پێوه‌ندیی رووسیا و تورکیا و داهاتووی سووریا
به‌شی سووریا- بە بڕوای شارەزایانی سیاسی گفتوگۆی سێ‌ قۆڵیی رووسیا و تورکیاو ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریاو گێڕانی رۆڵی پێشەنگی لەلایەن رووسیاوە لەپرسەکانی تایبەت بە سووریا بۆتە مایەی پاشەکشەی رۆڵی ئەمریکا لەرۆژهەڵاتی ناوەراست.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی شارپرێس، گۆڤاری " نیزافیسیمایا گازێتا"ی رووسی لە راپۆرتێکدا باسی لە کوشتنی بالیۆزی رووسیا لە ئەنقەرەو رۆڵی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کردووە,بەتایبەت لەدوای کۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵیی رووسیا و تورکیاو ئێران.
هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردۆتەوە دانبەوەدا بنێت کە گفتوگۆکانی ئەو سێ‌ وڵاتە بەڵگەیەک بێت بۆ ئەوەی کە واشنتۆن رۆڵی سەرکردایەتیی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەدەستداوە، بەڵام شیکەرەوان جەخت لە پێچەوانه‌کەی دەکەنەوەو ئاماژە بەوەدەکەن، رۆڵی پێشەنگیی رووسیا ، وەک دەڵێن، رۆڵی رووسیا بۆتەمایەی تووڕەیی ناوەندەکانی هێز لە ناوچەکەدا کە پشتیوانی لە مافەکانی سوننە دەکەن، کوشتنی بالیۆزی روسیاش لە ئەنقەرە بەبەڵًگەیەک دەزانن.
 جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێی وایە گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و تورکیاو ئێران پشتگوێ‌ خستنی رۆڵی وڵاتەکەی نیەو دەڵێت، وڵاتەکەی ئەو گفتوگۆیانە وەک هەوڵێکی بەکۆمەڵ دەزانێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە لە سووریا و پێشوازیش لە هەر بەرەو پێشچونێک لەوبارەیەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە،ئەوان نابنە ئاستەنگ لەبەردەم هەر هەولێک بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێکی نوێ‌ جا ئیتر ئەو هەوڵانە بە ئەنقەست یاخود بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە واشنتۆن بەشداریی نەکردبێت، جەختیشی کردۆتەوە، ئەو چارەسەرانەی لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خراونەتەروو هاوشێوەی ئەو چارەسەرانەن کە واشنتۆن پێشکەشی کردوون.
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندوە، بەشدارینەکردنیان لە گفتوگۆکانی مۆسکۆ بەواتای ناکارایی و بێتوانایی نایەت ، بەڵکو بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتر و ئەوان تا ئێستاش لەناو پرۆسەکەدان و هەوڵ دەدەن بگەنە ئەنجامێکی باش.
هەروەها رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایەکی‌تری هەیە لەوبارەیەوەو ئاماژەی بە رۆڵی پێشەنگی رووسیا لە ململانێکان و گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست کردووەو رایگەیاندووە، ئەو بەرەو پێشچوونانە وایان کردووە مۆسکۆ ببێتە یاریزانێک کە دەستبەرداربوونی ئەستەم بێت.
لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەکە پێی وایە رێبەرایەتیی رووسیا دیوێکی‌تری هەیەو بەوەرگرتنی شوێنی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەمان ئەزموونی ئەمریکا وەک دەوڵەتێکی ئیمپرالی نەیاری ئیسلام و موسوڵمانان پەیڕەو دەکات ، ئەوەش لە بیرو هۆشی دانیشتووانەکەیدا چەسپاوە و کوشتنی بالیۆزی رووسیاش جەخت لەو کارە دەکاتەوە.
لەبەرامبەردا بەشێک لە شیکەرەوان هۆشداری دەدەن لە پەلەکردن لە خستنەرووی دەرئەنجامەکانی وێنەی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، نیکۆلای کۆجانۆڤ شارەزا لەبەرنامەی " چاتام هاوس" روسی- ئۆراسی، تێگەیشتن لەوەی پەیوەستە بە سونەوە ئاسان نیە و رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها بەسەر شیعەو سونەدا دابەشنابێت ، دروستیش نیە بوترێت رووسیا دژی سونەیە ، لەبەرئەوەی سونە لە پاڵ شیعەو پێکهاتەکانی تر لە پاڵ حکوومەتی سووریادا دەجەنگن ، ئەوەش قسەی لەسەر دەکرێت هەڵوێستی چەند وڵات و گروپێکی دیاری کراوە.
 دەشڵێت، وێنەی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە ، هەرچەندە بەبەردەوامی ئەرێنی نەبوە، بەڵام پیشاندانی هێزو توانایی خۆی لە دانانی هێڵی سوور و پێداگری لەسەری ، وایکردووە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەستێک دروست ببێت کە رووسیا کارەکتەرێکە لەناوچەکەداو پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.
 جەختیش دەکاتەوە، رووسیا ناتوانێت ئەمریکا لەناوچەکەدا دووربخاتەوە لەبەرئەوەی خاوەنی توانای ئابووری و سیاسی نیە بۆ ئەو کارە، بەڵام سەرکەوتنەکانی رووسیا لەناوچەکەدا دەرئەنجامی دوورخستنەوەی واشنتۆن نیە بەڵکو لەبەرئەوەیە کە توانیویەتی ئەو هەڵانە بقۆزێتەوە کە ئەمریکا لە سیاسەتەکانیدا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامی داون.
 لای خۆشیەوە ئەکسەندەر ئیگناتینکۆ سەرۆکی پەیمانگای دین و سیاسەت بۆچونێکی تری لەسەر بابەتەکه‌ هەیەو پێی وایە گفتوگۆ سێ‌ قۆڵییەکانی رووسیا و تورکیاو ئێران ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە رووسیا دەستیکردووە بە گێڕانی رۆڵی رابەرایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، هەرچەندە رووسیا و تورکیا نیەتی هاوپەیمانیان لاوازە بەڵام توانیان بگەنە داڕشتنێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی حەلەب، که‌ وێده‌چێت ببێتە داڕشتنێک بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا.

کۆدی بابه‌ت: 67041  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۴  |  کاتژمێر: 9 : 15

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د لای ئێمه‌ گرینگ نییه؛ مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ دیموکراسییه‌/ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه‌ تورکیایه‌
ئیمکانات