توێژه‌ری باڵای ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌کانی مۆسکۆ؛
ڕووسیا ده‌ستی تورکیای بۆ داپه‌ڕی دژ به‌ کورده‌کانی سووریا بازهێشتووه‌
به‌شی جیهان- نۆدار مۆساکی له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ تورکیا له‌م ڕاستییه‌ تێگه‌یشتووه‌ که‌ ڕووسیا ده‌ستی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ داپه‌ڕی دژ به‌وان باز هێشتووه‌ و گفتوگۆ و باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیاش له‌م پێناوه‌دایه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆدار مۆساکی، توێژه‌ری باڵای ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی مۆسکۆ له‌ لێدوانێکدا بۆ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی "والدای کلاب"ی ڕووسیا وتی: هه‌وڵه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ بۆ باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ پێناو ڕاکشانی ڕه‌زامه‌ندی ڕووسیا بۆ پێوشوێنگری هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریایه‌. گۆڕینی سیاسه‌تی تورکیا له‌ سووریا به‌م هۆیه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت ڕووسیا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا خه‌مسارد بێت و کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێبه‌رانی تورکیا تێگه‌یشتوون ڕووسیا به‌م وڵاته‌ له‌ هه‌وڵ دژی کورده‌کانی سووریا ئازادی کرده‌وه‌ی زیاتر ده‌دات به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ردا داوا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سووریا دژایه‌تی نه‌کات.
به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ئه‌م کارناسه‌ی پرسه‌ سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ تورکیا له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئێستای خۆی دژی کورده‌کانی سووریا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست ناهێنێت چوونکه‌ ئه‌مه‌ریکا ڕێگا نادات ئه‌نقه‌ره‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌کان دژی کورده‌کانی سووریا بگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌رچی له‌مه‌ڕ هه‌ندێ له‌ هه‌وڵه‌کانی تورکیا دژی کورده‌کان گوێ خه‌واندووه‌.
نۆدار مۆساکی زیادی کرد: تورکیا هاوکات به‌دوای لابردنی چینی سیاسه‌توانانی کوردی ئه‌م وڵاته‌ و ڕێگری له‌ پێشڕه‌وی کورده‌کانی سووریایه‌.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و کورده‌کانی سووریا وتی: کورده‌کانی سووریاش تێگه‌یشتوون که‌ تورکیا له‌ سیاسه‌تی دژه‌ کوردی خۆی پشتیوانیگه‌لێک وه‌رده‌گرێت و ده‌وڵه‌تی سووریاش پاش ئازادکردنی حه‌ڵه‌ب بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر کورده‌کان هه‌وڵ ده‌دات، بۆیه‌ کورده‌کانی سووریا خۆیان له‌ دۆخێکی ناله‌بار ده‌بینن و ئه‌مه‌ریکا به‌ ته‌نیا هیوای خۆیان ده‌زانن.
ئه‌م کارناسه‌ ڕووسیایه‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کانی سووریای له‌م پێناوه‌دا ده‌زانێت و ده‌ڵێت له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریکا کورده‌کان ته‌نیا هێزێکی عه‌لمانین که‌ دژی داعش له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن. گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی سووریا که‌ بێ به‌شداریی ئه‌مه‌ریکا و زیاتر له‌سه‌ر پرسی کورده‌کان ڕوو ده‌دات ده‌بێته‌هۆی نزیکتربوونی ئه‌مه‌ریکا و کورده‌کانی سووریا.

کۆدی بابه‌ت: 67016  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۳  |  کاتژمێر: 15 : 22

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات