باب و پاش باب
به‌شی وتار/ سووریا- ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌و 2 هه‌زار کیلۆمه‌تره‌ له‌ خاکی سووریا که‌ ئێستا له‌ کۆنتڕۆڵی دایه‌ چۆڵ بکات کێها جێگای بگرێته‌وه‌؟! ڕووسیا و ئه‌سه‌د خۆ دیاره‌ هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیتر کێن؟ پرسیاره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌.
دوێنێ به‌م زاره‌وه‌ بیری شه‌هیدانی بابمان به‌رز ڕاگرت:
"خوای گه‌وره‌ بیانخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی"
پێکدادانه‌کان له‌ باب که‌ بۆته‌ قه‌ڵای تۆکمه‌ی داعش، به‌داخه‌وه‌ شێوه‌ی جۆگه‌له‌ی خوێنی له‌ خۆوه‌ گرتووه‌.
به‌ڵام ئێمه‌ چیمان له‌ سووریا داوه‌؟
داعش و PYD له‌ باشووره‌وه‌ گه‌مارۆی تورکیایان داوه‌ و شه‌ڕڤانه‌کانیان گاڵته‌مان پێده‌که‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی PKK، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ پاککردنه‌وه‌ی داعش له‌ سنووره‌کانی باشوور ده‌ستی پێکرد و ئه‌و گرووپه‌ چیدی نه‌یتوانی وه‌ک پێشوو له‌ناو خاکی ئێمه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژانه‌ ئه‌نجام بدات.
قه‌ڵغانی فورات گه‌مارۆی سنووره‌کانی باشووری شکاندووه‌ و گه‌یشتۆته‌ ئامانجی خۆی. ده‌کرا زۆر زووتر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام به‌هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه‌ "ئه‌سه‌د چاره‌یه‌کی نییه‌ بێجگه‌ له‌ ڕۆیشتن"، ئاقاری سیاسی بۆ ده‌سپێکی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌م چه‌شنه‌ ئاماده‌ نه‌بوو.
ڕووسیا و پووتین
له‌ لایه‌ن ڕۆژئاواوه‌ و به‌تایبه‌ت ناتۆ هیچ گازنده‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ڵغانی فورات ئه‌نجام نه‌دراوه‌. پاش ئاشتی له‌گه‌ڵ پووتین دوای قه‌یرانی داخستنی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، ئاقاره‌ سیاسییه‌که‌ ئاماده‌بوو. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ پووتین پاش داکه‌وتنی فڕۆکه‌که‌، ئه‌نقه‌ره‌ و حکوومه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ تۆمه‌تبار ده‌کرد: "ئه‌م حکوومه‌ته‌ی ئێستای تورکیا ساڵیانێکه‌ ده‌یه‌وێ وڵاته‌که‌ی ئیسلامیزه‌ بکات، ئێستاش له‌ بزاڤه‌ ڕادیکاڵه‌ ئیسلامییه‌کان پشتیوانی ده‌کات." (25ی نۆڤێمبێری 2015) ته‌نانه‌ت تورکیای به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کرد که‌ له‌گه‌ڵ داعش خه‌ریکی بازرگانیکردنی نه‌وته‌.
به‌ڵام ئێستا پووتین بۆته‌ دۆستی هه‌ره‌ نزیکی ئێمه‌، ئه‌نقه‌ره‌ش که‌ 5 ساڵه‌ پێی له‌سه‌ر ناڕه‌وایی حکوومه‌تی ئه‌سه‌د داگرتووه‌، پاش "ڕاگه‌یێنراوه‌که‌ی مۆسکۆ" به‌ فه‌رمی ده‌یناسێت.
پووتین له‌ که‌مته‌رخه‌م بوونی ئه‌مه‌ریکا له‌ قه‌یرانی سووریا که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ و ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته‌ ته‌ڕاتێنی خۆی. له‌مه‌ولا ڕووسیایه‌که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
کارتی کورده‌کان
پووتین بۆ گه‌یشتن به‌م شوێنه‌، له‌ ناکۆکیی نێوان تورکیا و ڕۆژئاواش که‌ڵکی وه‌رگرت. ڕووسیا خۆی نه‌ده‌دا له‌و ڕه‌خنه‌گه‌له‌ی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به‌ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌ تورکیا ده‌کرد. پشتیوانیی ئه‌مه‌ریکا له‌ PYD هه‌ڵه‌یه‌کی قورس بوو و تورکیا متمانه‌ی به‌ ڕۆژئاوا نه‌ما. به‌ڵام پووتین چیی کرد؟ ئه‌ردۆغان له‌ دیدار له‌گه‌ڵ پووتین له‌ 10ی ئاگێست، باسی له‌ بریکارییه‌کانی PKK و PYD له‌ ڕووسیا کردبوو و داوای کردبوو داخرێن.
ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆمار هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا وتبووی "ڕووسیا هه‌ستۆکییه‌کانی ئێمه‌ له‌مه‌ڕ PYD له‌به‌رچاو ده‌گرێت."
تیتری ڕۆژنامه‌ی سه‌باح له‌ ڕۆژی 22ی ئه‌کته‌وبر ئه‌مه‌ بوو: هۆشداریی ئه‌ردۆغان به‌ پووتین، له‌ PYD پشتیوانی مه‌که‌ن.
به‌ڵام ڕووسیا له‌مباره‌وه‌ هێشتا هیچی نه‌کردووه‌. جوان دیاره‌ هه‌ر هێزێک بیه‌وێ له‌ ناوچه‌که‌دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت به‌ کارتی کورده‌کان یاری ده‌کات.
که‌ی ده‌کشێینه‌وه‌؟
سه‌باره‌ت به‌ داعشی تیرۆریست که‌ مرۆڤه‌کان به‌ زیندوویی ده‌سوورتێنێت و به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ ده‌یانکوژێت ... هه‌مووان ده‌ڵێن به‌هۆی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕێکخراوه‌ی له‌م چه‌شنه‌ قه‌ت له‌ شانۆی ناوچه‌که‌دا له‌ به‌ین ناچن. به‌م هه‌لومه‌رجه‌وه‌، تورکیا مه‌گه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر داعش و PYD له‌ به‌رچاو بگرێت، که‌ی له‌ سووریا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌؟
دیاره‌ ئه‌مه‌ به‌مزووانه‌ ڕوو نادات!
ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌م 2 هه‌زار کیلۆمه‌تره‌ی خاکی سووریا که‌ ئێستا له‌ ژێر کۆنتڕۆڵیدایه‌ چۆڵ بکات، بۆ کێ به‌جێی ده‌هێڵێت؟ خۆ دیاره‌ ڕووسیا و ئه‌سه‌د هه‌ن، به‌ڵا، ئه‌وانیتر کێن؟ پرسیاره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ ئه‌مه‌یه‌.
تورکیا به‌رامبه‌ر ڕووسیا ته‌نیا نامێنێته‌وه‌ و ناچار هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ڕاگرێت و پشتیوانیه‌کانی ناتۆش له‌ده‌ست نه‌دات.
کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌ناو ئاشتی
تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ته‌نیایی بڕیارده‌ر نییه‌ و ناچار له‌ ڕێککه‌وتن و هاوکێشه‌کاندا کاریگه‌ریی هه‌بێت.
له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ناوخۆدا ئاقارێکی پڕ له‌ ئاشتی و خۆشیی هه‌بێت و ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتیک و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا پێکبێنێت چوونکه‌ ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ دێته‌ دی. له‌م بۆشاییه‌ نائارام و پڕته‌نگژه‌دا، پاڵ پێوه‌نانی وڵات به‌ره‌و یه‌ک جه‌مسه‌ری بوون کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ جیهاندا نموونه‌یه‌کی به‌و شێوه‌یه‌ نادۆزرێته‌وه‌. پێویسته‌ یاسا و مافه‌کان له‌ سه‌رووی سیاسه‌ت بێت.
سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌و: هیوا ڕۆسته‌می زاده‌
 

کۆدی بابه‌ت: 66845  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۹  |  کاتژمێر: 11 : 57

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات