بارودۆخی کورده‌کان له‌ ساڵی 2017
به‌شی جیهان- له‌ حاڵێکدا که‌ دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ ساڵی 2017دا سه‌رقاڵی شه‌ڕ دژی داعش ده‌بن، تورکیا که‌ به‌دوای وه‌ستانی پێشڕه‌وی کورده‌کانەوەیە، نفووزی خۆی له‌ باکووری عێراق و سووریا په‌ره‌پێده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ له‌مپه‌ڕی پێشڕه‌وی زیاتری تورکیا به‌ره‌و لای باشوور و زیاتر له‌ ئه‌لباب ده‌بێت. تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له‌ ئه‌لباب به‌ره‌و مه‌نبه‌ج بڕوات و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان جودا و لاواز بکات. ئه‌م وڵاته‌ هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات بۆ بوونی ڕۆڵێکی گه‌وره‌تر له‌ ڕه‌قه‌ ده‌ست بداته‌ لۆبی گه‌ری. ئه‌نقه‌ره‌ له‌ هێزه‌کانی خۆی له‌ سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و کورده‌کان زیاتر که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
ئه‌ڵبه‌ت پاشهاتگه‌لێکیش تورکیا ده‌گرێته‌وه‌. بۆ وێنه‌ ئه‌گه‌ری پێکداهه‌ڵپژڕانی هێزه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کان و هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا بوونی هه‌یه‌. تورکیا هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌نگژه‌کانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن که‌ یارمه‌تی به‌ کورده‌کانی سووریا ده‌دات و هاوکات ده‌کۆشێت بۆ دژوارتر نه‌بوونی شه‌ڕ له‌ سووریا، خۆی به‌ ڕووسیا نزیکتر بکاته‌وه‌.
تورکیا له‌ عێراقیشدا که‌ له‌ سه‌رده‌می ئیمپراتووری عوسمانی سنووره‌کانی شاره‌کانی شه‌نگال، که‌رکووک، هه‌ولێر و مووسڵی ده‌گرته‌وه‌، هه‌وڵ ده‌دات نفووزی خۆی زیاتر بکات. هه‌روه‌ها وه‌کوو ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر نفووزێک که‌ به‌هۆی بۆشایی دروست بوو پاش شکستی داعش له‌ مووسڵ دروست ده‌بێت، ڕکابه‌ری ده‌کات.
پێداچوونه‌وه‌ی چالاکی تورکیا له‌ باکووری عێراق و سووریا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ میحوه‌ری نفووزی ئێران له‌ باکووری سووریا و عێراق ده‌کات به‌ڵام ئێران له‌ ڕێگاکانی زۆره‌وه‌ ده‌توانێت وڵامی بداته‌وه‌.
ده‌وڵه‌تی عێراق شیعه‌کانی به‌غدا دژی ئه‌وه‌ی داگیرکردنی تورکیا ناوی لێده‌بات، ده‌بزوێنێت. هه‌روه‌ها پشت ده‌به‌سێت به‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی شیعه‌ بۆ ڕێگری له‌ تورکیا به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ دووبه‌ره‌کی نێوان کورده‌کان. عه‌ره‌بستانی سعوودی و دیکه‌ی وڵاتانی هاوکاری که‌نداوی فارس که‌ نفووزێکی که‌متریان له‌ عێراق هه‌یه‌ بۆ به‌رزکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان پشت ده‌به‌سن به‌ تورکیا.
گرتنه‌وه‌ی دووباره‌ی مووسڵ کورده‌کانی عێراق زیاتر لێک جیاده‌کاته‌وه‌. هه‌وڵ بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاته‌کان و نفووزی زیاتر، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق که‌ له‌ ژێر پشتیوانی تورکیایه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پارتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان داده‌نێت.
ته‌نگژه‌ی به‌رده‌وام له‌ که‌رکووکی پڕ له‌ نه‌وت درێژه‌ی ده‌بێت. پارتی دیموکرات ده‌کۆشێت ئه‌و شته‌ی که‌ له‌ تورکیا وه‌ده‌ستی هێناوه‌ بپارێزێت و به‌غداش ده‌کۆشێت به‌ یارمه‌تی ئێران ئه‌وه‌ ئازاد و کۆنتڕۆڵی بکات، ئه‌م کاره‌ هاوکاری نه‌وتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌وڕووی له‌مپه‌ڕ ده‌کاته‌وه‌. بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی زۆری کورده‌کان له‌ شه‌ڕ دژی داعش، ڕکابه‌رییه‌کانی به‌رده‌م هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێک بۆ یه‌کڕیز کردنی کورده‌کانی به‌ره‌وڕووی کێشه‌ ده‌کات.
ژێده‌ر: ئه‌نیستیتۆی ستراتفۆر

کۆدی بابه‌ت: 67015  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۳  |  کاتژمێر: 14 : 54

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گەلانی ئێرانی لەم وڵاتەدا چ جیاوازییان نییە/ دەوڵەتی دوازدەهەم بە پێوەری شایستەسالاری هەنگاو دەنێت
ئایەتوڵڵا جەنەتی: تەندروستیی هەڵبژاردنەکان پشت‌ڕاست دەکەمەوە
ڕوون کردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە بەشداریی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنەکاندا
عەرەب و تورکەمان دژی لکانی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانن
ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە شەنگال جێی شک و گومانە
لێدوانەکانی نەسیف سەبارەت بە شێوەی پێشوازی لە فوئاد مەعسووم لە ڕیاز نابەرپرسانەیە
نیگەرانیی 62 نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە درێژەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا و دەستگیرکرانی دوو مامۆستای مانگرتوو لە خواردن
کاردانەوەی توندی ئێران هەمبەر بە لێدوانەکانی تڕەمپ لە ئیسرائیل
مامۆستایێکی بۆکانی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی جیهانیی دیزاینی ئیتاڵی مسۆگەر دەکات
سوپای دیموکراتیکی سووریا شارۆچکەیێک و چوار گوندی نزیک بە شاری ڕەقە ئازاد دەکەن
Xezeba Firatê: Bajaroka Hemrat Nasra û gundek hatin rizgarkirin
Qeyûm pirtûkxane girt
Qeyûmê Şaredariya Agiriyê 106 xebatkar ji kar avêtin
Nêçîrvan Barzanî: Kurdistan wê ji Iraqê re bibe cîraneke baş
Rewşa hewaya bajarên kurdan metirsîdar e
ئیمکانات