قەیرانی دارایی هەرێم لاسەنگی ژمارەی دانیشتوانی کورد‌و عەرەب تێکدەدات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان رێژەی لەدایکبوونی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردوەتەوەو هاوکات پرۆسەی هاوسەرگیریشی سنوردار کردووە، ئەمەش وایکردوە کە لەداهاتوودا مەترسیی لاسەنگی ژمارەی دانیشتوان لەنێوان کورد ‌و عەرەب لە عێراقدا دروست بکات.
لەئێستادا ژمارەی دانیشتوان لە ناوەڕاست‌و باشوری عێراق بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات، هەرچەندە ئەم گەشەکردنە هیچ بڕیارێکی حکومەتی یان سیاسی لەپشتەوە نییە، بەڵام بەشێکی سەرەکی ئەو گەشەکردنە پەیوەندی بەئاستی بیرکردنەوەی خێزان‌وخێڵیناوچەکانی عێراقەوە هەیە کە زۆری مناڵیان بەستووەتەوە بە پلەبەندی کۆمەڵایەتی.
ژمارەی دانیشتوانی عێراق‌و هەرێم
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ژیان‌و گوزەرانیخەڵکی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی، پڕۆسەی هاوسەرگیری زیادی کردو ریژەی لەدایکبوون زیادی کرد کە، بەڵام ئامارەکانی لەدایکبوون لە ساڵی 2016 دا لە هەرێم دڵخۆشکەر نیین.
بەپێی دواین ئاماری پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016دا دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 5ملیۆن و 600 هەزار  کەس‌ دەبن، بە ئاوارە و پەنابەرەکانیشەوە ژمارەکە دەگاتە 7 ملیۆن کەس.
هەرچەندە بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی ژمارەی لەدایکبوون لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەرێژەیەکی کەمە زیادی کردوە بەجۆرێک لەساڵی 2014 دا 58 هەزارو 787مناڵ بووەو لە ساڵی 2015 ژمارەی منداڵانی لەدایکبوو 59 هەزارو 378 کەسبووە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بەبەراورد بەو رێژە هاوسەرگیرییەی لەو دوو ساڵەدا کراوە زۆر کەمە.
یەکێک لە هۆکارەکانی کەمی لەدایکبوون بەبەراورد بەو ژمارە زۆرەی هاوسەرگیری لە ساڵەکانی پێش 2014 روویداوە، هاوکات رێژەی جیابوونەوەی هاوسەرگیری زۆر زیادی کردوەو لەساڵی 2015 زیاتر لە 920 حاڵەتی جیابووونەوە روویداوەو لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2016 شدا نزیکەی هەزارو 59 حاڵەت هەبووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر رێژەی زیادبوونی مناڵکردوە لە هەرێمدا.
هەروەها ژمارەی لەدایکبوون لە سنوری پارێزگای هەولێریش بەبەراورد بەرێژەی هاوسەرگیری لەو دوو ساڵەدا کەمە ئەمەش بەوتەی بەڕِێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لەساڵی 2014دا ژمارەی لەدایکبوون لەو پارێزگایە 44 هەزارو 554 کەس بووەو لە ساڵی 2015 شدا ژمارەی مناڵبوون 45 هەزارو 650 بووەو لە ساڵی 2016ش 21 هەزار منداڵ بووە.
میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی مانگی 12ی رابردوو ئاشکرای کرد کە لە ساڵی 2016 دا 25 هەزار منداڵ لەدایک بووە بە ئاوارەکانیشەوە، ئەوەش دەریدەخات ئەو ژمارەیە بە بەراورد بە 2015 دوو ئەوەندە کەمیکردوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013 کە پێش قەیرانی دارایی بوو ژمارەی لەدایکبوون لە هەرێمی کوردستان 143 هەزار و 580 کەس بووە، واتە ئاستی لەدایکبوون لەهەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا لەنێوان %3دا بووە، بەڵام لە ساڵی 2014وە تا ساڵی 2016 ئەو رێژەیە دابەزیوە لە 2,6%  بۆ %2.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش رێژەی لەدایکبوون لە ساڵی 2013 لەنێوان %3 بۆ %4 بووە، بەڵام لە ساڵی 2016 دا رێژەی لەدایک بوون لەنێوان 4% بۆ لە %5,20 بووە.
پرسی ژمارەی دانیشتووانی عێراق یەکێکە لەو پرسانەی بە درێژایی زیاتر لە 30 ساڵە بەهۆی هۆکاری سیاسی و دارایی و ئابووری بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، لە کاتێکدا نە هەرێمی کوردستان و نە حکومەتی عێراق دان بە ئامارەکانی یەکدیدا نانێن لەبارەی ژمارەی دانیشتووانەوە.
بەپێی تازەترین پێشبینی حکومەتی عێراق بۆ ژمارەی دانیشتووانی عێراق بۆ کۆتایی ساڵی 2014 پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووان بگاتە 36 ملیۆن و 50 هەزار و 552 کەس، هاوکات ژمارەی دانیشتووانی هەرێمیشی بە 5 ملیۆن و 10 هەزار و 78 کەس پێشبینی کردوە کە نزیکەی %13,7ی هەموو دانیشتووانی عێراق دەکات.
بەپێی ئامارێکی دەستەی گشتی ئاماری هەرێمی کوردستانیش لەساڵی 2014دا ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 5 ملیۆن و 600 هەزار کەسە، بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی ئاماری هەرێمیش لە ساڵی 2016 دا ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بۆ زیاتر 6 میلۆن بەرزبووەتەوە.
کاریگەریی قەیرانی دارایی لەسەر دانیشتوان
لەدوای ساڵی 2014 وە قەیرانی دارایی رووی لەهەرێمی کوردستان بەجۆرێک زۆربەی جوڵە ژیارییەکانی لەهەرێمدا وەستاند، ئەم قەیرانەش زۆرترین کاریگەری لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری دروستکردو ژمارەی لەدایکبوونیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد.
یەکێک لەو کێشانە ئەوەیە کە کۆمەڵگەی کوردی لە20 ساڵی داهاتوو دەبێتە کۆمەڵگەیەکی پیرو نەوەی نوێ کەمترین پێکهاتەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەوەش مانای کەمبوونەوەی هێزی داهێنان‌ونوێ بوونەوە دەبێت واتە دەبێتە کۆمەڵگەیەکی هیلاک‌و بەساڵاچوو.
یەکێکی تر لەگەورەترین کێشەکان کە بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت کەمی ژمارەیی دانیشتوانە بە بەراورد بەناوچەکانی تری عێراق، رێژەی لەدایک بونیش ئەو راستەییە دەسەلمێنێت، لەکاتێکدا بۆ هەموو حیسابێکی دارایی‌و ئابوری یان هەر بەرکەوتیەکی تری هەرێم لەلایەن بەغداوە بەپێی ژمارەیی دانیشتوان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
 نەبوونی ئامارێکی ورد و دروست لەبارەی ژمارەی دانیشتووانەوە دەیان گرفتی بەدوای خۆیدا هێناوە چ لە پرۆسەی هەڵبژاردن، یان لە پرسی دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵانەی عێراق یان لە بوارەکانی تەندروستی و فێرکردن و پلاندانان کە راستەوخۆ پێویستیان بە ئاماری دانیشتووانەوە هەیە.
سیروان محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی ئاماری هەرێمی کوردستان بە شارپرێسی راگەیاند"بەهۆی گوزەران‌و ئاستی رۆشنبیری خێزانی کورد رێژەی لەدایک بوون کەمترە بەراورد بەناوچەکانی تری عێراق، بەلام هێشتا قەبارەی خێزان لەهەرێم قەبارەیەکی گەورەیە بەبەراردو بەولاتانی ناوچەکە، بەلام ریژەی لەدایک بوون دابەزیوە".
بەڕێوەبەری دەستەی ئاماری هەرێم رونیکردەوە کە هەرچەندە رێژەی لەدایکبوون کەمیکردوە لە دوو ساڵی رابردوو، بەڵام بەوتەی ئەو کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی لەسەر ژمارەی دانیشتووان لەچەند ساڵی داهاتوودا دەرکەوێت.
بەبڕوای سیروان محەمەد لەئێستا کەمی رێژەی لەدایک بوون کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت لەسەر بەرکەوتەکانی هەرێم، چونکە بەوتەی ئەو بەرکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لەبەغدا بەخەمڵاندنە، بەڵام پێی وایە بۆ داهاتوو کاریگەری دەبێت.
 ئەگەر ئەم زیادبوونە هێواشەی دانیشتوانی هەرێم بەو ئاستە بەردەوام بێت دانیشتوانی هەرێم لەماوەی 20 ساڵی تردادەبێتە دانیشتوانێکی بەتەمەن‌و نەوەی نوێ  پێکهاتێکی کەم دەبێت، ئەوەش لاسەنگی نفوسی لەنێوان کورد‌و عەرەب لە عێراق زیاتر دەبێت.
ساڵح حسێن هەڵگری ماستەر لەبواری ئامارو زانیاری پێی وایە کە ئەو زیادبونە هێواشەی لەرێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ ئایندە کاریگەری نەتەوەیی دەبێت، چونکە بەبڕوای ئەو لەساڵانی داهاتوودا زۆر مەلەسە لەعێراقدا لەسەر بنەمای دانیشتوان دیاری دەکرێت.
ساڵح حسێن بە شارپرێسی وت" کەمی رێژەی لەدایک بون پەیوەندا راستەوخۆی بەگوزەران‌وئاستی رۆشنبیری خێزانی کوردەوە هەیە، کە ئەمرۆ لەهەرێمی کوردستان خێزانەکان نایەنەوێت لەدوو منداڵ یان زیاتریان هەبێت، بەڵام بۆ ئێستا ئەم بیرۆکەیە باش نییە زیانی دەبێت".
بەبڕوای ئەو شارەزایەی بواری ئامارو زانیاری ژمارەی دانیشتوانی عەرەب نشین لەعێراقدا بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و کوردەکانیش لەزیادبوونێکی هێواشدایە بەوتەی خۆیئەوەش کاریگەری لەسەر سەرچاوەی هێز و هاوسەنگی سیاسی لەنێوان کورد‌و عەرەب دروست کردوە.
مەترسی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی کورد‌و دروستبوونی ئەو لاسەنگییە تەنیا لەو بەرکەوتانەدا نییە، بەڵکو چەندین مەترسی لەبەردەم کوردن کە هاوشێوەی داعش پێویسیان بە هێزو قوربانیدانە، بۆیە لەمبارەیەوە توانای کورد کەم دەکاتەوە.
یەکێک لەهۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی عێراق یاسای باری کەسیەتیە کە پیاوی ئازاد کردوە لەژنێک زیاتر بهێنێت، بۆیە پیاوەکانی عێراق بەپشت بەستن بەو یاسا‌وتێکستە دینی‌و دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکیانهاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە ژنێک دەکەن، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی عێراق.
هەرچی پەیوەندی بە هەرێمیشەوەیە هەرچەندە رێژەی هاوسەرگێری بەشێوەیەکی بەرچاوو رووی لەزیاد بوون کرد، بەڵام لەدوای ساڵی 2005وە جۆرێک لەبیرکردنەوە لای خێزانی کوردی دروست بووە کە منداڵ بوون سنوردار بکەن‌و کەمترین منداڵ بخەنەوە.

کۆدی بابه‌ت: 67159  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۶  |  کاتژمێر: 14 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
نوێنەرێکی دیکەی HDP دەستگیرکرا
گوندێک ئازاد و سێ گوندی دیکەش گەمارۆ دراوە
دووهەمین تەقینەوەی مین لە ماوەی 24 کاتژمێر لە ئیلام
باڵوێزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا
چوار سەربازی سوپای ڕووسیا لە سووریا کوژران
تورکیا سیستەمی دژە مووشەکیی S-400 لە ڕووسیا دەکڕێتەوە
زمانی دایکی بەشێک لە شوناسی هەموو نەتەوەیەکە
"سەروی ڕەشید" یادنامەی ڕەشید یاسەمی لە کرماشان ڕوونوێنی دەکرێت
ئەمەریکا و ڕووسیا لە داپەڕە سەربازییەکانی تورکیا دژ بە هێزەکانی کوردی سووریا دەستێوەرنادەن
مەرگی 592 کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئازەربایجانی رۆژئاوا
کڕینی کەرەسەی گەرماهێنەر بۆ ١٥٠٠ بنەماڵەی نەداری ناوچەگەلی گوندنشین و بێبەشی ئیلام
ماوەی ڕەوانەکردنی بەرهەم بۆ مێهرەجانی لاوی سوورەی کوردستان درێژ کرایەوە
بارزانی له‌ ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ مالیکی بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌لقۆستنه‌وه‌ ده‌کات
دەستگیریی ٩ گرووپی سەرپێچکاری جیاواز لە ژینگەکانی سنە
ئێران هه‌رگیز دژ به‌ ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ستێت
ئیمکانات