بۆ تورکیا ته‌رخان بکات له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا هه‌وڵه‌کانی دژ به‌ PYD بوه‌ستێنێت به‌ڵام دڵنیا نیم واشنتۆن بتوانێت هه‌وڵێک دژ به‌ تورکیا ئه‌نجام بدات. بۆ نموونه‌ واشنتۆن ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ له‌ تورکیا بکات که‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی دژ به‌ PYD نه‌وه‌ستێنێت ئه‌وا چه‌کی زیاتر له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و پارته‌.
* کوردپرێس: به‌ ڕای ئێوه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان و وڵاتێک وه‌کوو تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا له‌سه‌ر گۆڕانی سنووره‌کان و دامه‌زراندنی وڵاتی نوێ ڕێده‌که‌ون؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ:  نه‌خێر. ئه‌وان هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ڕێکناکه‌ون به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌هۆی نه‌بوونی بژارده‌ی زیاتره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێکبکه‌ون. لێره‌دا ته‌نیا هه‌ڵاوێر به‌غدایه‌. کورده‌کان ده‌توانن له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌غدا دانووستان بکه‌ن و له‌و حاڵه‌ته‌دا وڵاتانی تر هیچ چاره‌یه‌کیان نابێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا هاوڕا بن.
* کوردپرێس: کۆتایی هاتنی ته‌شه‌نه‌ی نێوان تورکیا و PKK به‌ خه‌یاڵدا دێت؟
- ده‌یڤید ڕۆمانۆ: من پێم وا نییه‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ڕێگای سه‌ربازییه‌وه‌ بتوانێت کۆتایی به‌م پرسه‌ بهێنێت. ئه‌وان ده‌توانن له‌ هه‌موو شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ PKK براوه‌ بن به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی PKK زیاتر له تورکیا حه‌ز له‌ شه‌ڕ بکات تورکیا دۆڕاندوویه‌تی. حه‌زی PKK له‌ شه‌ڕ له‌و ڕووه‌وه‌ ده‌سه‌لمێت که‌ سه‌ره‌ڕای بنه‌ما سسته‌کانی PKK له‌ کۆتایی ساڵه‌کانی 1970 و چوار ده‌یه‌ شۆڕشی درێژخایه‌ن، دووهه‌مین سوپای ناتۆ نه‌یتوانیوه‌ یه‌ک جار بۆ هه‌میشه‌ PKK له‌ ناو به‌رێت. له‌ لایه‌کیتره‌وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ تورکه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌زمیر و ئه‌سته‌نبۆڵ به‌هۆی درێژه‌خایه‌نیی کێشه‌کانیان لۆمه‌ی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن و داوای چاره‌سه‌رێکیتر بکه‌ن بۆ ئه‌و پرسه‌.
من هه‌روه‌ها پێم وایه‌ تورکیا تووشی قه‌یرانی ئابووریی زیاتر ده‌بێت و به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ وێده‌چێت گوشاری زۆر له‌ لایه‌نه‌کانیتره‌وه‌ بخرێته‌سه‌ر تورکیا. سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی تورکیا بووه‌ته‌هۆی تۆراندنی زۆرینه‌ی دۆسته‌ متمانه‌پێکراوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشانه‌ درێژه‌یان هه‌بێت و ببێته‌هۆی پێکدادانی زیاتری دوو لایه‌ن، وێده‌چێت ئه‌م شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌ تێچووی زیاتری بۆ تورکیا هه‌بێت.
باشترین حاڵه‌تی کۆتایی هاتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ PKK چه‌ک دابنێت و تورکیا دان به‌ مافی خه‌ڵک و له‌وان کورده‌کاندا بنێت و هه‌لی پێدانی ئه‌و مافانه‌ بڕه‌خسێنێت و ته‌نانه‌ت ڕێگا به‌ ئه‌ندامانی پێشووی PKK بدات له‌ سیسته‌می سیاسی و ئیداریدا به‌شداری بکه‌ن. له‌ ماوه‌ی مانگی مارچی 2013ه‌وه‌ تا جوونی 2015 به‌ هیوابوون دۆخه‌که‌ به‌و شێوازه‌ بچێته‌ پێشه‌وه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وانه‌بوو و وێناش ناکرێت به‌م زووانه‌ شتی وا ڕووبدات.
له‌ ئێستادا له‌ تورکیا مافی تاکه‌که‌سی و مافه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌م بوونه‌ته‌وه‌ و تا جێگایه‌ک داکشاوه‌ له‌ چه‌ندین ده‌یه‌ بوو دۆخی وامان نه‌دیبوو ئه‌م دۆخه‌ هه‌لی "شه‌ڕی چریکی"ی PKK ده‌ڕه‌خسێنێت و PKK زیاتر له‌ هه‌موو کاتێک پڕچه‌ک بووه‌.

کۆدی بابه‌ت: 66050  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۲۱  |  کاتژمێر: 10 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات