مه‌سروور بارزانی:
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ عێراق پێویسته‌ وه‌ک چاره‌سه‌ر ته‌ماشا بکرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌بێ وه‌کوو ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ عێراق چاوی لێبکرێت.
به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس مه‌سروور بارزانی له‌ لێدوانێکدا له‌ کۆنفرانسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ زانستگا ئه‌مه‌ریکییه‌که‌ی دهۆک ئاماژه‌ی به‌ داهاتووی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و وتی: ده‌بێ پرسی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان وه‌کوو ڕێچارێک بۆ وڵاتی عێراق چاوی لێبکرێت.
ناوبراو وه‌کوو سه‌رۆکی ئه‌و زانستگایه‌ زیادی کرد: پێویسته‌ کورده‌کان له‌ داهاتوودا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر دیاری کردنی چۆنایه‌تیی پێوه‌ندییه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌رپرسی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان زیادی کرد: گفتوگۆی ڕێئال له‌سه‌ر داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان زۆر پێویسته‌. ئێمه‌ی کورد مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ چاره‌نووسی خۆامن وه‌کوو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دیاری بکه‌ین.
ئه‌و کۆنفرانسه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی دیسێمبێر له‌ شاری دهۆک و به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی ناوخۆ و بیانی وه‌کوو زاڵمای خه‌لیلزاد باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی بابه‌ت: 66267  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۲۵  |  کاتژمێر: 13 : 25

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات