خانمەکانی بۆکان کۆڕی ڕەخنەی "سووشون"یان بەڕێوەبرد
بەشی ئێران/ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- خانمەکانی بۆکان کۆڕبەندێکیان لەسەر لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی ڕۆمانی "سووشون" لە نووسینی "سیمین دانیشوەر" بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار یەکەمین کۆڕی ڕەخنە و توێکاریی کتێب لەلایەن خانمەکانی بۆکان و بە هەوڵی ئیدارەی کتێبخانە گشتییەکانی بۆکان، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی ناوەندیی بۆکان بەڕێوەچوو.
کۆڕبەندەکە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە خانمە کتێبخوێنەکانی بۆکان بەڕێوەچوو و ڕۆمانی "سووشون" بەرهەمی نووسەری بەناوبانگی ئێرانی خرایە بەر ڕەخنە و لێکۆڵینەوە.
ئەم ڕۆمانە لە بەرهەمە هەڵبژاردەکانی بواری ڕۆمانی فارسی هەژمار دەکرێت و یەکەم پەخشانی فارسییە کە لە ژانری ڕۆماندا لەلایەن ژنێکەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٣٤٨ بڵاو کراوەتەوە.
سەرەتای بەرنامەکە خوێندنەوەیەک لە پەرتووکەکە لەلایەن خاتوو "فووزیە سوڵتان بەیگی" شاعیری بۆکانی ئاراستە کرا. پاشان خاتوو "لەیلا ساڵحی" نووسەر و شاعیر سەبارەت بە ڕەخنەی ناوەرۆکی ڕۆمانەکە و ناسینی کەسایەتییە ژنەکانی ناو کتێبەکە وتارێکی تێروتەسەلی ئاراستە کرد.
کۆڕبەندەکە پاش ٣ کاتژمێر توێکاری و لێکۆڵینەوەی توێژە جۆربەجۆرەکانی ئەو کتێبە کاتژمێر ٦ پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات.
 

کۆدی بابه‌ت: 66900  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۱  |  کاتژمێر: 12 : 51

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات